ئێلن بورستین
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
ئێلن بورستین (بە ئینگلیزی: Ellen Burstyn؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢) خانمەکتەری فیلم و شانۆی ئەمریکییە، ئەو بە بەرجەستەکردنی ژنی ئاڵۆز لە دراماکان ناسراوە. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆنی. ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت.[١][٢]
ئێلن لە دایکبووی دێترۆیتە. ئەو لە سەرەتادا قوتابخانەی جێھێشت و ڕووی کردە کاری نمایشکردنی جلووبەرگ و سەماکردن. لە ساڵی ١٩٥٧، بۆیەکەمینجار لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، دوای ئەوەش لە چەند زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی بەشداری کرد. دواتر ئێلن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٩، لە فیلمی (Pit Stop) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧١، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی دوایین نمایشی فیلمەکە (The Last Picture Show)، پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر بەڵام بەدەستی نەھێنا، سەربارەی ئەوەش بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی دەرکرد. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٧٥، بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی چیتر ئەلیس لێرە ناژی (Alice Doesn't Live Here Anymore) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ellen Burstyn | Biography, Movies, TV Series, Plays, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Berkshire، Geoff؛ Berkshire، Geoff (١٢ی ئابی ٢٠١٦). «Ellen Burstyn Recalls First Emmy Win, Missing Her Oscar Moment». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Davidson، Denton؛ Davidson، Denton (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «Ellen Burstyn ('Pieces of a Woman') poised to make Oscar history in two ways». GoldDerby (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی شانۆ
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز فەڕەنسی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٣٢
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- خەڵکی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کەنەدی
- خەڵکی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک پێنسیلڤانیای هۆڵەندین
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- سۆفییەکانی ئەمریکا
- خەڵکی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک پێنسیلڤانیای ھۆڵەندین
- ژنە بیرەوەرییە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- ڕێبازەکانی ئەکتەران
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو