دەروازە:شانشینی یەکگرتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی شانشینی یەکگرتوو

Flag of the United Kingdom
Flag of the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom
Coat of Arms for the United Kingdom

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئایرلەندی، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.

زیاتر…

ھەنووکە ٥٠٥ وتار لە دەروازەی شانشینی یەکگرتوودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

شاری ھەڵبژێردراو

لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٧,٥٥٦,٩٠٠ کەس بووە. شاری لەندەنی سەر ئاوی تایمزی خوارووی شانشینی بەریتانیا، یەکێکە لە شارە گەورەکانی ئەورووپا و جیھان، ئەو شارە کە مێژوویەکی کۆن و دێرینی ھەیە، لەساڵی (١١٠٠)دا نزیکەی (١٨٠٠٠) کەسی تێدا ژیاوە، (٢٠٠) نەتەوە و کەلتووری جیاواز تێدایە. بەریتانیا کە لەماوەی (١٥٠) ساڵی رابردوودا ناوەندێکی گرنگی بواری (سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریی) جیھان و ئەوروپا بووە، ژمارەیەکی زۆر زانکۆو پەیمانگەو شانۆو مۆزەخانەو یاریگای جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، ھەروەھا بنکەی زۆرێک لەڕێکخراو و ئۆفیسە جیھانییەکانی تێدایە، جگە لەوەش وڵاتەکە شوێن و مەنزڵی زۆرینەی پاشا و سەرکردە و زانا و فەیلەسوف و نووسەر و ھونەرمەندە جیھانییەکان و نموونەی جیھانی کۆن و نوێیە لە شارستانییەتی ئەم سەردەمەدا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پردی پەڕینەوە یان پردی تاوەری شاری لەندەن. یەکێکە لە سیماکانی شارەکە. کە درووستکراوی سەدەی نۆزدەیە.

پۆلەکان


وتاری ھەڵبژێردراو

فاشنی ڤیکتۆریایی پێکھاتووە لە تێکەڵەیەکی شێوازی پۆشاک و خواستی چاندی ئینگلیزی کە لە ئیمپراتۆریەتیی بریتانی و شانشینی یەکگرتوو سەری ھەڵداوە و پەرەی پێ دراوە لە سەردەمی سەردەمی ڤیکتۆریا، کە ١٨٣٠ەکان بۆ ١٩٠٠کان دەگرێتەوە. ئەم ماوەیە زۆرێک گۆڕانکاری بە خۆوە بینی لە ڕوانگەی فاشنەوە، لەوانە گۆڕانی شێوازی پۆشاک، تەکنۆلۆژیای فاشن و شێوازی دابەشکردنیش. چەند جووڵانەوەیەک لە بیناسازی و وێژە لەگەڵ ھونەری سۆمایی و شێوەکاری، لە پاڵ گۆڕانی بیر و ڕای خەڵکی لەسەر ڕۆڵە جێندەرییەکان، ھەموو بوونە کاریگەرییەک لەسەر فاشن. لەژێر حوکمی شاژن ڤیکتۆریادا، ئینگلتەرا ماوەیەک لە بووژانەوەی ئابووری و پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایی بەخۆوە بینی. بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵی ئامێرەکانی دوورین لە ١٨٥٠کاندا لەگەڵ بەرھەم ھاتنی ڕەنگی قژ بوونە ھۆی سەرھەڵدانی گۆڕانکاری مەزن لە فاشندا. لەم دەمەدا پۆشاکەکان خێراتر و ھەرزانتر دەدووردران. پێشکەوتن لە چاپکردن و دەرچوونی گۆڤارە فاشنەکان وای کرد کە کۆمەڵگە بە گشتی بەشداری بکەن لە فاشن، کە بووە ھۆی کردنەوەی مارکێتی بازرگانیی گەورە و بڵاوکردنەوەی ڕێکلام. لە سەرەتای پێشکەوتنی بەرھەمھاتنی پۆشاکەوە ھەتاکوو ١٩٠٥، پۆشاکەکان بە زۆری لە کارگەکاندا بەرھەم دەھێندران و زۆرجاریش لە فرۆشگەی گەورەدا دەفرۆشران، بەم شێوەیەش لەم ماوەیەدا ڕێژەی خێزانە ئاست مامناوەندەکان کە سوودیان لە شۆڕشی پیشەسازی دەبینی زیادی کرد و ھەروەھا گرنگییەکی زیاتر بە مافی کڕیاران دەدرا.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (١٣ی نیسانی ١٩٤٩ - ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس، گوتاربێژ، رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی. ھیچنز نووسەر یان یاریدەدەری نووسەر، سەرنووسەر یان یاریدەدەری سەر نووسەری زیاد لە ٣٠ کتێبە، لەگەڵ پێنج کۆمەڵە وتار لەسەر کلتور، سیاسەت و ئەدەبیات. شێوازی بەرەنگاری لە گفتوگۆدا کردویەتی بە بابەتێکی سەرەکیی لە لێدوانی گشتی دا، کە بۆتە ھۆی ئەوەی ببێتە ڕوناکبیرێکی رۆشنبیر و کەسایەتییەکی جێباس. نووسین و بەشداری ھەبووە لە ھەر یەک لە: نیو ستەیتسمن (New Statesman)، زە نەیشن (The Nation)، زە ویکلی ستاندارد (The Weekly Standard)، زە ئەتلانتیک (The Atlantic)، لەندەن ریڤیو ئۆڤ بووکس (London Review of Books)، زە تایمز لەیترەری سەپلیمێنت (The Times Literary Supplement)، سڵەیت (Slate)، فریی ئینکویری (Free Inquiry) و ڤانیتی فەیر (Vanity Fair).

زیاتر..

ئایا زانیوتە؟

  • ...کە بەریتانیا یەکێکەلە زلھێزەکانی جیھان و زلھێزە گەورەکانی بواری ئابووری و سەربازی.
  • ...کە وشەی (ئینگلتەرا - England) لە دەستەواژەی (وڵاتی فریشتە - Angle-land)ەوە ھاتووە.
  • ...کە ڕێژەی دانیشتوانی بەریتانیای زیاترەلە ٦٥ میلیۆن کەس.
  • ...کە ڕووبەری وشکانی بەریتانیا ٢٤٥،٠٠٠ کیلۆمەتری دووجایە.
  • ...کە دراوی فەرمی وڵاتەکە پاوەندی ئیستەرلینیە.
  • ...کە گشت یاسا و بڕیارەکانی وڵات لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەردەچن، چوونکە وڵاتە دەستووری نیە.

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان