سوزان ساراندۆن
سوزان ساراندۆن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Susan Sarandon | |
![]() | |
لەدایکبوون | نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦
ناوی کاتی لەدایکبوون | Susan Abigail Tomalin |
ھاوسەر | Chris Sarandon |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Tim Robbins، Franco Amurri |
منداڵ | Eva Amurri، Miles Robbins |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەری دۆبلێر، بەرھەمھێنەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پۆستەکان | باڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف |
پەروەردە | The Catholic University of America، Edison High School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٠ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئایین | کاسۆلیکی |
ئارەزووی سێکسی | دووڕەگەزخوازی |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
سوزان ساراندۆن (لە دایکبووی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦، نیویۆرک سیتی)[١][٢] خانمەئەکتەر،[٣][٤] چالاکوان و بەڕێوبەری بەرھەمھێنانە. ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد ئەواردز. زیاتر لەوەش، نۆ جار بووەتە پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا شەش پاڵێوراوبوونیش لە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.
سوزان لە ساڵی ١٩٧٠، بۆیەکەمینجار لە فیلمی جۆو دەرکەوت.[٥][٦] لە ساڵی ١٩٧٢، بۆیەکەمینجار لە شانۆی برۆدوەی دەرکەوت، ئەمەش کاتێک بوو کە لە شانۆگەری ئێوارەیەک لەگەڵ ڕیچار نیکسن بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٩٥، لە فیلمی Dead Man Walking بەشداریکرد، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر،[٧] بەر لەو فیلمەش چوار جار پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. سوزان لە ساڵی ٢٠٠١، دەرکەوتنێکی کورتی ھەبوو لە زنجیرەی ھاوڕێکان، کە بەم ھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، کە جگە لەمجارە ئەوا پێنج جاری دیکە پاڵێوراوی بەدەستھێنانی خەڵاتەکە بووە.
سوزان جگە لە کارەکانی وەک ئەکتەر، ئەوا وەک چالاکوانێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت و ناسراوە،[٨] ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ بوو بە باڵیۆزی چاکەخوازی یوونیسێف. لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتکرا لەبەرامبەر چالاکیی و کارەکانی لەدژی برسیێتی. سوزان ماوەیەکیش لەدژی سزای مەرگ کەمپەینی ساز کردبوو.[٩]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Esther Zuckerman. "Susan Sarandon Shares Her New York Favorites" October 19, 2011 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The Village Voice, August 30, 2011; accessed September 23, 2011.
- ^ Paul T. Hellmann (14 February 2006). Historical Gazetteer of the United States. Routledge. pp. 780–. ISBN 1-135-94859-3.
- ^ McCabe, Bruce. "Susan Sarandon, the 'actor'". Boston Globe. April 17, 1981. Retrieved January 21, 2021.
- ^ "Susan Sarandon, Oscar-winning actor, is latest Hollywood name standing in solidarity with Indian farmers". Hindustan Times (بە ئینگلیزی). 2021-02-06. Retrieved 2021-02-15.
- ^ Nystrom, Derek (2004), "Hard Hats and Movie Brats: Auteurism and the Class Politics of the New Hollywood", Cinema Journal, Vol. 43, no. 3, pp. 18–41.
- ^ Perlstein, Rick (2008). Nixonland: The Rise of a President and the Fracturing of America. Simon and Schuster. ISBN 978-0-7432-4302-5.
- ^ "Susan Sarandon". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
- ^ "2004 Racism Watch Calls On Bush-Cheney Campaign to Change or Pull Offensive Ad". Common Dreams. Archived from the original on September 27, 2012. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Susan Sarandon Fights to Save Death Row Inmate's Life: People.com". PEOPLE.com.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوزان ساراندۆن تێدایە. |
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- فێمینیستە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤٦
- خانمەکتەرانی شاری نیویۆرک
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- چالاکوانەکانی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- پاڵێوراوانی هۆڵی ناوبانگ لە نیوجێرزی
- ئەکتەرانی دووڕەگەزخوازی ئەمریکی
- خانمەکتەرانی دووڕەگەزخواز
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- پاڵێوراوانی ھۆڵی ناوبانگ لە نیوجێرزی
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بۆ نمایشێکی نایاب لەلایەن ئەکتەری مێ لە ڕۆڵێکی پێشەنگ