کلاودێت کۆلبێرت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کلاودێت کۆلبێرت
بە فەرەنسی: Claudette Colbert
لەدایکبوون١٣ی ئەیلوولی ١٩٠٣
Saint-Mandé، فەڕەنسا
مردن٣٠ی تەممووزی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٧-٣٠) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
Speightstown، باربادۆس
ناوی کاتی لەدایکبوونÉmilie Chauchoin
ھۆی مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی ناشتنباربادۆس
ھاوسەرNorman Foster
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
پەروەردەArt Students League of New York، Washington Irving High School
دەستپێکی چالاکی١٩٢٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
خەڵاتەکانDonostia Award، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Kennedy Center Honors، Golden Globe Award for Best Supporting Actress – Series, Miniseries or Television Film، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

کلاودێت کۆلبێرت (١٣ی ئەیلوولی ١٩٠٣–٣٠ی تەممووزی ١٩٩٦) خانمەکتەری ئەمریکی بوو. یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.

کلاودێت کۆلبێرت لە کۆتایییەکەی دەیەی بیستەم لە سەدەی بیستەم، سەرەتای کارەکانی وەک ئەکتەر دەستی پێکرد لە بەرھەم و شانۆکانی برۆدوەی. لە سەرەتاکان کاری بۆ کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز کرد، دواتر وەک خانمەئەکتەرێکی سەربەست کارەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٩٣٤، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر وەرگرت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی (It Happened One Night).[١] دواتر لە دوو فیلمی دیکەیدا پاڵێوراوکرایەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، ئەمەش لە فیلمەکانی جیھانە تایبەتەکان (١٩٣٦)،[٢] ھەروەھا لەوکاتەی کە تۆ ڕۆیشتیت (١٩٤٦) بوو.[٣] دوو لە فیلمە دیارەکانی دیکەشی بریتین لە کیلۆپاترا (١٩٣٤)، ھەروەھا فیلمی چیڕۆکی کەناری پالم (١٩٤٢) بوون.

بە دەم و چاوە خڕ، چاو گەورە و شێوە ئۆرۆستۆکراتییەکەی،[٤] کلاودێت خۆی لە فیلمە کۆمێدی و سۆزدارییەکان سەلماند. ئەو لە دەیەی سییەکان و چلەکان بووە یەکێک لە گرانترین خانمەئەکتەرانی جیھان.[٥] ئەو لە زیاتر لە ٦٠ فیلمدا ڕۆڵی گێڕا. لە نێویاندا، لەگەڵ ئەکتەر فرێد مەکمورای، لە حەوت فیلمدا بەیەکەوە بەشداریان کرد، ئەمەش لە نیوان ساڵانی ١٩٣٥ بۆ ١٩٤٩ بوو، ھەروەھا لەگەڵ ئەکتەر فرێدریک مارچ لە چوار فیلمدا بەیەکەوە دەرکەوتن لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ١٩٣٣.

لە ساڵی ١٩٩٩، پەیامانگای فیلمی ئەمریکی ناوی کۆلبەرت لە ڕیزی ١٢ مەزنترین خانمەئەکتەرانی سینەمای ھۆڵیوودی کلاسیک دانا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The 7th Academy Awards (1935) Nominees and Winners". Academy of Motion Picture Arts and Sciences (AMPAS). Retrieved August 27, 2013.
  2. ^ "The 8th Academy Awards (1936) Nominees and Winners". Academy of Motion Picture Arts and Sciences (AMPAS). Retrieved August 27, 2013.
  3. ^ "The 17th Academy Awards (1945) Nominees and Winners". Academy of Motion Picture Arts and Sciences (AMPAS). Retrieved August 27, 2013.
  4. ^ "Claudette Colbert profile". TCM. Retrieved February 9, 2013.
  5. ^ Pace, Eric (July 31, 1996). "Claudette Colbert, Unflappable Heroine of Screwball Comedies, Is Dead At 92". The New York Times. Retrieved October 26, 2018.
  6. ^ "AFI's 100 Years, 100 Stars, American's Greatest Legends" (PDF). American Film Institute. Retrieved January 18, 2008.