ساندرا بولۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساندرا بولۆک
بە ئینگلیزی: Sandra Bullock
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٧-٢٦) ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
Arlington County، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونSandra Annette Bullock
دایکHelga Meyer
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Tate Donovan، مەتیوو مەککانھەی، ڕایان گۆسلینگ
زمانی نووسینئینگلیزی، ئەڵمانی
پەروەردەEast Carolina University، Washington-Liberty High School
قوتابییSanford Meisner
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٨٧
ئایینبێخوایی
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر
دەردەکەوێت لە بەرھەمیQ106777284


ساندرا بولۆک (لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ گرانترین خانمەئەکتەری جیھان بوو.[١][٢][٣] لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ ناوی وەک جوانترین ژن ھات.[٤] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ دەست نیشان کرا، ئەو لەژیانیدا کۆمەڵێک خەڵاتی سینەمایی بەدەست ھێاوە لە نێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار لەگەڵ خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب.

ساندرا لە ساڵی ١٩٨٧ بۆیەکەمینجار لە فیلمی Hangmen دەرکەوت. ناوبانگی ئەو لە دوای بەشداریکردنی بوو لە فیلمی Demolition Man، لەم فیلمەدا بۆلۆک بەڕۆڵی کارەکتەرێکی پاڵپشت بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٩٤، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ئاکش-ھەستبزوێن خێرایی (Speed)، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی The Blind Side، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٥] لە ساڵی ٢٠١٣، بۆ ھەمان خەڵات پاڵێورایەوە بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Gravity، ئەم فیلمە بووە پڕداھاتترین فیلمی ئاکشن بۆ بۆلۆک.

لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٥، ناوی ساندرا لە مەڕمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود لە شێوەی ئەستێرەیەک نووسرا.[٦] لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥، ساندرا ھاوسەرگیری لەگەڵ جێسی جەیمز کرد، دواتر لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٠ لەیەکتری جیابوونەوە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hawkes, Rebecca (August 5, 2014). "Sandra Bullock is Hollywood's highest paid actress". The Daily Telegraph. Retrieved July 30, 2019.
  2. ^ Goldman, Lea; Blakeley, Kiri (January 18, 2007). "The 20 Richest Women in Entertainment". Forbes. Retrieved January 6, 2010.
  3. ^ Erenza, Jen (September 14, 2011). "Justin Bieber, Miranda Cosgrove, & Lady Gaga Are Welcomed into 2012 Guinness World Records". RyanSeacrest.com. Archived from the original on September 25, 2011. Retrieved September 16, 2011.
  4. ^ Lewis, Hilary (April 22, 2015). "Sandra Bullock Named People Magazine's 'Most Beautiful Woman'". The Hollywood Reporter. Retrieved April 22, 2015.
  5. ^ Kearney, Christine (2010-03-08). "Bullock wins best actress Oscar for "Blind Side"". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  6. ^ Goldstein, Gary (February 19, 2010). "Sandra Bullock". Los Angeles Times. Retrieved October 20, 2015.
  7. ^ Abrams, Natalie (June 28, 2010). "Sandra Bullock, Jesse James Divorce Finalized". TV Guide. Retrieved July 30, 2019.