جێرالدین پێج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێرالدین پێج
بە ئینگلیزی: Geraldine Page
لەدایکبوون٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤
Kirksville، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٧(١٩٨٧-٠٦-١٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGeraldine Sue Page
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
ھاوسەرAlexander Schneider، Rip Torn
منداڵAngelica Page
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
پەروەردەDePaul University، Englewood Technical Prep Academy، HB Studio
قوتابییHerbert Berghof
دەستپێکی چالاکی١٩٥٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧
ئەرشیڤەکان لەBeinecke Rare Book & Manuscript Library
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

جێرالدین سو پێج (٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤–١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٧) خانمەئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکی بوو. ئەو بە کارەکانی لە شانۆی برۆدوەی، فیلمەکانی ھۆلیوود و بەرھەمە تەلەفزیۆنییەکان ناوبانگی دەرکرد،[١] چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، دوو جار خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا جارێکیش بۆ خەڵاتی بافتا، ھەروەھا جارێکیش پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتی تۆنی.

پێج خەڵکی کیرکسڤیل، میسووری بوو، ئەو لە پەیمانگای ھونەری شیکاگۆ خوێندبووی ھەروەھا لە نیویۆرکیش، لەگەڵ ھەریەکە لە یوتا ھیگن و لی ستراسبێرگ، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٣ بۆیەکەمیجار لە فیلمی Hondo دەربکەوێت، کە بەھۆی ئەم فیلمەشەوە پاڵێوراوکرا بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. پێج بەگومانی کۆمۆنیست بوونی، ماوەی ھەشت ساڵان لە ھۆڵیوود خرایە لیستی ڕەشەوە و ھیچ فیلمێکی پێەندرا،[٢][٣] لەماوەی ئەم ھەشت ساڵەدا لە بەرھەمە تەلەفزیۆنییەکان دەرکەوتنی ھەبوو، بەم ھۆیەوەش پاڵێوراوێکی بەدەستھێا لە خەڵاتی تۆنی.

پێج لە فیلمەکانی ئێستا کوڕێکی گەورەیت (You're a Big Boy Now؛ ١٩٦٦) ھەروەھا پێت و تیلی (and Pete 'n' Tillie؛ ١٩٧٢) بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە ساڵی ١٩٧٨، بەشداری کرد لە فیلمی (Interiors)، کە لەلایەن وودی ئاڵن دەرھێنرابوو، پێج خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشتی لە خەڵاتەکای بافتا وەرگرت.

لە ساڵی ١٩٨٥، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی (The Trip to Bountiful)، خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەری پێدرا.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kolbert, Elizabeth (1987-06-15). "GERALDINE PAGE, 62, DIES; A STAR OF STAGE AND FILM (Published 1987)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-14.
  2. ^ writer, Robert Blau, Entertainment. "I`VE BEEN HERE ALL THE TIME, SAYS `OVERNIGHT SUCCESS` GERALDINE". chicagotribune.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  3. ^ "The Real Wayne". Law & Liberty (بە ئینگلیزی). 2016-05-20. Retrieved 2021-02-14.
  4. ^ "Academy Awards Acceptance Speeches – Search Results | Margaret Herrick Library | Academy of Motion Picture Arts & Sciences". aaspeechesdb.oscars.org. Retrieved 2021-02-14.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]