لۆرێتا یانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆرێتا یانگ
بە ئینگلیزی: Loretta Young
لەدایکبوون٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٣
شاری ساڵت لەیک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٢ی ئابی ٢٠٠٠(٢٠٠٠-٠٨-١٢) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونGretchen Michaela Young
ھۆی مەرگovarian cancer
شوێنی ناشتنHoly Cross Cemetery
ھاوسەرGrant Withers، Tom Lewis، Jean Louis
منداڵJudy Lewis، Christopher Lewis، Peter Lewis
پیشەئەکتەری فیلم، سیناریۆنووس، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پەروەردەRamona Convent Secondary School
دەستپێکی چالاکی١٩١٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئایینکڵێسای کاتۆلیک

لۆرێتا یانگ (بە ئینگلیزی: Loretta Young؛ لە دایکبووی ٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٣ - مردووی ١٢ی ئابی ٢٠٠٠) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[١]

لۆرێتا ھەر لەمنداڵییەوە ھاتە ناو دونیای فیلم، لە ماوەی ١٩١٧ بۆ ١٩٥٣، لە جۆرەھا فیلم دەرکەوتنی ھەبوو. لە ساڵی ١٩١٧، ئەوکاتەی تەمەنی چوار ساڵان بوو لە فیلمی (Sirens of the Sea) دەرکەوت. لۆرێتا یانگ لە ساڵی ١٩٤٧، دوای دەرکەوتنی لە فیلمی کچی جوتیارەکە (The Farmer's Daughter) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٢] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٤٩، بەبەشداریکردنی لە فیلمی (Come to the Stable)، دووەم پاڵێوراوبوونی خۆی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٨٦، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی (Christmas Eve)، خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێنا.

لۆرێتا لە ماوەی ژیانیدا، سێ جار ھاوسەرگیری کردووە ئەوانیش لەگەڵ گرانت ویتەرز (١٩٣٠ بۆ ١٩٣١)، تۆم لویس (١٩٤٠ بۆ ١٩٦٩ بە جیابوونەوە)، ھەروەھا ژان لویز (١٩٩٣–١٩٩٧ مردنی)، ئەو سێ منداڵی لەگەڵ تۆم لویس ھەبوو.

لە ڕۆژی مردووی ١٢ی ئابی ٢٠٠٠، لۆرێتا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Loretta Young | American actress". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ "The biggest Oscars shocks and snubs in Academy Awards history". The Telegraph (بە ئینگلیزی). 2020-02-09. ISSN 0307-1235. Retrieved 2021-02-20.
  3. ^ Oscar Winner Loretta Young Dies at 87، ماڵپەڕی واشینگتن پۆست، August 13, 2000 بڵاوکراوەتەوە.