چارلیز تێرۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارلیز تێرۆن

Charlize Theron Cannes 2015 6.jpg
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٨-٠٧) ٧ی ئابی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
نیشتەجێینیویۆرک
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، نمایشکەری جلوبەرگ
چالاکبوون١٩٩٥ - ئێستا
مناڵ(ەکان)٢
خەڵاتەکانئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب
وێبگەhttp://charlizetheron.com

چارلیز تێرۆن یان شارلیز تێرۆن (بە ئینگلیزی: Charlize Theron؛ لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٧٥). خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و نمایشکەرێکی ئەفریقای باشووری و ئەمەریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیڵد. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[٢]

لە چەند فیلمێکی ھۆلیووددا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە؛ وەکوو (The Devil's Advocate (١٩٩٧))، (Mighty Joe Young (١٩٩٨))، (The Cider House Rules (١٩٩٩)) و ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (٢٠١٥). لە ساڵی ٢٠٠٣، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مۆنستەر (Monster)، ستایشی ڕەخەنگرانی وەرگرت، کەدواتر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پێدرا،[٣] بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر لە باشووری ئەفریقا خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبھێنێت لە پۆلینی خەڵاتەکانی نواندن.[٤]

چارلیز لە فیلمەکانی North Country (٢٠٠٥) ھەروەھا Bombshell (٢٠١٩) پاڵێوراوکراوەتەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە سەرەتای ٢٠٠٠، کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمی تایبەت بەخۆی دامەزراند لەژێر ناوی دێنیڤەر و دێلیاھ پرۆدەکشنز. لەم ڕێیەوە ھەندنێ فیلمی بەرھەمھێنا کە خودی خۆی بەشداربوو وەک ئەکتەر، وەک فیلمەکانی The Burning Plain (٢٠٠٨)، Dark Places (٢٠١٥)، و Long Shot (٢٠١٩).

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕەگەزنامەی ئەمریکی پێدرا،[٥] لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگەزنامەکەی خۆی وەک کەسێکی ئەفریقای باشووری ھەڵگرت واتە بەردەوامیی پێدا.[٦] ئەو لە ئێستادا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژی.[٧] ناوی چارلیز وەک ئەکتەرێک لە مەرمەرە بەناوبانگەکەی ھۆڵیوود نەخشیندراوە.[٨]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٥ Children of the Corn III: Urban Harvest Young Woman
١٩٩٦ دوو ڕۆژ لە دۆڵەکە دا ٢ (فیلم) Helga Svelgen
١٩٩٦ ئەو کارەی تۆ دەیکەی! Tina Powers
١٩٩٧ Trial and Error Billie Tyler
١٩٩٧ پارێزەری شەیتان Mary Ann Lomax
١٩٩٨ ناوبانگ (فیلم) Supermodel
١٩٩٨ Mighty Joe Young Jill Young
١٩٩٩ Astronaut's Wife, TheThe Astronaut's Wife Jillian Armacost
١٩٩٩ Cider House Rules, TheThe Cider House Rules Candy Kendall
٢٠٠٠ Reindeer Games Ashley Mercer
٢٠٠٠ Yards, TheThe Yards Erica Stoltz
٢٠٠٠ رجال الشرف Gwen Sunday
٢٠٠٠ Legend of Bagger Vance, TheThe Legend of Bagger Vance Adele Invergordon
٢٠٠١ نۆڤەمبری شیرین (٢٠٠١) Sara Deever
٢٠٠١ ١٥ Minutes Rose Heam
٢٠٠١ Curse of the Jade Scorpion, TheThe Curse of the Jade Scorpion Laura Kensington
٢٠٠٢ Trapped Karen Jennings
٢٠٠٢ Waking Up in Reno Candy Kirkendall
٢٠٠٣ Italian Job, TheThe Italian Job Stella Bridger
٢٠٠٣ دێوەزمە (فیلم ٢٠٠٣) Aileen Wuornos
٢٠٠٤ Life and Death of Peter Sellers, TheThe Life and Death of Peter Sellers بریت ئێکلاند
٢٠٠٤ Head in the Clouds Gilda Bessé
٢٠٠٥ خاکە باکوورییەکان (فیلم) Josey Aimes
٢٠٠٥ Aeon FluxAeon Flux إAeon Flux
٢٠٠٧ In the Valley of Elah Det. Emily Sanders
٢٠٠٧ Battle in Seattle Ella
٢٠٠٨ Sleepwalking Joleen Reedy ھەروەھا

بەرھەمھێنەرە

٢٠٠٨ ھەنکاک Mary Embrey
٢٠٠٨ Burning Plain, TheThe Burning Plain Sylvia
٢٠٠٩ Road, TheThe Road Wife
٢٠٠٩ Astro Boy Narrator دەنگ
٢٠١١ Young Adult Mavis Gary
٢٠١٢ بووکە بەفرینە و ڕاوچی (فیلم) Queen Ravenna
٢٠١٢ پرۆمیتیۆس (فیلم) Meredith Vickers
٢٠١٤ یەک ملیۆن ڕیگا بۆ مردن لە ڕۆژاوا Anna
٢٠١٥ ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی Imperator Furiosa
٢٠١٥ Dark Places Libby Day
٢٠١٥ The Last Face
٢٠١٦ Kubo and the Two Strings دەنگ
٢٠١٦ The Huntsman Queen Ravenna
تەلەڤیزیۆن
ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٧ Hollywood Confidential سالی فیلم
٢٠٠٥ Arrested Development ڕیت ٥ ئەڵقە
٢٠٠٦ Robot Chicken دایکی دانیەل / دایک / خزمەتکار دەنگ؛ ئەڵقەی: "Book of Corrine"
کلیپ
ساڵ ناو Role تێبینی
٢٠١٠ Crossfire Mysterious and dangerous rescuer گۆرانی لەلایەن Brandon Flowers
بەرھەمھێنان
Year Title Notes
٢٠٠٣ وحش (فیلم ٢٠٠٣) Also actress
٢٠٠٦ East of Havana Documentary
٢٠٠٨ Sleepwalking Also actress
٢٠٠٨ The Burning Plain Executive, also actress
٢٠١٥ Dark Places Also actress

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Charlize Theron | Biography, Films, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  2. ^ "Charlize Theron by Blake Mycoskie: TIME 100". Time. Archived from the original on 10 April 2020. Retrieved 29 July 2016.
  3. ^ Beachum, Zach Laws,Chris; Laws, Zach; Beachum, Chris (2020-01-16). "Charlize Theron movies: 15 greatest films ranked worst to best". GoldDerby (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  4. ^ "Hollywood honours actress Theron". BBC NEWS. 30 September 2005. Archived from the original on 5 January 2009. Retrieved 8 February 2008.
  5. ^ Rosen, Judy (12 March 2008). "Charlize Theron: Glad To Be A U.S. Citizen". CBS News. Archived from the original on 24 May 2011. Retrieved 17 August 2008.
  6. ^ Tourtellotte, Bob (9 February 2008). "Charlize Theron's awakening". The Courier-Mail. Archived from the original on 21 December 2011. Retrieved 20 December 2011. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Caris Davis (11 December 2011). "Charlize Theron's Home Burglarized". People. Archived from the original on 18 August 2011. Retrieved 16 March 2012.
  8. ^ "Hollywood honours actress Theron". BBC NEWS. 30 September 2005. Archived from the original on 5 January 2009. Retrieved 8 February 2008.