گلێندا جاکسن
گلێندا جاکسن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Glenda Jackson | |
لەدایکبوون | Birkenhead، شانشینی یەکگرتوو | ٩ی ئایاری ١٩٣٦
منداڵ | Dan Hodges |
پیشە | سیاسەتوان، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ڕۆڵگێڕ |
پەروەردە | Royal Academy of Dramatic Art، West Kirby Grammar School |
Honorific suffix | Commander of the Order of the British Empire |
شوێنی کار | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکارانی بریتانیا |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی گشتیی شانشینی یەکگرتوو ساڵی ٢٠١٠، 2005 United Kingdom general election، 1992 United Kingdom general election، 2001 United Kingdom general election، 1997 United Kingdom general election |
ئەندامی | Royal Shakespeare Company |
وێبگە | |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
گلێندا جاکسن (بە ئینگلیزی: Glenda Jackson؛ لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٣٦) خانمەکتەر و سیاسەتوانێکی بەریتانییە، کە دوو جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار براوەی خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، و جارێکیش بووەتە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری شانۆ.
گلێندا دوو ساڵان لە کۆمپانیای دەرمانسازی بووت کاری کرد، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٤، سکۆلارشیپی خوێندن وەربگرێت لە ئەکادیمیای شاھانە بۆ ھونەری دراماتیک.[١] دواتر جاکسن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٧، بە فیلمی (Marat/Sade) دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٧٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی ژن لە ئەویندا (Women in Love) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی (A Touch of Class)، بۆ جاری دووەم بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٢]
لەماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠١٥، گلێندا جاکسن خۆی خزاندە ناو بواری سیاسەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٢، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا وەک نوێنەری پارتی کرێکارانی بریتانیا.[٣] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، لە کارە سیاسییەکانی کشایەوە و گەڕایەوە ناو کایەی ھونەر و نواندن.
جاکسن لە ساڵی ١٩٥٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆی ھۆدیس کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ جیابوونەوە.[٤] ئەوان لە ساڵی ١٩٦٩، کوڕێکیان بوو بەناوی دان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Jennifer Uglow, et al. The Macmillan Dictionary of Women's Biography. London: Macmillan, 1999, p. 276 (US: Boston: Northeastern University Press)
- ^ "British actress Glenda Jackson wins BAFTA television award aged 84". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ Late Show with Stephen Colbert (15 May 2018). Glenda Jackson Moved From Acting to Politics. YouTube.com. Retrieved 15 May 2018.
- ^ "Milestones". Time. Time.com. 9 February 1976. Retrieved 4 November 2011.
{{cite news}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١٦ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٣٦
- خانمەکتەرە ئینگلیزەکانی سەدەی بیستەم
- خانمەکتەرە ئینگلیزەکانی سەدەی ٢١ەم
- دەرچووانی ئەکادیمیای شاھانەی ھونەری درامی
- باشترین خانمەکتەران لە بردنەوەی خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بافتا (تەلەڤیزیۆن)
- ھەڵگرانی نیشانی ئیمپراتۆریەتی بەڕیتانی بە پلەی فەرماندە
- خانمەکتەرانی فیلمی ئینگلیزی
- خانمەکتەرانی سەر ستەیجی ئینگلیزی
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئینگلیز
- خانمەکتەرانی ڕۆلی سەرەکی براوەی خەڵاتی ئێمی لە پێشکەشکردنی ناوازە بۆ کۆمەڵە زنجیرەیەک یان فیلم
- ئەندامەکانی کۆمپانیای ڕۆیال شکسپیر