ڕیز ویدەرسپوون
ڕیس ویتەرسپوون Reese Witherspoon | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی مارسی ١٩٧٦ |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩١ - ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٣ منداڵ |
خەڵاتەکان | ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠٠٦) |
لۆرا جین ڕیز ویتەرسبوون (بە ئینگلیزی: Reese Witherspoon؛ لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٧٦ لە ویلایەتی لویزیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم. لە ئێستادا، ڕیز یەکێکە لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان. لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٥، گۆڤاری تایم ناوی ھێنا وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری فۆربیس ناوی ڕیزی لە ڕیزی ١٠٠ بەھێزترین ژنی جیھان ھێنا.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٦، لایەن گۆڤاری ئێف ئێچ ئێمەوە بە یەکێک لە ١٠٠ ورووژێنەرترین ژنی جیھان دیاریی کراوە.[٥]
ڕیز لە نیو ئۆرلیانز لە خێزانێکی دایک و باوک پزیشک دایکبووە، بەڵام لە ناشڤیل گەورە بووە. ئەو بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٩١، لە فیلمی پیاوێک لەسەر مانگ (The Man in the Moon) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٦، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ترس (Fear) دەرکەوت، لە ساڵی ١٩٩ بە دەرکەوتنی لە فیلمی Cruel Intentions بە ڕۆڵی پاڵپشت ئەوا ناوبانگێکی زیاتری پێ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە فیلمی Walk the Line بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٦]
جگە لە کاری ئەکتەری، ڕیز خەریکی کۆمپانیای دروستکردنی جلووبەرگە بەناوی دراپەر جەیمز، ھەروەھا ئەو چالاکە لەبواری داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و منداڵان. ڕیز ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای تایپ ئەی فیلمزە،[٧] کە زیاتر تیشک دەخەنە سەر ئەو فیلمانەی کە ڕۆڵی کارەکتەری ژن زیاترە، تا ئێستا چەند فیلمێک و زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنییان بەرھەمھێناوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Reese Witherspoon». Biography (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The people who shape our world». TIME. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Kaling, Mindy (١٦ی نیسانی ٢٠١٥). «Reese Witherspoon». TIME. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The World's 100 Most Powerful Women 2019». Forbes. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The 100 Sexiest Women In The World 2006». FHM. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «The 78th Academy Awards | 2006». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Exclusive: Penelope Set Pics». Empire. ١٥ی ئازاری ٢٠٠٦. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٧٦
- بازرگانە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- ژنە ئەمریکییە بەرھەمھێنەرەکانی فیلم
- بازرگانانی ئەمریکی لە سەدەی بیست و یەکەم
- خانمەکتەرە مناڵە ئەمریکییەکان
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- بازرگانەکانی تێنێسی
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بۆ نمایشێکی نایاب لەلایەن ئەکتەری مێ لە ڕۆڵێکی پێشەنگ