سوەیبە
سوەیبە، سوەیبەی ئەسلەمی (بە عەرەبی: ثويبة) دایکی شیری پێغەمبەر محەممەدە و یەکەم کەسە شیری پێداوە، و کەنیزەک و خزمەتکاری ئەبوو لەهەبی مامی بوو.[١][٢][٣][٤]
ژیان
[دەستکاری]سوەیبە مەولای ئەبوو لەهەب مامی پێغەمبەر محەممەد بوو،[٥] دوای لەدایکبوون چەند ڕۆژێک شیری پێداوە لەگەڵ کوڕێکی بەناوی مەسرووح پێش ئەوەی حەلیمەی سەعدیە بێت،[٦] پێشتر شیری بە حەمزە کوڕی عەبدولموتەڵیب دابوو، و دواتریش عەبدوڵڵا کوڕی عەبدول ئەسەد.[٧] بؤچوونی جیاواز هەیە دەربارەی موسڵمان بوونی ئەبوو نوعەیم دەڵێت: نازانم کەس گووتبێتی موسڵمان بووە، ئیبن سەعد لە زانایانەوە گێڕاویەتیەوە گووتویانە: سوەیبە دایکی شیری پێغەمبەر بوو، پێغەمبەر بۆی چاکبوو کاتێک لەمەککە بوو و خەدیجە ڕێزی لێدەگرت، داوای لە ئەبوو لەهەب کرد پێی بفرۆشێت بەڵام ڕەتیکردەوە، کاتێک پێغەمبەر کۆچی کرد بەردەوام بوو لەسەر یارمەتی دانی، تاوەکوو ئەو کاتەی هەواڵی مردنی هات لەساڵی حەوتی کۆچی و مەسرووحی کوڕی پێش ئەو مرد.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ لاين، لها أون. «ثويبة الأسلمية أول مرضعه للرسول ـ صلى الله عليه وسلم ـ». لها أون لاين- موقع المرأة العربية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ جابر، اية. «معنى اسم ثويبة وحكم التسميه فالاسلام Thuwaiba - موقع محتوى» (بە عەرەبی). لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ثويبة مرضعة للنبي صلى الله عليه وسلم». بوابة السيرة النبوية (بە عەرەبی). ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «الدرر السنية - الموسوعة الحديثية». dorar.net. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ثويبة.. مُرضعة النبيّ الأولى التي أعتقها أبو لهب فخفّفت عنه في النار». مصراوي.كوم. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ثويبة مولاة أبي لهب». www.sahaba.rasoolona.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «مرضعات الرسول صلى الله عليه وسلم - موقع مقالات إسلام ويب». www.islamweb.net. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ص60 - كتاب الإصابة في تمييز الصحابة - ثبيتة بنت يعار - المكتبة الشاملة الحديثة». web.archive.org. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)