دەروازە:ھۆڵیوود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٢٬٢٧٩ وتار لە دەروازەی ھۆڵیوود ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

_

فیلمەکان

بۆرات وتاری ھەڵبژێردراو
باخچەی وشەکان وتاری ھەڵبژێردراو
لەسێدارەدانی فیرعەون وتاری ھەڵبژێردراو

فیلمی زیاتر ...

زنجیرەکان

شێرلۆک وتاری ھەڵبژێردراو
ناروتۆ وتاری ھەڵبژێردراو
لێکۆڵەر کۆنان وتاری ھەڵبژێردراو

زنجیرەی زیاتر ...

کەسایەتییەکان

ئەنجلینا جۆولی وتاری ھەڵبژێردراو
ئانە فرانک وتاری ھەڵبژێردراو
پریانکا چۆپرا وتاری ھەڵبژێردراو

کەسایەتی زیاتر ...

وتارە باشەکان

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو وتاری باش
ئەی دڵ، دژوارە وتاری باش
بریکار کارتەر وتاری باش

وتاری باشی زیاتر ...


فیلم - زنجیرە - ئەنیمەیشن - کارتۆن - ئەنیمێ - ھۆڵیوود - بۆلیوود - چەشن - دەرھێنەر - ئەکتەر - ئۆسکار - گۆڵدن گڵۆب - سینەما - فێستیڤاڵ

پێشەکی

سینەمای ئەمریکی ناسراو بە ھۆڵیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood) لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە کاریگەری زۆری لەسەر پیشەسازی فیلم ھەبووە. لە ڕاستیدا سینەمای ئەمریکی بە خێرایی بوو بە ھێزێکی باڵادەست لەم پیشەسازییە سەرھەڵداوەدا. دوای ئەوە سینەمای ئەمریکی لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٦٩ زۆر گەشەی کرد. لە ئێستادا ھۆلیوود بە سینەمایەکی فرانتەیشناڵ دادەنرێت. سینەمای ئەمریکی یەکێکە لە پیشەسازییە گرنگەکانی فیلم لە جیھاندا. ئەم سینەمایە نەک تەنھا لە ڕووی توانای پیشەسازی و تەکنیکییەوە، بەڵکو لە ڕووی جۆراوجۆری چەشن و شێواز و ڕەوتەوە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سینەمای نەتەوەیییەکانی جیھان دادەنرێت.

زیاتر ....

وتاری ھەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

کۆرالاین (بە ئینگلیزی: Coraline) فیلمێکی وێنەی جووڵاو، خەیاڵی، سێ دووریی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نووسەری بەڕیتانی «نیڵ گییمان». لەلایەن نووسەر و بەرھەمھێنی ڕوسی «ھێنری سلیک» ئاڕاستە کرا، لەگەڵ ڕەزامەندی نووسەر نیڵ گرییمان. فیلمەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، دواتر لە ئاھەنگی فیستیڤاڵی پۆرتلاند فیلمەکە ستایش کرا. لەکۆتایی ھەفتە داھاتەکەی بووە ″شازدە ملیۆن و ھەشت سەد و پەنجا ھەزار دۆلار، تا ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە بۆکس ئۆفیس ڕیزی سێیەمی گرت، فیلمەکە لەھەموو جیھان داھاتەکەی گەیشتە ١٢٠ ملیۆن دۆلار. فیلمی کۆرالاین پاداشتێکی زۆری وەرگرت، بەتایبەتی پاداشتی مۆسیقا. باشترین کارەکتەر دیزاین کراوە، زیاتر گرنگیان بەدیزاین داوە، ھەروەھا بۆ «پەیمانگای پاداشتی زێڕین ھەڵبژێردرا» چونکە فیلمی وێنەی جووڵاوی زیندوکردەوە. کۆرالاین کچێکە تەمەنی یازدە ساڵە، خۆی و دایک و باوکی بۆ کۆشکی ئەشلاند بۆ «ئۆریگن» ڕۆیشتن، کۆرالاین خۆی بەتەنھا دەدۆزێتەوە، لەبەر ئەوەی باوک و دایکی ھەمیشە خەریکی کارن. لەو ماڵەدا سەرنج دەدات، دەرگایەکی بچووک دەدۆزێتەوە، ئەو دەرگایە جیھانێکی ترە، کۆرالاین بڕیار دەدات، بۆ ئەوەی بچێتە ئەودیوی دەرگا بچووکەکە، دوای ئەوەی چوو، ژیانی تایبەتی خۆی بوو، ھەمان دایک و باوک، ھەمان ھاورێ، ھەمان دراوسێ، بەڵام کۆرالاین لەوێ زۆر دڵخۆشترە لە ژیانەکەی تری، چونکە لەوێدا لەلایەن دایک و باوکی خۆشەویستی پیدەدرێ، تەنھا جیاوازی ئەو شوێنە چاوی کەسەکان سروشتی نییە، بەڵکو لە جیاتی چاوی ڕاستەقینە قۆبچەی ڕەشی پێوەیە، بەڵام کۆرالاین زۆر دڵخۆشە و گرنگی بەوە نادات، سەرەرای ئەوەش ھەموو شەوێک دەڕواتەوە ئەو شوێنە. شەوێک کۆرالاین نایەوێت لە جیھانە جادوویەکە بگەرێتەوە، دایک و باوکی پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکەن (بەشەرتێک لەگەڵمان دەمێنیتەوە، دەبێت قۆبچە لەچاوت بدورینەوە)، کۆرالاین لەوکاتەدا دەلەرزێت، دەترسێت، لە دەسیان ڕادەکات، دەیەوێ بگەرێتەوە جیھانەکەی خۆی.

