دەروازە:ئیسپانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێر بێن بۆ دەروازەی ئیسپانیا
EL PORTAL DE ESPAÑA


پێشەکی

شانشینی ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەورووپاوە، نزیکەی ٨٥٪ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە. تەنگەبەری جیبلارتار لە کیشوەری ئەفریقا جیا دەکاتەوە، و زنجیرە چیای پێرینیە بە کیشوەری ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە. ئیسپانیا ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا؛ ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار، لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی، و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا؛ ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە.

زیاتر...

ھەنووکە ١٥١ وتار لە دەروازەی ئیسپانیا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ماڵی پارە یان تاڵانی پارە (بە ئیسپانی: La casa de papel، لاکاسا دێ پەپێل بە واتای ماڵی پارە) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تاوانی-درامی-دزی ئیسپانییە کە لەلایەن ئەلێکس پیناوە دروست کراوە. زنجیرەکە باسی دوو دزیی درێژ و وردبینانە دەکات کە لەلایەن پڕۆفیسۆر ئالڤارۆ مۆرتێ سەرپەرشتی دەکرێت، یەکیان لە Royal Mintی ئیسپانیایە و یەکیان لە بانکی ئیسپانیا. سەرەتا بڕیار بوو زنجیرەکە دیاریکراو بێت و لە دوو وەرزدا پێشکەش بکرێت؛ ١٥ ئەڵقە لە کەناڵی ئیسپانیی ئانتێنا٣، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاو کرایەوە؛ دواتر لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٧ نێتفلیکس مافی پەخشی جیھانییەکەی وەرگرت و لە ٢٢ ئەڵقەی کورتر دووبارە بۆ ھەموو دونیای بڵاو کردەوە؛ وەرزی یەکەم لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، پاشان وەرزی دووەم لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پیشان درا. نیسانی ٢٠١٨ نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێ کردەوە بە بوودجەیەکی زیاتر بۆ کۆی ١٦ ئەڵقە درێژەی بە سازکردنەکەی دا. وەرزی سێھەم، بە ھەشت ئەڵقە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاو کرایەوە و وەرزی چوارەم بە ھەشت ئەڵقە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاو کرایەوە، لە ھەمان ڕۆژدا، دۆکیۆمێنتارییەک کە بەرھەمھێنەر و کاستەکەکانی تێدابوو لە نێتفلیکس پیشان درا کە ناوی تاڵانی پارە: دیاردەکە (بە ئیسپانی: La casa de papel: El Fenómeno) بوو. وەرزی پێنجەم لە دوو بەش پێک دێت ھەر بەشێکی لە ٥ ئەڵقە پێک دێت بەشی یەکەمی لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ بڵاو کرایەوە. بەشی دووەمی لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاو بووەوە. زنجیرەکە لە مەدریدی ئیسپانیا وێنە گیراوە. زۆرینەی وەرزی ٣ و ٤ لە پەنەما، تایلەند و ئیتاڵیا (فڵۆرێنس) وێنە گیراوە. چیرۆکبێژی زنجیرەکە لەلایەن کارەکتەرێکی ژن بەناوی، تۆکیۆ (ئورسولا کۆربێرۆ) دەگێڕدرێتەوە. زنجیرەکە چەندەھا خەڵاتی وەرگرتووە وەک باشترین زنجیرەی درامی لە چل و شەشەمین خەڵاتەکانی ئێمی و سەرنجی باشی ڕەخنەگران بۆ چیرۆکە کارامە و ئاڵۆزەکەی، درامای پەیوەندیی نێوان کەسەکان، دەرھێنان و ھەوڵدان بۆ پێشخستنی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی. گۆرانی دژە فاشیستیی ئیتاڵی بێلا چاو کە چەندەھا جار لە زنجیرەکەدا لێ دەدرێت، خۆشتر و سەرنجڕاکێشتری کردووە. ھەتا ساڵی ٢٠١٨ پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی بیانی و بە یەکێک لە زنجیرە زۆر بینراوەکان لە نێتفلیکس بوو کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەناو بینەرانی ئەورووپا و جیھانی لاتین.

زیاتر...

پارێزگایەکی ئیسپانیا

ئایا دەزانی

  • کە ئیسپانیا ١٧ ناوچەی سەربەخۆی هەیە؟
  • کە ئیسپانیا بە ڕووبەری ٥٠٥،٩٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٥١ەمین وڵاتی جیھانە.

جوگرافیای ئیسپانیا

ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئەورووپا کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەرەکە، لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا؛ ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار، لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی، و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا؛ ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە. نزیکەی ٨٥٪ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە. ڕووبەری ئیسپانیا ٥٠٥٬٩٩٣ کم²؛ بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی لە ڕووی ڕووبەرەوە. لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری دەکەن لە پاراستنی جبل تاریقی بەریتانی، چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی ئیبریاوە. زۆربەی بەرزایی و شاخەکانی ئیسپانیا بەگشتی دەکەونە ناوەڕاست و باکوری وڵات، زنجیرە چیای (پێرینییە) سنووری سروشتیی لەگەڵ (فەڕەنسا) پێکھێناوە و ھەردوو وڵاتی لە یەکتری جیا کردووەتەوە، و لوتکەی (تیدە Teide=) دەکەوێتە دوورگەکانی (کەناری) و بەرزیبەکەی دەگاتە ٣٬٧١٨م، و بەرزترین لووتکە چیایە لەئیسپانیا. ھەروەھا شاخی (مۆلھاسین Mulhacén=) کە دەکەوێتە زنجیرەچیای (سییرا نیفادا) ی باشوور بەرزترین بەرزاییی سەر وشکایی‌ب ئیسپانیایە کە بەرزیبەکەی دەگاتە (٣٬٤٨٢) م، درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی باکورەوە تا دەگاتە باشووری ئیسپانیا (٨٥٦)کم، لەکاتێکدا لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتەوە درێژییەکەی تا ڕۆژاوا (١٠٢٠) کم. کەنارەکانی باشووری بەزۆری کەنداو جیا دەکرێتەوە و گرنگترینیان کەنداوی (قادس) ە.

زیاتر...

دەڤەر و شارەکانی ئیسپانیا

مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٬٢٧٣٬٠٤٩ کەس بووە. کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا ھەن، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی، کەش و ھەوای مەدرید لە وەرزی ھاوین و بەھار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری ھونەری و شوێنی کۆنسێرتی ھوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ریال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ.

زیاتر...

وێنەیەک لە ئیسپانیاوە

وێنەی چەند شوێنی شاری مەدرید

مێژووی ئیسپانیا

پۆلەکان

کەسایەتییە ئیسپانیاییەکان

ئەبولحەسەن عەلی کوڕی ئیسماعیل ناسراو بە ئیبن سیدەی مورسی (بە عەرەبی: أبو الحسن علي بن إسماعيل‎) زمانەوانێکی ئەندەلوسی، خاوەنی پەرتووکی «المحكم والمحيط الأعظم» کە یەکێکە لە فەرھەنگە کۆکەرەوەکانی زمانی عەرەبی.

زیاتر...

پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان