شێرلی بووت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێرلی بووت
بە ئینگلیزی: Shirley Booth
لەدایکبوون٣٠ی ئابی ١٨٩٨
بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢(١٩٩٢-١٠-١٦) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
Chatham, Massachusetts، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونThelma Marjorie Ford
ھۆی مەرگنەخۆشی
شوێنی ناشتنMount Hebron Cemetery
ھاوسەرEd Gardner
پیشەئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، radio personality
دەستپێکی چالاکی١٩٢٥
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

شێرلی بووت (٣٠ی ئابی ١٨٩٨–١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢) خانمەکتەرێکی شانۆ و فیلمی ئەمریکی بوو.[١] ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت. لە نێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار،[٢] دوو جار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، ھەروەھا سێ جار خەڵاتێکی تۆنی بردووەتەوە.

لە سەرەتادا و بەدیاریکراوی لە ساڵی ١٩٢٥، بووت لەڕێی شانۆی برۆدوەی دەستی بەکاری نواندن کرد. یەکێک لە دیارترین کارەکانی لە بواری شانۆ، شانۆگەری بگەڕێوە، شیبای بچووک بوو لە ساڵی ١٩٥٠، لەڕێی ئەم شانۆگەرییەوە بۆ یەکەمینجار خەڵاتی تۆنی پێدرا. لە ساڵی ١٩٥٢، بە نوێکردنەوەی شانۆکە بۆ فیلمێک بەھەمان ناو و ناوەڕۆک، ئەوا شێرلی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر،[٣] ھەروەھا بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر. وێڕای کارامەیی و سەرکەوتنی لە فیلمەکان، بەڵام خۆی حەزی بەوە دەکرد کە زیاتر لە شانۆ دەربکەوێت، ھەر لەبەر ئەوەشە تەنیا لە چوار فیلم بەشداریی کرد.

لە ماوەی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٦، ئەو لە شانۆی ھازل بەشداریی کرد، کە بەھۆی ئەمەوە دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایمی بەدەستھێنا. وەک ڕێزلێنانێک بۆی، لە مەڕمەڕەی بەناوبانگی ھۆڵیوود، ناوی شێرلی بووت وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی ھۆلیوود لەشێوەی ئەستێرە نەخشێندراوە.[٤]

کارەکان[دەستکاری]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٥٢ بگەڕێوە، شیبای بچووک لۆلا دێلانی براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر

براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر

براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر

براوەی خەڵاتی ناشناڵ بۆرد ئۆف ڕیڤیو بۆ باشترین خانمەکتەر

براوەی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی نیویۆرک بۆ باشترین خانمەکتەر

پاڵێوراو بۆ – خەڵاتی بافتا

١٩٥٣ شەقامی سەرەکی بەرەو

برۆدوەی

وەک خۆی
١٩٥٤ لەبارەی خاتوو لیزێ خاتوو ڤیڤیان لیزێ پاڵێوراو بۆ–خەڵاتی بافتا
١٩٥٨ ھۆت سپێڵ ئەلما دوڤال
١٩٥٨ زە ماتچمەیکەر دۆلی لیڤی کۆتا فیلم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Shirley Booth | American actress". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  2. ^ "The 25th Academy Awards | 1953". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  3. ^ "Cannes Winners Who Went on to the Oscars". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2016-05-09. Retrieved 2021-02-19.
  4. ^ Folkart, Burt A. "Hollywood Star Walk: Shirley Booth". Los Angeles Times.