زیاتر…

پۆستەری نایاب وتاری باش

پۆستەری هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

پۆستەری فەرمی فیلمی مێگن

وتار

ژانەری ڕۆژاوایی (بە ئینگلیزی: Western) چەشنێکی ھونەرییە کە لە فیلم، تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ، یارییە ڤیدیۆیییەکان، وێژە، نیگارکێشان و ھونەرە بینراوەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. چیرۆکەکانی ئەم ژانەرە زیاتر لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و لە ئەمریکای کۆن لە دوای شەڕی ئەلامۆ لە ساڵی ١٨٣٦ و بە تایبەتی دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٥ و کۆمەڵکوژی بریندار لە ساڵی ١٨٩٠ ڕوودەدەن. ھاوکات لەگەڵ مۆسیقای جاز و ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم، ڕۆژاوایی ڕەسەنترین شێوەی ھونەرە کە لە ئەمریکا سەریھەڵداوە. ھەندێک پێیان وایە کە ڕۆژاوایی ڕەسەنترینی ھەموو ژانەرەکانە. سینەما لەگەڵ ڕۆژاوایییەکان دەست پێدەکات و چەمکی «بزووتنەوە» وەک جەوھەری سینەما بنەمای گێڕانەوە و ڕێکخستنی سینەمایە. بە بڕوای ئاندرێ بازن، بیردۆزی گەورەی سینەما، ئەگەر سینەما بە مانای جووڵە بێت، ئەوا ڕۆژاوایی باشترین نموونەی سینەما و دەرکەوتن و دەرھێنانی سینەمایە. ھیچ فۆرمێکی ھونەری تر نەیدەتوانی بۆ دەیان ساڵ بە کەمترین کێشەوە کار بکات و ھەموو جارێک ناوازەتر و پاکتر دەربکەوێت. ڕۆژاوایی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا شەستەکان بەناوبانگترین ژانەری سینەمای ھۆڵیوود بوو.

زیاتر…

وتار

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی پاشکۆی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان.

پلاندانان بۆ درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، کاتێک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار گیلەرمۆ دێل تۆرۆ ڕای گەیاند کە کەسایەتیی سەرەکی دەباتە سەرکێشییەک بۆ «شوێنێکی زۆر سەرسووڕھێنەر». ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە چەندین ڕەشنووس بۆ سیناریۆکە تەواو بووە. بەپێی زانیارییەکانی باندێراس، کارکردن لەسەر درێژەکە لە نیسانی ٢٠١٤ دەستی پێ کردووە. ناوی فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ بە ناوی پووسی پووت لەپێ: ٩ ڕووح و ٤٠ دز ڕاگەیەندرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیلومینیشن کریس ماڵداندری وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار پشتڕاست کرایەوە

زیاتر ...

