کاترین ھیپبورن
کاترین ھیپبورن | |
---|---|
![]() کاترین لە دەورووبەری ساڵی ١٩٤١ | |
لەدایکبوون | کاترین ھۆگتن ھیپبورن ١٢ی ئایاری ١٩٠٧ ھارتفۆرد، کۆنێتیکت، ئەمریکا. |
مەرگ | ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ فینویک، کۆنێتیکت، ئەمریکا. | (٩٦ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | Cedar Hill Cemetery, Hartford |
خوێندنگە | کۆلێژی برین ماور |
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٢٨–١٩٩٤ |
ھاوسەر | لەدلۆو سمیت (ھاوسەرگیری ١٩٢٨؛ ١٩٣٤) |
یار | سپێنسەر تراسی (١٩٤١–١٩٦٧; مردنی تراسی) |
خەڵاتەکان | چوارجار براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر |
کاترین ھۆگتن ھیپبورن (١٢ی ئایاری ١٩٠٧–٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣) خانمەئەکتەری فیلم، شانۆ و تەلەفزیۆنی ئەمریکییە.[١] لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، چوار جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر کەئەمەش ڕێکۆردە.[٢] لە ساڵی ١٩٩٩، کاترین ناوی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک گەورەترین ئەستێرەی ژن ھات لە ناو مێژووی سینەمای کلاسیکیی ھۆڵیوود.[٣]
کاترین لە خێزانێکی پێشکەوتووخواز لە کۆنێتیکت گەورە بوو. لەکاتی خوێندنی لە کۆلێژی برین ماور، دەستی بەکارکردن وەک ئەکتەر کرد، بەھۆی ئەو ستایشانەی لە شانۆی برۆودوەی وەری گرت، چاوی ھۆلیوود کەوتە سەر کاترین. ئەو فیلمانەی کە لە سەرەتادا بەشداری تێدا کرد، سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا، ھەر لە سێیەم فیلمیدا لە ساڵی ١٩٣٣، بەناوی Morning Glory بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. دواتر، لە چەند فیلمێک بەشداری کرد کە لە بۆکس ئۆفیس شکستیان ھێنا، وێڕای ئەوەی کە بۆچوونی ڕەخنەگرانیان بەدەست ھێنا بوو. دواتر لە ساڵانی ١٩٦٨، ١٩٦٩ و ١٩٨٢ سێ جاری دیکە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ئۆسکاری بەدەستھێنا ئەمەش بە فیلمەکانی بیخەملێنە کێ دێتە نانی ئێوارە (Guess Who's Coming to Dinner)، شێری زستانەکە (The Lion in Winter)، ھەروەھا لە فیلمی لەسەر گۆمە زێڕینەکە (On Golden Pond).[٤][٥]
کاترین ھیپبورن لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Leaming, Barbara. "The Private Life of Katharine Hepburn". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- ^ Bird, Natasha (2020-02-07). "Winner Of Most Oscars Ever Is A Woman, And No, It's Not Meryl". ELLE (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- ^ "AFI's 100 Years...100 Stars". American Film Institute. June 16, 1999. Archived from the original on January 13, 2013. Retrieved October 17, 2009. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ MonkEL (2010-03-15). "Katharine Hepburn: Count 'em—Four Oscars". npg.si.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- ^ "Katharine Hepburn Won Four Oscars, Never Received Them At Show". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2011-02-08. Retrieved 2021-02-14.
- ^ "Obituary: Katharine Hepburn". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2003-07-01. Retrieved 2021-02-14.
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- فێمینیستە ئەمریکییەکان
- لەدایکبووانی ١٩٠٧
- مردووانی ٢٠٠٣
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- خانمەکتەرانی ڕۆلی سەرەکی براوەی خەڵاتی ئێمی لە پێشکەشکردنی ناوازە بۆ کۆمەڵە زنجیرەیەک یان فیلم
- کوپی ڤۆلپی بۆ باشترین خانمەکتەران
- مولحیدانی ئەمریکا
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- براوەکانی خەڵاتی فیلمی فێستیڤاڵی کان بۆ باشترین خانمەکتەر
- مردنەکان بەھۆی شێرپەنجە لە کۆنێتیکت
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- ژنە بیرەوەرییە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- خەڵاتی دەستکەوتی ژیانی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە