لویز فلیچر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لویز فلیچر
Hugh O'Brian Louise Fletcher Wyatt Earp 1961 CROP.png
لەدایکبوون (١٩٣٤-٠٧-٢٢) ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٧ )
Birmingham، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشەئەکتەری تەلەفزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر
پەروەردەUniversity of North Carolina at Chapel Hill، Ramsay High School
Doctoral studentNatasha Mortimer
دەستپێکی چالاکی١٩٥٨
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، BAFTA Award for Best Actress in a Leading Role

لویز فلیچر (بە ئینگلیزی: Louise Fletcher؛ لە دایکبووی ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.[١]

لویز لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی کۆبوونەوەی بازەکان دەرکەوت (A Gathering of Eagles)، دوای ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٧٤ دزی وەک ئێمە (Thieves Like Us) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٥، لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest),[٢][٣] بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زۆری پەیداکرد بەوەی بووە براوەی کۆمەڵێک خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر بە ڕۆڵی دراما، ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی بۆ باشترین خانمەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی. ئەو بووە سێیەم خانمەکتەری ھۆڵیوود لەپاڵ ھەریەکە لە ئۆدری ھەپبێرن و لیزا مینێلی کە بتوانێت ئەم سێ خەڵاتە بەدەست بھێنێت. کۆتا دەرکەوتنی لویز لە فیلمەکان، لە ساڵی ٢٠١٣ بوو لە فیلمی پیاوێکی نایاب (A Perfect Man) بوو.

لویز لە ساڵی ١٩٦٠، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەر جێری بیک ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ جیابوونەوە.[٤] بەیەکەوە دوو کوڕیانن بوو بەناوەکانی جۆن و ئەندرێو.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Louise Fletcher | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ "40 years after making Oscars history, Birmingham's Louise Fletcher reflects on 'Cuckoo's Nest'". Alabama NewsCenter. 2016-02-08. Retrieved 2021-02-20.
  3. ^ "Birmingham's Louise Fletcher reflects on Oscar win for 'Cuckoo's Nest' 36 years ago (with video)". al. 2012-02-26. Retrieved 2021-02-20.
  4. ^ Weinraub, Bernard (March 27, 1995). "Oscar's Glory is Fleeting. Ask One Who Knows". The New York Times. Retrieved January 30, 2019.
  5. ^ "Jerry Bick: Literary agent, producer". Variety. November 22, 2004. Retrieved January 30, 2019.