سۆفیا لۆرێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سۆفیا لۆرێن
بە ئیتالی: Sophia Loren
لەدایکبوون (١٩٣٤-٠٩-٢٠) ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٩ ساڵ)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ناوی کاتی لەدایکبوونSofia Costanza Brigida Villani Scicolone
باوکRiccardo Scicolone
دایکRomilda Villani
ھاوسەرCarlo Ponti، Carlo Ponti
منداڵCarlo Ponti، Edoardo Ponti
خزمەکانAlessandra Mussolini، Romano Mussolini
کەسێکی دیارMarcello Mastroianni
پەروەردەÉcole Jeannine Manuel
دانیشتوویژنێڤ
شوێنی کارئیتالیا
دەستپێکی چالاکی١٩٥٠
نەژاد
شاکارەکانYesterday, Today and Tomorrow
خاوەنیQ107723397
چەشنکۆمیدیا، میلۆدراما
ھاشتاگSophiaLoren
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
وێبگە

سۆفیا لۆرێن (لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٣٤، لە ڕۆما، ئیتالیا[١]) خانمەکتەرێکی ئیتالی بوو، کە یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[٢] ئەو لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکییەوە لە ڕیزبەندی ٢١ەمینی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی مێژووی سینەمای کلاسیکی ھۆلیوود دانراوە.[٣]

سۆفیا کاتێک تەمەنی شانزدە ساڵان بوو، لە ساڵی ١٩٥٠، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی کۆمێدی-ڕۆژاوایی من کاپاتازم (Io sono il capataz) بەڕۆڵی سکرتێری دیکتاتۆر دەرکەوت. ئەو بۆ ماوەیەک بە ڕۆڵگێڕانی کورت بەردەوام بوو، تاکوو واژووی لەسەر پێنج فیلم بۆ پاراماونت پیکچەرز کرد و بەمەش کارەکانی بەرەو پێشەوە چوون. لە ساڵی ١٩٦١، بەشداری کرد لە فیلمی دوو ژن (Two Women)، فیلمەکە لە دەرھێنانی دەرھێنەری ئیتالی ڤیتۆریۆ دی سیکا بوو، بەھۆی فیلمەکەوە سۆفیا بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر یان خانمەکتەر کە خەڵاتی ئۆسکار بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمێکی بیانی بباتەوە.

لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئۆسکاری شانازی پێدرا لە بەرامبەر ھەموو کارەکانی وەک خانمەکتەرێک.

سۆفیا لە ساڵی ١٩٥٧، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەری فیلمی ئیتالی کارلۆ پۆنتی کرد، لە ساڵی ١٩٦٢ ھاوسەرگیرییەکەیان بەتاڵ کردەوە بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ دووبارە ھاوسەرگیرییان کردەوە، دواتر بەیەکەوە ژیان تاکوو مردنی کارلۆ لە ساڵی ٢٠٠٧.[٤] ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی کارلۆی جۆنیۆر ھەروەھا ئێدواردۆ.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ EnciclopediaTreccani. "Sophia Loren profile". Treccani.it. Retrieved 15 March 2010.
  2. ^ "Sophia Loren | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  3. ^ "AFI Recognizes the 50 Greatest American Screen Legends" (Press release). American Film Institute. 16 June 1999. Archived from the original on 13 January 2013. Retrieved 22 April 2016.
  4. ^ "Carlo Ponti, Husband to Sophia Loren, Dead at 94". Fox News. Associated Press. 10 January 2007. Archived from the original on 4 September 2013. Retrieved 25 February 2018.
  5. ^ "Sophia Loren". Biography.