بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھاڵی ھانتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ھاڵی ھانتەر (لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٥٨) خانمەئەکتەری ئەمریکییە.[٢] بۆ ئەو نواندنەی بە ڕۆڵی کارەکتەر ئادا مەکگارت گێڕای لە فیلمی پیانۆکە (The Piano) ئەوا ھاڵی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٣] خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا خەڵاتی کان بۆ باشترینن خانمەئەکتەر.[٤] لە ساڵی ١٩٨٧، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بوو لە فیلمی Broadcast News. لە ساڵی ١٩٩٣، بە فیلمی The Firm، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣ بە فیلمی سێزدە (Thirteen) بووە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر بۆ ڕۆڵی پاڵپشت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.

لە ماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠، بەشداریکرد لە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی ڕزگارکردنی گرەیس (Saving Grace)، کە لە تۆڕی تی ئێن تی پەخشکرا. ھاڵی بڕواننامەی لە بەشی دراما، لە زانکۆی کاریننگی میلۆنن لە پیتسبێرگی پێنسلڤانیا بەدەستھێناوە. لە ماوەی ئەزموونی کارکردنیدا ئەوا لە چەندین شانۆگەریش ڕۆڵی گێڕاوە.

ژیانی خێزانی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ وێنەگری سینەمایی یانوش کامینسکی ئەنجامدا، ھەمان وێنەگری فیلمەکانی لیستەکەی شیندلر، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١١ جیابوونەوە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Wightman، Catriona (٢٩ی ئازاری ٢٠١٠). «Holly Hunter: 'I am not religious'». Digital Spy (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Holly Hunter Biography (1958-)». لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «The 66th Academy Awards | 1994». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Holly Hunter | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Mackenzie، Suzie (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣). «What people don't know about Holly». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.