بێتی دەیڤز
بێتی دەیڤز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Bette Davis | |
لەدایکبوون | ٥ی نیسانی ١٩٠٨ لۆوێڵ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ Neuilly-sur-Seine، فەڕەنسا | (٨١ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ruth Elizabeth Davis |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مەمک |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
باوک | Harlow Morrell Davis |
دایک | Ruth Augusta 'Ruthie' Favor |
ھاوسەر | گاری مێریڵ، William Grant Sherry |
منداڵ | B. D. Hyman |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پەروەردە | Cushing Academy |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ |
کۆمپانیای تۆمارکردن | MGM Records |
وێبگە | http://www.bettedavis.com |
Represented by | Music Corporation of America, Inc. |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ڕوت ئیلیزابێت «بێتی» دەیڤز (٥ی نیسانی ١٩٠٨–٦ی تشرینی یەکەمەی ١٩٨٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو، ئەو لە ماوەی ٥٠ ساڵدا چالاکیی ھەبوو، لە نزیکەی ١٠٠ فیلمدا بەشداربووە. ئەو بە ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری کۆمێدی دەناسرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆر ژانەری دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە وەک میلۆدراما، مێژوویی، ترسناک، دراما و ڕۆمانس.[١] ئەو دووجار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا یەکەم ئەکتەرە کە ١٠ جار پاڵێوراوبێت بۆ ئەو خەڵاتە.
بێتی سەرەتا لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا، واتە لە ساڵی ١٩٣٠ ڕوویکردە فیلم و ھۆلیوود. لە ساڵی ١٩٣١، بۆیەکەمینجار لە فیلمی خووشکی خراپ (Bad Sister) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٤، بە فیلمی بەندایەتی مرۆڤ (Of Human Bondage)، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشکردنی باشی وەرگرت.
لە ساڵی ١٩٣٥ بە فیلمی ترسناک (Dangerous)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٨ بەبەشداربوونی لە فیلمی جیزابێل (Jezebel) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[٢][٣] لە کانوونی دووەمی ١٩٤١، بووە یەکەم ژن کە ببێتە سەرۆکی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو. ئەو یەکەم ژنە ئەکتەرە کە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەی ئێف ئای بۆ سەرجەم بەرھەمەکانی ژیانی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی پێدرابێت. لە ساڵی ١٩٩٩، بێتی ناوی لەدوای کاترین ھەپبێرن ھات وەک مەزنترین خانمەئەکتەران لە سەردەمی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Michele Bourgoin، Suzanne (1998). Encyclopedia of World Biography. Gale. p. 119. ISBN 0-7876-2221-4.
- ^ «The 11th Academy Awards | 1939». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The 8th Academy Awards | 1936». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «AFI's 100 Years, 100 Stars, Greatest Film Star Legends». American Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆمیدیا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێتی دەیڤز تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٠٨
- مردووانی ١٩٨٩
- مەرگەکان بە شێرپەنجە لە فەڕەنسا
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- براوەکانی خەڵاتی فیلمی فێستیڤاڵی کان بۆ باشترین خانمەکتەر
- خانمەکتەرانی ڕۆلی سەرەکی براوەی خەڵاتی ئێمی لە پێشکەشکردنی ناوازە بۆ کۆمەڵە زنجیرەیەک یان فیلم
- کوپی ڤۆلپی بۆ باشترین خانمەکتەران
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- مردنەکان بەھۆی شێرپەنجەی مەمک
- وەرگرانی خەڵاتی ڕێزلێنانی سیزار
- ژنە بیرەوەرییە ئەمریکییەکان