جولی کریستی
جولی کریستی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | Chabua، ھیندستان | ١٤ی نیسانی ١٩٤١
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julie Frances Christie |
ھاوسەر | Duncan Campbell |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری دۆبلێر |
پەروەردە | Central School of Speech and Drama، The Open University، City College Brighton & Hove |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٧ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
جولی فرانسیس کریستی (بە ئینگلیزی:Julie Christie؛ لە دایکبووی ١٤ی نیسانی ١٩٤٠)[١] خانمەئەکتەرێکی بەریتانی-لەدایکبووی ھیندستانە. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. جولی لە شەش فیلم بەشداربووە کە لە پێرستی ١٠٠ باشترین فیلمەکانی سەدەی بیستەمی پەیمانگای فیلمی بەریتانی دیاریکراوە.[٢]
لە ساڵی ١٩٦٣، بۆیەکەمینجار جولی لە فیلمی (Crooks Anonymous) دەرکەوت. دوایر لە ساڵی ١٩٦٥، بەبۆنەی دەرکەوتنی لە فیلمێکی بەریتانی بەناوی (Darling) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٣] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی بافتای بەدەستھێنا و بووە پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەدەرکەوتنی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی دوور لە ئەو (Away from Her)، بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی دراما.
لە دەرکەوتنە دیارەکانی دیکەی جولی کریستی لە ھەریەکە لە فیلمەکانی (Billy Liar)، ھەروەھا دکتۆر ژیڤاگۆ (Doctor Zhivago) بوون لە ساڵانی ١٩٦٣ و ١٩٦٥.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Julie Christie profile at Screenonline". Screenonline. British Film Institute. Retrieved 17 July 2013.
- ^ "Julie Christie | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "The 38th Academy Awards | 1966". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "All Time Box Office Adjusted for Ticket Price Inflation". Boxofficemojo.com. Retrieved 27 March 2012.
{{cite web}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٤ی ئایاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.