سیمۆن سینیۆرێ
سیمۆن سینیۆرێ | |
---|---|
بە فەرەنسی: Simone Signoret | |
لەدایکبوون | ٢٥ی ئازاری ١٩٢١ ڤیسبادن، ئەڵمانیا |
مردن | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨٥ Autheuil-Authouillet، فەڕەنسا | (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Henriette Charlotte Simone Kaminker |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی پەنکریاس |
شوێنی ناشتن | گۆڕستانی پێر لاشێز |
باوک | André Kaminker |
ھاوسەر | Yves Allégret، Yves Montand |
منداڵ | Catherine Allégret |
بواری کار | نواندن، literary translation، translation from English، translation into French |
دانیشتووی | ڤیسبادن، پاریس |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٢ |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
سیمۆن سینیۆرێ (لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٢١؛ ڤیسبادن، ئەڵمانیا - مردووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨٥) خانمەئەکتەری فەڕەنسی و لەدایکبووی ئەڵمانیا بوو. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، ھەروەھا خەڵاتێکی سیزار. ئەو دوو جار پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب.[١][٢]
سیمۆن لە ساڵی ١٩٤٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی فەڕەنسی-درامی بەناوی (Behold Beatrice) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت، بە لەوەش دەرکەوتنی کورتی دیکەی ھەبووە بەڵام لە ھیچێکیان ناوی وەک ئەکتەری فیلمەکە نەھێنرا.
لە ساڵی ١٩٥٩، سیمۆن لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ژوور، لەسەرەوە (Room at the Top) بە ڕۆڵی سەرەکیی بەشداری کرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی کۆمەڵێ خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٣] خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر، ھەروەھا ناوبانگی بە جیھان بڵاوبوویەوە. لەدوای سیمۆن تا تێپەڕینی ٤٠ ساڵیش، ھیچ خانمەکتەرێکی فەڕەنسی خەڵاتی ئۆسکاری نەبردەوە.
سیمۆن سینیۆرێ کارکردنی لە فیلمە فەڕەنسی و بەریتانیییەکانی پێ پەسەندتر بوو، ھەربۆیە لە ژیانی پیشگەریدا کۆمەڵێ فیلمی لە ھۆلیوود ڕەتکردەوە. سیمۆن تا نزیک ساڵی مردنی لە نواندن بەردەوام بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Simone Signoret | French actress». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-19 ھێنراوە.
- ^ «Simone Signoret». www.goldenglobes.com. لە 2021-02-19 ھێنراوە.
- ^ «The 32nd Academy Awards | 1960». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-19 ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیمۆن سینیۆرێ تێدایە. |
- کۆمۆنیستە فەڕەنسییەکان
- مەرگەکان بە شێرپەنجە لە فەڕەنسا
- نێژراوان لە گۆڕستانی پێر لاشێز
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- مردووانی ١٩٨٥
- لەدایکبووانی ١٩٢١
- براوەکانی خەڵاتی فیلمی فێستیڤاڵی کان بۆ باشترین خانمەکتەر
- مردنەکان بە شێرپەنجەی پەنکریاس
- خانمەکتەرانی ڕۆلی سەرەکی براوەی خەڵاتی ئێمی لە پێشکەشکردنی ناوازە بۆ کۆمەڵە زنجیرەیەک یان فیلم
- باشترین خانمەکتەران لە وەرگری خەڵاتی ورچی زیو
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