ناتالی پۆرتمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناتالی پۆرتمان
لەدایکبوون٩ی حوزەیرانی ١٩٨١
قودس
ساڵانی چالاکی١٩٩٢-ئێستا

ناتالی پۆرتمان (بە عیبری: נטע-לי הרשלג؛ ناوی لەدایکبوون: ناتالی ھێرشلاگ، لەدایکبووی ٩ی حوزەیرانی ١٩٨١)[١][٢] ئەکتەر و بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری ئەمریکیئیسرائیلییە. لە ژیانی ھونەریدا چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە لە نێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار ھەروەھا خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب.[٣] ناتالی بەیەکێک لە گرانترین خانمەئەکتەرانی جیھان دادەنرێت.[٤][٥]

ناتالی لە ساڵی ١٩٩٤، بە فیلمی لیۆن:پیشەگەرەکە (Léon: The Professional) دەرکەوت. کە لە چەندین فیلم بەشداری کردووە و بەناوبانگترینی فیلمی (V for Vendetta) بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دەرچوو. ئەو توانیویەتی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەکتەر لە ساڵی ٢٠١١ دا بباتەوە بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی (Black Swan).[٦] ناتالی ئەکتەرێکی جیھانی سینەمایی مارڤڵە کە ڕۆلی لە فیلمەکانی (Thor) بینیوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٨، کاری دەرھێانی بۆ کورتە فیلمی ئیڤی (Eve) کرد، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکە وەک دەرھێنەر دەرکەوتەوە بە فیلمی داستانێکی خۆشەویستی و تاریکی (A Tale of Love and Darkness).

ژیانی کەسی و خێزان[دەستکاری]

ناتالی لە خێزانێکی جوولەکە لە ئوورشەلیم لە دایکبووە،[٧][٨][٩][١٠] ناوەکەشی ھەر ناوێکی جوولەکانە و بەمانای «بۆمن بیچێنە» دێت. کاتێک ١٠ ساڵان بووە پێشنیاری بۆ کاری مۆدێلکردنی بۆ ھاتووە،[١١] بەڵام پێشنیارەکەی ڕەتکردووەتەوە و ئەم پەیوەندییەی بەکاری ھێناوە بۆئەوەی بێتە ناو بواری نواندنەوە.[١٢][١٣]

پۆرتمان لە زانکۆی ھارڤارد لە بەشی دەروونناسی خوێندوویەتی. ناتالی زۆر جار لە بابەتە سیاسییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدوێت، ئەو چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ئاژەڵان و ژینگەیە، ئەو لە تەمەنی ھەشت ساڵانیدا بووەتە ڤێگتریان (سەوزەخۆر).[١٤] ئەو لە ٤ی ئابی ٢٠١٢، ھاوسەرگیری لەگەڵ سەماکەری فەڕەنسی بێنیامین میلیپێد کرد،[١٥][١٦] لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان ھەیە بەناوەکانی ئەلف (کوڕ؛ ٢٠١١)[١٧][١٨] و ئەمالیا (کچ؛ ٢٠١٧).[١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "'Awards Chatter' Podcast — Natalie Portman ('Jackie')". The Hollywood Reporter. 
  2. ^ https://www.ynet.co.il/articles/0,7340,L-3260477,00.html
  3. ^ "Natalie Portman | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-16 ھێنراوە. 
  4. ^ Elkins، Kathleen (2018-03-05). "The 20 highest-paid actors in the world include 2 Ryans, 2 Toms and only 3 women". CNBC (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-16 ھێنراوە. 
  5. ^ Pomerantz، Dorothy (December 26, 2012). "Natalie Portman, Kristen Stewart Top Forbes List of Hollywood's Best Actors for the Buck". Forbes. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە January 31, 2013. لە ڕێکەوتی August 6, 2019 ھێنراوە. 
  6. ^ Chan، Dean Goodman, Edwin (2011-02-28). "Natalie Portman leaps to Oscar for "Black Swan"". Reuters (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2021-02-16 ھێنراوە. 
  7. ^ Crean، Ellen (July 30, 2004). "A 'Garden State' Of Mind". CBS News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە October 6, 2014. لە ڕێکەوتی October 18, 2007 ھێنراوە. 
  8. ^ Collins، Andrew (January 2, 2011). "Natalie Portman: The prodigy comes of age". The Guardian. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 12, 2018. لە ڕێکەوتی June 10, 2018 ھێنراوە. 
  9. ^ Gross، Max (July 19, 2007). "Why Jewish guys dig Natalie Portman". Jewish Telegraphic Agency. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 12, 2018. لە ڕێکەوتی June 10, 2018 ھێنراوە. Natalie Portman, who played Queen Amidala of the planet Naboo, was born in Jerusalem to an Israeli father and American Jewish mother. 
  10. ^ "Natalie Portman names son Alef". Evening Standard. July 7, 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 12, 2018. لە ڕێکەوتی June 10, 2018 ھێنراوە. 
  11. ^ Ryan، James (February 25, 1996). "Up and Coming: Natalie Portman; Natalie Portman (Not Her Real Name)". The New York Times. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 12, 2018. لە ڕێکەوتی July 1, 2018 ھێنراوە. 
  12. ^ Peretz، Evgenia (April 2006). "What Natalie Knows". Vanity Fair. لە ڕێکەوتی August 9, 2019 ھێنراوە.  (خۆتۆمارکردن پێویستە)
  13. ^ Heath، Chris (June 20, 2002). "The Private Life of Natalie Portman: Rolling Stone's 2002 Cover Story". Rolling Stone (898). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە December 2, 2014. لە ڕێکەوتی July 4, 2015 ھێنراوە. 
  14. ^ McLean، Craig (November 25, 2007). "More than meets the eye". The Observer. London, UK. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 27, 2017. 
  15. ^ "Natalie Portman Wedding: 'Black Swan' Actress Marries Benjamin Millepied" Archived August 7, 2012, لە وەیبەک مەشین.. The Huffington Post. August 5, 2012.
  16. ^ "Natalie Portman Marries Benjamin Millepied" Archived August 7, 2014, لە وەیبەک مەشین., people.com, August 5, 2012.
  17. ^ "It's a Boy for Natalie Portman!". People. June 14, 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە June 16, 2011. لە ڕێکەوتی June 14, 2011 ھێنراوە. 
  18. ^ "Natalie Portman's Baby Name Revealed". People. July 6, 2011. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە August 27, 2018. لە ڕێکەوتی August 27, 2018 ھێنراوە. 
  19. ^ Heller، Corinne؛ Passalaqua، Holly (March 3, 2017). "Natalie Portman Gives Birth to Daughter Amalia Millepied". E! News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە March 3, 2017. لە ڕێکەوتی March 3, 2017 ھێنراوە.