شێر (ئەکتەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شێر
بە ئینگلیزی: Cher
Cher in 2019 cropped.jpg
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٤)
El Centro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونCherilyn Sarkisian
ناوی خوازراوCher، Bonnie Joe Mason
ھاوسەرGregg Allman، Sonny Bono
منداڵElijah Blue Allman، Chaz Bono
ئەندامیSonny & Cher، Allman and Woman
پەروەردەMontclair College Preparatory School، Fresno High School
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکان
دەستپێکی چالاکی١٩٦٣
ئەندامی حیزبی سیاسیحیزبی دیموکرات
گرووپی ڕەگەزیئێرلەندی
ئامێری مۆسیقاvoice
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Kennedy Center Honors
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film
وێبگەhttps://cher.com/

شێر (ناوی لەدایکبوون: شەرلین سارکیسیان؛ شێوازی گۆکردن: /ʃɛr/؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦) کەسایەتی تەلەفزیۆنی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە.[١] لەلایەن میدیای ئەمریکییەوە، ھەندێکجار بەژنەخواوەندی پۆپ ناو دەھێنرێت. ئەو بەھۆی شێواز و دەرکەوتنە جیاوازەکانی لەماوەی شەش دەیەی ڕابردوو ناسراوە.

شەر لە دوای بڵاوکرانەوەی گۆرانی "I Got You Babe" لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٦٥ ناوبانگی دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئامارەکانی ئەمریکا و بریتانیا ھاتە ژمارەی یەک. تا کۆتایی ١٩٦٧، ئەوا لە ئاستی جیھان ٤٠ ملیۆن دانەیان لێی فرۆشت.[٢][٣]

لە ساڵی ١٩٨٢، بۆ یەکەمینجار لە شانۆیەکی برۆدوەی بەناوی (Come Back to the 5 & Dime, Jimmy Dean, Jimmy Dean) دەرکەوت، ھەر لەوساڵەدا بە وەشانی فیلمی سینەماییش دەرچوو، کە بەھەمان شێوە شەر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو. ئەو لە ساڵی ١٩٨٧، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی (Moonstruck)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا.[٤][٥]

تاکوو ئەمڕۆ. شەر زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ڕیکۆردی میوزیکی فرۆشتووە، بەمەش بە یەکێک لە ھونەرمەندە پڕفرۆشەکانی مۆسیقا دادەنرێت. ئەو خەڵاتێکی گرامی، ئۆسکار، ئێمی، کان، سێ جاریش گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی ئایکۆنی بیلبۆرد، خەڵاتێکیش لەلایەن سەنتەری شانازی کێننەدی و ھەروەھا خەڵاتێکیش لە ئەنجوومەنی دیزاینکارانی فاشنی ئەمریکی وەرگرتووە. جگە لە بواری دەرکەوتنی وەک گۆرانیبێژ و نواندن، شەر بەدەرکەوتن و بۆچوونە سیاسییەکانی ناسراوە، لە سۆشیال میدیاکان دەردەکەوێت و بۆچوونەکانی لەبارەی پشتگیری مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و ڕێگریکردن لە ئایدز دەربڕیوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Erickson، Hal. "Cher – Biography, Movie Highlights and Photos". AllMovie. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 11, 2016. لە ڕێکەوتی January 16, 2016 ھێنراوە. 
  2. ^ Bellafante، Ginia (January 19, 1998). "Appreciation: The Sonny Side of Life". Time. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 1, 2016. لە ڕێکەوتی January 16, 2016 ھێنراوە. 
  3. ^ "Sonny and Cher launched to stardom with release of 'I Got You Babe' 55 years ago". pennlive (بە زمانی ئینگلیزی). 2020-07-09. لە ڕێکەوتی 2021-02-14 ھێنراوە. 
  4. ^ Weaver، Caity (2020-12-09). "Dear Academy: Please Give Cher Another Oscar". The New York Times (بە زمانی ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. لە ڕێکەوتی 2021-02-14 ھێنراوە. 
  5. ^ "Moonstruck: Cher's 1987 classic is bizarre, hopelessly romantic and yet somehow entirely plausible". the Guardian (بە زمانی ئینگلیزی). 2020-04-27. لە ڕێکەوتی 2021-02-14 ھێنراوە. 
  6. ^ "Cher Presents 'Love Sees No Color' Premiere at Los Angeles Fundraiser Party". PR Newswire. November 12, 2007. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە January 6, 2016. لە ڕێکەوتی January 18, 2016 ھێنراوە. 
  7. ^ Plumez 2002, p. ١٨٢.