ھێلین ھەیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلین ھەیز
بە ئینگلیزی: Helen Hayes
لەدایکبوون١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠
واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٧ی ئازاری ١٩٩٣(١٩٩٣-٠٣-١٧) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Nyack, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگسستبوونی دڵ
ھاوسەرCharles MacArthur
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەئەکتەری فیلم، خۆدژیاننامەنووس، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
دەستپێکی چالاکی١٩٠٥
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ
وێبگەhttp://www.helenhayes.org
Artist files atFrick Art Reference Library
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Notable roleMaria Feodorovna (Dagmar of Denmark)

ھێلین ھەیز مەکئەرتەر (١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠–١٧ی ئازاری ١٩٩٣) خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو،[١] ئەو ماوەی ٨٠ ساڵ لە بواری نواندن و بەشداریکردن لە فیلمەکان بەردەوام بوو. ئەو نازناوی «یەکەم خانمەکتەری شانۆی ئەمریکا» پێدرا بوو. ئەو یەکێک بووە لەو ١٦ کەسەی کە خەڵاتێکی ئێمی، خەڵاتێکی گرامی، خەڵاتێکی ئۆسکار، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆمی بردبێتەوە. ھێلین یەکەم خانمە ئەکتەرە کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت. لەلایەن سەرۆککۆماری ئەمریکا، خەڵاتی مێدالیای سەرۆککۆماری بۆ ئازادی پێدراوە، بەرزترین خەڵاتی شانازییە بۆ ھاوڵاتییانی سڤیل لە ئەمریکا، مێدالیاکەشی لە ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن سەرۆککۆمار ڕۆناڵد ڕێیگن پێبەخشرا. لە ساڵی ١٩٨٨، مێدالیای نەتەوەیی بۆ ھونەری پێدرا.[٢]

ھێلین بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩١٠، لە فیلمی سینەمایی (Jean and the Calico Doll) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣١، دوای بەشداربوونی لە فیلمی (The Sin of Madelon Claudet) خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر وەرگرت.[٣]

لە ساڵی ١٩٨٤، خەڵاتێکی ساڵانە بەنناوی خەڵاتەکانی ھێلین ھەیس ڕێکخرا بۆ باشترینانی شانۆی واشینگتن. لە ساڵی ١٩٥٥، شانۆی فەلتۆن لە ٤٦ەمین شەقامی برۆدوەی نیویۆرک سیتی، ناوی گۆڕدرا بۆ شانۆی ھێلین ھایس. ھێلین بەیەکێک لە ھەرە مەزنترین خانمەئەکتەرەکانی سەددەی بیستەم دادەنرێت لەناو شانۆدا.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھێلین ھەیز لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
  2. ^ Reagan, Ronald."Ronald Reagan: Remarks at the Presentation Ceremony for the Presidential Medal of Freedom – May 12, 1986" presidency.ucsb.edu, May 12, 1986, accessed August 27, 2011
  3. ^ "The 5th Academy Awards | 1933". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17.
  4. ^ "Helen Hayes: A Remembrance – Washington Theatre Guide – TheatreWashington – Helen Hayes Awards". Retrieved 22 January 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.