جوولی ئاندروز
جولی ئاندروز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Julie Andrews | |
![]() | |
لەدایکبوون | Walton-on-Thames، شانشینی یەکگرتوو | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julia Elizabeth Wells |
ھاوسەر | Tony Walton، Blake Edwards |
منداڵ | Emma Walton Hamilton |
خزمەکان | Jennifer Edwards، Geoffrey Edwards |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بریتانی |
بواری کار | musical theater |
پەروەردە | Arts Educational School، Tring Park School for the Performing Arts |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٦ |
نەژاد | |
جۆری دەنگ | سۆپرانۆ، alto |
شاکارەکان | Mary Poppins، The Sound of Music، Cinderella، My Fair Lady |
کۆمپانیای تۆمارکردن | کۆڵومبیا ڕێکۆردز |
وێبگە | https://julieandrewscollection.com/ |
پێڕست | list of awards and nominations received by Julie Andrews |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
Notable role | Queen Lillian |
جوولیا ئیلیزابێت ویلس ناسراو بە جوولی ئاندروز (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و نووسەری ئینگلیزە.[١][٢] جوولی بۆ ماوەی حەوت دەیە چالاک بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی گرامی، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. لە ساڵی ٢٠٠٠، جوولی لەلایەن شاژنی بەریتانیا، ئیلیزابێتی دووەم، پێشناوی (Dame) وەک ڕێزلێنان پێدراوە.[٣][٤]
جوولی لە ساڵی ١٩٥٢ وەک دۆبلێری دەنگی بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی ئیتالی ڕۆزەکەی بەغدا (La Rosa di Bagdad) بەشداربوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ماری پۆپینز (Mary Poppins) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە جوولی ئاندروز بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٥] جوولی ڕۆڵیشی گێڕاوە لە شانۆی برۆدوەی. لە ساڵی ١٩٦٥، لە فیلمی دەنگی مۆسیقا (The Sound of Music) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەکتەری بۆ فیلمی کۆمێدی - دراما بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٢، بەپێی ڕاپرسییەکی تۆڕی بی بی سی ناوی جوولی ئەندروز لە ڕیزبەندی ٥٩ ھات لە ناو ١٠٠ مەزنترین کەسایەتی بەریتانی.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Julie Andrews | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "Dame Julie: The Sound of Music". BBC. 31 کانوونی یەکەم 1999. Archived from the original on 9 March 2008. Retrieved 29 January 2007.
- ^ "Dame Julie: The sound of music" 29 July 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
- ^ "Queen honours movie Dames" 28 December 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
- ^ "The 37th Academy Awards | 1965". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "BBC – 100 great British heroes". BBC News. 21 ئاب 2002. Archived from the original on 4 November 2010. Retrieved 16 December 2010.
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەئەکتەرە منداڵە ئینگلیزەکان
- خانمەکتەرانەی کە خەڵاتی دەیمھودی بەریتانیان بردۆتەوە.
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئینگلیز
- خانمەکتەرانی ساری
- خانمەکتەرانی فیلمی ئینگلیزی
- خانمەکتەرە ئینگلیزەکانی سەدەی بیستەم
- خانمەکتەرە ئینگلیزەکانی سەدەی ٢١ەم
- خەڵکی بەریتانی دوور لە وڵاتی خۆیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەیمەکانی فەرماندەی نیشانەی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە سویس
- دوور لە وڵاتانی ئینگلیز لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ڕۆماننووسانی ژنی ئینگلیز
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٣٥
- ھونەرمەندانی کۆڵۆمبیا ڕیکۆردز
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- براوەکانی خەڵاتی ئیمی پرایم تایم