وتاری نایاب وتاری باش

ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Annabelle Comes Home) فیلمێکی ترسناکی سەرووسروشتیی ٢٠١٩ی ئەمریکییە. لە نووسین و دەرھێنانی گاری داوبەرمان، لە یەکەم کاری دەرھێنانیدا لە چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان کە ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەر لەگەڵ پیتەر سەفران کاری کردووە. وەک درێژەی فیلمی "ئەنابێڵ" لە ساڵی ٢٠١٤ و "ئەنابێڵ: دروستکردن" لە ساڵی ٢٠١٧ و وەک قۆناغی حەوتەم لە زنجیرەفیلمی "گەردوونی جادووگەریی" پەرەیپێدراوە. لەم فیلمەدا ھەریەک لە مەکینا گرەیس و مادیسۆن ئیسمان و کەتی ساریف ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەگەڵ ڤێرا فارمیگا و پاتریک ویلسۆن کە ڕۆڵی ئێد و لۆرین وارن دەگێڕنەوە وەک دوو لێکۆڵەر.

لە نیسانی ٢٠١٨ وارنەر برۆس پیکچەرز لەوکاتەدا ڕای گەیاند کە فیلمێکی بێ ناونیشان لە زنجیرەفیلمی «گەردوونی جادووگەریی» لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ نمایش دەکرێت. لە کۆتایی ئەو مانگەدا ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە دەبێتە پاشکۆیەکی دیکەی زنجیرەفیلمی ئەنابێڵ، داوبەرمان بۆ یەکەم کاری دەرھێنانیدا واژووی لەسەر فیلمەکە کرد ھەم بۆ نووسین و دەرھێنانی فیلمەکە، کە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی داوبەرمان و جەیمز وان نووسیویەتی. وێنەگرتنی سەرەکی تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە لۆس ئانجلەس بە فەرمی تەواوکرا. فیلمی ئەنابێڵ دەگەڕێتەوە ماڵەوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس و نیو لاین سینەما بڵاوکرایەوە. داھاتەکەی لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٢٣١ ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا، کە بە بەراورد بە فیلمەکانی پێش خۆی کەمتر ترسناک بووە.

زانایانی جنۆکەناسی ئێد و لۆرین-وارن دەست بەسەر بووکەڵەی ئەنابێڵدا دەگرن لە ناوچەیەک، کە باسی ئەوەیان کردووە بووکەڵەکە زۆرجار چالاکیی توندوتیژی لە شوقەکەیان ئەنجامداوە. لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمۆبیلەکە، لەناکاو ئۆتۆمۆبیلەکە تووشی تێکچوونێک لە بزوێنەرەکانیدا دەبێت، ناچار ئێد بۆ چاککردنەوەی دادەبەزێت و سەیێکی دەکات لە ڕێگایەکی چۆڵ و نیوەتاریک؛ بەڵام بووکەڵەکە بە نھێنی ڕۆحەکان بانگ دەکات بۆ ئەوەی ھێرش بکەنە سەر ئێد، بۆیە ئێد بەزەحمەت ڕزگاری دەبێت، و پاشان بەخێرایی دەگەنەوە ماڵەوە. ئەنابێڵ لەناو شووشەیەکی چوارچێوەیی پیرۆزدا لە ژووری شوێنەوارەکانی ئەو دوو ھاوسەرەدا (ئێد و لۆرین) قفڵی دەکرەن، و ھەروەھا لەلایەن باوکە گۆردۆنەوە بەرەکەتی پێدا دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لەناو چوارچێوە شووشەیەکەدا خراپە ئەنجام نادات.

زیاتر...

ژیاننامەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

سکۆت ئێدوارد ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەیەکی بەناوبانگی فیلمێکی چارلی چاپلین لە ساڵی ١٩٢١ بە ناوی "منداڵەکە"، لە وێنەکەدا چارڵی چاپلن و جاکی کۆگان

وێنەی نایاب وتاری باش

یەکێک لە ئەستێرەکانی سەر شەقامی سەرەکی لۆس ئانجلەس کە لەسەری نووسراوە واڵت دیزنی

چیرۆکی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

چیرۆکی فیلمی تێبینی سوور:
دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ژەنەڕاڵی ڕۆمانی مارک ئەنتۆنی سێ هێلکەی گەوهەری دا بە شاژنی میسر کلیۆپاترا وەک دیاری ئاهەنگی هاوسەرگیری. هێلکەکان بە تێپەڕبوونی کات ون دەبن هەتا ئەو کاتەی جوتیارێک دوان دەدۆزێتەوە لە ساڵی ١٩٠٧، بەڵام دوایین هێلکەکان بە ونبوونی دەمێنێتەوە. لە ساڵی ٢٠٢١ بریکاری تایبەت جۆن هارتلی شیکەرەوەی تاوانکاری ئێف بی ئای بە هاوکاری بریکاری ئینتەرپۆل ئورڤاچی داس بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دزینی یەکێک لەو هێلکانەی کە لە مۆزەخانەی نیشتیمانی دی کاستێل سان ئەنجیلۆ لە ڕۆما نمایش کراوە. سەرۆکی ئاسایش نیگەرانیەکانی دوور خستەوە، بەڵام هارتلی ئاشکرای کرد ئەو هێلکەیەی نیشاندراوە ساختەیە و هێلکە ڕاستەقینەکە دزراوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێش ئەوەی ژوورەکە دابخرێت، دزێکی هونەری جیهانی نۆلان بۆس توانی هێلکەکە بدزێت. لەگەڵ هێلکەکە هەڵدێت بۆ ماڵەکەی خۆی لە بالی، بەڵام هارتلی دەیدۆزێتەوە، لەگەڵ داس و هێرشبەری ئینتەرپۆل لەوێ دزەکەیان دەستگیرکرد و هێلکەکەیان بردە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەی خۆیان.

زیاتر ...

پانۆرامای ھەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

پانۆرامایەک کە ناوی ھۆڵیوود نیشان دەدات، لەسەر گردەکان ھۆڵیوود لە لۆس ئانجلەس، ویلایەتی کالیفۆڕنیا، ئەمریکا.

پۆلی فیلمەکان

پۆلی خەڵاتەکان


زانیاری

کۆمەڵێک زانیاری لەسەر فیلمەکان:

  • گەنجترین ئەکتەر کە پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، کۆڤێنزان والیسی تەمەن ٩ ساڵە بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی «دڕندەکانی کێوی باشوور».
  • زۆرترین براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە فیلمدا بریتین لە: «بێن ھور»، «تایتانیک»، و شای ئەنگوستیلەکان: گەڕانەوەی پاشاکە، کە ھەریەکەیان ١١ خەڵاتیان بەدەستھێناوە.
  • واڵت دیزنی ئەو کەسەیە کە زۆرترین خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێناوە، بەو پێیەی ٢٢ خەڵاتی بەدەستھێناوە، ھەروەھا ئەو کەسەیە کە زۆرترین خەڵاتی ئۆسکاری لە ماوەی ساڵێکدا بەدەستھێناوە، بەو پێیەی لە ساڵی ١٩٥٤دا "٤" خەڵاتی بەدەستھێناوە.
  • ئەو فیلمانەی زۆرترین پاڵێوراویان ھەیە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، بریتین لە «ھەموو شتێک لەبارەی شەو» و «تایتانیک» کە ھەریەکەیان ١٤ پاڵێوراویان وەرگرتووە.
  • زۆرترین داھاتی فیلمەکە بریتییە لە فیلمی ئەڤەتار کە لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن و کۆی گشتی قازانجی جیھانی ٢٬٧٨٧٬٩٦٥٬٠٨٧ دۆلارە.
  • یەکەم ژن کە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەرھێنەر بەدەستھێناوە، کاترین بیگەلۆوە، لەبەر کاری دەرھێنانی بۆ فیلمێک لە ساڵی ٢٠٠٩.
  • یەکەم فیلمی ڕەنگاوڕەنگ فیلمی «جادووگەری ئۆز» بوو لە ساڵی ١٩٣٩.


- تێبینی: هەندێک لەم زانیارییانە ڕەنگە بەتێپەڕبوونی کات بشکێن و کەسایەتی یان شتی تر جێگەیان بگرنەوە.

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان