ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند
بە ئینگلیزی: Olivia de Havilland
لەدایکبوون١ی تەممووزی ١٩١٦
تۆکیۆ، ژاپۆن
مردن٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٧-٢٦) (١٠٤ ساڵ ژیاوە)
16th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونOlivia Mary de Havilland
شوێنی ناشتنگۆڕستانی پێر لاشێز
باوکWalter Augustus de Havilland
دایکLilian Fontaine
ھاوسەرMarcus Goodrich، Pierre Galante
منداڵGisèle Galante، Benjamin Briggs Goodrich
خزمەکانHereward de Havilland، Geoffrey de Havilland
پیشەسیناریۆنووس، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر
بواری کارfilm acting
پەروەردەLos Gatos High School، Notre Dame High School، Mills College at Northeastern
دانیشتووی16th arrondissement of Paris
دەستپێکی چالاکی١٩٣٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
ئایینEpiscopal Church
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
وێبگەhttp://www.oliviadehavilland.net
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵیcentenarian

ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند (١ی تەممووزی ١٩١٦–٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠) خانمەکتەرێکی بەریتانیئەمریکی بوو.[١][٢] زۆرینەی ژیانی کارکردنی لە نێوان ساڵانی ١٩٣٥ بۆ ١٩٨٨ بوو. ئەو لە ٤٩ فیلمدا دەرکەوتووە، بەیەکێک لە دیارترین و باشترین خانمە ئەکتەرانی سەردەمی خۆی دادەنرێت.[٣] ئۆلیڤیا یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار. ئەو خووشکە بچووکی خانمەکتەری ھۆڵیوود جوان فۆنتەین بوو. ئۆلیڤیا لەپاڵ کارەکانی لە فیلم، لە بواری شانۆ و تەلەفزیۆنیش سەرکەوتووبوو.

ئۆلیڤیا بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٣٥ بە فیلمی (Alibi Ike) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٩، بەشداریکرد لە فیلمی (Gone with the Wind)، بەھۆی فیلمەکەوە ناوبانگی زیاتر دەرکرد، وێڕای ئەوەی ڕۆڵەکەشی پاڵپشت بوو، ئۆلیڤیا لە فیلمەکە بە کارەکتەری مالینە ھامیڵتن ڕۆڵی گێڕا، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە یەکەمین پاڵێوراوی بۆ پێنج خەڵاتی باشترین خانمەکتەری پاڵپشت وەرگرت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. لە ساڵی ١٩٤٦، دوای بەشداریکردنی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (To Each His Own)، ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٤٩، بەھۆی فیلمی (The Heiress) ھەمان خەڵاتی بردەوە.[٤]

ئۆلیڤیا دی ھاڤیڵاند لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدراوە لەپای کارە ھونەرییەکانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Olivia de Havilland | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  2. ^ "Olivia de Havilland, Oscar-Winning Actress, Dies at 104 | Voice of America – English". www.voanews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  3. ^ "Obituary: Olivia de Havilland, star of Hollywood's Golden Age". BBC News (بە ئینگلیزی). 2020-07-26. Retrieved 2021-02-19.
  4. ^ Bernstein, Adam. "Olivia de Havilland, two-time Oscar winner and last surviving star of 'Gone With the Wind,' dies at 104". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-02-19.