بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سونەنی ئەبوو داوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سونەنی ئەبوداوودەوە ڕەوانە کراوە)
سونەنی ئەبوو داوود
نووسەرئەبوو داوود
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

سونەنی ئەبوو داوود، (بە عەرەبی: السنن أبی داود)، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوو داوود کۆکردووەتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی دەگاتە ٥٢٧٤ فەرموودە و کە ھەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد ھەزار فەرموودە.[١]

دەرابرەی دانەرەکەی

[دەستکاری]

ئەبوو داوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە ھەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی ھەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوو داوودە، و یەکێکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.

ڕێزبەندییەکەی

[دەستکاری]

کتێبی سونەنی ئەبوو داوود ڕیزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و ھەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.[٢]

پلەی فەرموودەکان

[دەستکاری]

ئەبوو داوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستییەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوو داوود دەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان دەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای ھەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبوو وداود دێت.[٣][٤]

دەربارەی وتویانە

[دەستکاری]

ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوو داوودیان کردووە، لەوانە،

  • زەکەریا ساجی دەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامەتییە، و کتێبەکەی ئەبوو داوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامەتییەیە.
  • خەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئیبن ئەعرابی بوو دەیگوت ھەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوو داوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سنن أبي داود - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «كتاب: سنن أبي داود **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «نبذة عن كتاب سنن أبي داود». موضوع (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 «حول منھج أبی داود فی سننە، ودرجة أحادیثە - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.

سایتی وەقفیە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.