کەیت بلانشێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کەیت بلانشێت
بلانشێت لە ترۆپفێست ئۆپێنس، ٢٠١٣
لەدایکبوونکاترین ئێلیس بڵانشێت
(1969-05-14) ١٤ی ئایاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥١)
مێلبۆرن، ڤیکتۆریا،  ئۆسترالیا
ھاووڵاتیئوسترالی
دەرچوویئینیستیتۆی نیشتیمانی ھونەرە دراماتیکەکان
زانکۆی مێلبۆرن
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • دەرھێنەری تیاتر
ساڵانی چالاکی١٩٨٩ تاکوو ئێستا
ھاوسەرئەندریو ئەپتن (ھاوسەرگیری ١٩٩٧)
منداڵەکان٤

کاترین ئێلیز بلانشێت ناسراو بە کێیت بلانشێت (لە دایک بووی ١٤ی ئایاری ١٩٦٩) خانمەکتەری سینەما و شانۆی ئوسترالیە.[١][٢] ئەو بە درێژایی تەمەنی ھونەری دا توانی سەرنجی زۆرێک لە ڕەخنەگران بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ھەروەھا خەڵاتگەلێکی زۆر بباتەوە لەوانە: دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی ئەنجوومەنی ئەکتەرانی فیلم، سێ جار گۆڵدن گڵۆب و ھەروەھا سێ جار خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.

کەیت لە ساڵی ١٩٩٦، لە کورتە فیلمێک بەناوی پارکلاندز (Parklands) دەرکەوت. لە ساڵی دواتر، واتە لە ساڵی ١٩٩٧ لە یەکەم فیلمی درێژدا بەناوی ڕێگای بەھەشت دەرکەوت. دواتر بە نواندنی لە فیلمی ئێلیزابێت و ڕۆڵگێرانی ئێلیزابێتی یەکەم توانی ئاوازەی جیھانی بەدەست بێنێت، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای وەرگرت، ھەروەھا یەکەم پاڵێوراوبوونی لەکۆی حەوت پاڵێوراوبوونی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ئەڤیەیتەر دەرکەوت، بەھۆی بەشداریکردنییەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٣، بەشداریکرد لە فیلمی جاسمینی شین، ئەم فیلمە لە چەشنی کۆمێدی-درامییە و لە دەرھێنانی وودی ئاڵنە، بەھۆی فیلمەکەوە کەیت خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٣][٤]

لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئوسترالیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەمەڕ کارەکانی.[٥] کەیت لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[٦] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو بەیەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرەکانی جیھان دانرا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cate Blanchett | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ٠٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ France, Lisa Respers (3 September 2020). "Cate Blanchett says she's an 'actor not an actress'". CNN.com. Retrieved 22 January 2021.
  3. ^ "Cate Blanchett Wins Best Actress Oscar for 'Blue Jasmine'". The Hollywood Reporter (بە زمانی ئینگلیزی). 2014-03-02. لە ڕێکەوتی 2021-02-17 ھێنراوە. 
  4. ^ "Oscar winner Cate Blanchett takes stage at Rome Film Festival – Xinhua | English.news.cn". www.xinhuanet.com. لە ڕێکەوتی 2021-02-17 ھێنراوە. 
  5. ^ "Queen's Birthday 2017 Honours: The full list". The Sydney Morning Herald. 12 June 2017. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 14 June 2017. لە ڕێکەوتی ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  6. ^ Corliss, Richard (3 May 2007). "Cate Blanchett – The 2007 TIME 100". Time. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 6 December 2013. لە ڕێکەوتی ٠١ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە. 
  7. ^ Robehmed، Natalie (16 August 2018). "The World's Highest-Paid Actresses 2018: Scarlett Johansson Steals The Spotlight With $40.5 Million". Forbes. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 29 December 2018. لە ڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.