لیزا مینێلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیزا مینێلی
بە ئینگلیزی: Liza Minnelli
لەدایکبوون (١٩٤٦-٠٣-١٢) ١٢ی ئازاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونLiza May Minnelli
باوکVincente Minnelli
دایکJudy Garland
ھاوسەرPeter Allen، Jack Haley Jr.، David Gest
زمانی نووسینئینگلیزیی ئەمریکی
پیشەئەکتەر
پەروەردەChadwick School، High School of Performing Arts، Fiorello H. LaGuardia High School، Scarsdale High School، HB Studio
دەستپێکی چالاکی١٩٤٩
ئایینEpiscopal Church
باری تەندرووستیhiatus hernia
جۆری دەنگکۆنتراڵتۆ
ئامێری مۆسیقادەنگ
چەشنمۆسیقای پۆپ، traditional pop، جاز
کۆمپانیای تۆمارکردنCapitol Records
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

لیزا مینێلی (لە دایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٦) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و سەماکەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار. وەک ئەکتەرێکی شانۆش خەڵاتی تۆنی بەدەست ھێناوە. لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە، مێدالیای ڕێزلێنانی پێدراوە.[١]

لیزا لە ساڵی ١٩٦١، چووە نیویۆرک سیتی بۆئەوەی کاری زیاتر لە نواندنی شانۆ بکات، لەوێ وەک خانمەکتەرێکی میوزیکاڵی شانۆ چالاکییەکانی دەستپێکرد، ھەروەھا لە یانە شەوانەکانیش ننمایشی ھەبوو و وەک ھونەرمەندێکی پۆپ دەردەکەوت. مینێلی بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٨، لە فیلمێکی بەریتانی بەناوی (Charlie Bubbles) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٦٩، لە ڕێی فیلمی (The Sterile Cuckoo) بۆیەکەمینجار پاڵێوراوکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، بەڵام نەیبردەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بەھۆی ڕۆڵگێرانی سەرەکی لە فیلمی (Cabaret) دووبارە دەکرێتەوە پاڵێوراوی خەڵاتەکە، ئەمجارەیان دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.

لە سەرەتا شەستەکان، گۆرانییە تاکەکانی سەرنجی لاوانی ئەمریکای ڕاکێشا بوو.[٢][٣] ناوبراو ماوەیەکی زۆر درێژەی بە گۆرانی گوت دا، لە دوای ٢٠١٠ەوە خۆی بەدوور گرتووە لە بەشداربوون لە کۆنسێرتە گەورەکان، زیاتر لە نمایش و کۆبوونەوەی بچووک دەرکەوتووە.[٤][٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Liza Minnelli receives Legion of Honour award". BBC News (بە ئینگلیزی). 2011-07-12. Retrieved 2021-01-25.
  2. ^ Scott Schechter (2004): The Liza Minnelli Scrapbook, pp. 13, 127
  3. ^ Scott Schechter (2006): The Complete Capitol Collection
  4. ^ Bernstein, Jacob (August 8, 2012). "Fire Island′s Got Talent". The New York Times. Retrieved July 17, 2018.
  5. ^ Hetrick, Adam (June 30, 2018). "Liza Minnelli Joins Michael Feinstein for Intimate Concert and Conversation Tonight". Playbill. Retrieved July 17, 2018.
  6. ^ "Liza Minnelli Returns to the Stage with a Touching Tribute". Broadwayworld. July 2, 2018. Retrieved July 17, 2018.
  7. ^ Quintos, Michael (July 6, 2018). "BWW Review: Liza Minnelli and Michael Feinstein Perform Together at OC's Segerstrom Center". Broadwayworld. Retrieved July 17, 2018.
  8. ^ Abramovitch, Seth (June 25, 2018). "What Is Going On With Liza Minnelli? Longtime Collaborator Opens Up About Her Health". Broadwayworld. Retrieved July 17, 2018.