سالی فیڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالی فیڵد

سالی فیڵد لە حوزەیرانی ٢٠١٨
لەدایکبوون
سالی مارگرێت فیڵد

(١٩٤٦-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٦٢–ئێستا
کارە ناودارەکان
Norma Rae (١٩٧٩)
Places in the Heart (١٩٨٤)
ھاوسەر
  • ستیڤ کرایگ (ھاوسەرگیری ١٩٦٨؛ جیابوونەوە ١٩٧٥)
  • ئالن گریسمان (ھاوسەرگیری ١٩٨٤؛ جیابوونەوە ١٩٩٤)
یارBurt Reynolds (١٩٧٦–١٩٨٠)
مناڵ(ەکان)٣; لە نێویاندا پیتەر، ھەروەھا ئێلی
باوان
خەڵاتەکاندوو جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر


سالی مارگرێت فیڵد (لە دایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦) خانمەئەکتەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە.[١][٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، سێ جار خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم،[٣] خەڵاتێکی سکرین گیلد ئەکتەرز، ھەروەھا پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتێکی تۆنی ئەواردز، دوو جاریش بۆ خەڵاتی بافتا.

فیڵد سەرەتا لە تەلەڤیزیۆن دەستی بەکار کرد، سەرەتا بە زنجیرەی تەلەفزیۆنیی-کۆمێدی Gidget (١٩٦٥–١٩٦٦) دەستیپێکرد، پاشان بە زنجیرەکانی The Flying Nun (١٩٦٧–١٩٧٠)، The Girl with Something Extra (١٩٧٣–١٩٧٤).[٤] درێژەی پێدا. یەکەم فیلمی سینەمایی سالی بۆ ساڵی ١٩٦٢ دەگەڕێتەوە کاتێک لە فیلمی Pilot دەرکەوت؛ بەڵام سەرکەوتنی لە فیلمەکان بۆ فیلمی دەیەی حەفتاکانی سەددەی بیستەم دەگەڕێتەوە، کاتێک لە فیلمەکانی Stay Hungry (١٩٧٦)، Smokey and the Bandit (١٩٧٧)، Heroes (١٩٧٧)، The End (١٩٧٨)، ھەروەھا Hooper (١٩٧٨) بەشداربوو. لە ھەشتاکان، ئەزموونی کارکردنی زیاتر پەرەی سەند، کاتێک بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Norma Rae (١٩٧٩) ھەروەھا Places in the Heart (١٩٨٤)، دووجار خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٥]

وەک دەرھێنەر، لە ساڵی ١٩٩٦ کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی داری کریسمسەکە (The Christmas Tree) کرد، ھەروەھا کورتەزنجیرەیەکیش بۆ ئێچ بی ئۆ بەناوی لە زەوییەوە بۆ مانگ (From the Earth to the Moon)، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠، فیلمی سینەمایی جوان (Beautiful).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Bio.com, Sally Field Biography Actress (1946–)". Biography.com. Archived from the original on August 27, 2015. Retrieved August 28, 2015.
  2. ^ Itzkoff, Dave (2018-09-11). "Sally Field Talks About Her Life 'In Pieces' (Published 2018)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-14.
  3. ^ "Sally Field". Television Academy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
  4. ^ "Oprah Talks to Sally Field". Oprah.com. Retrieved 2021-02-14.
  5. ^ "Sally Field". Academy of Achievement (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]