باربارا سترایسەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باربارا سترایسەند
بە ئینگلیزی: Barbra Streisand
لەدایکبوون (١٩٤٢-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونBarbara Joan Streisand
باوکEmanuel Streisand
ھاوسەرJames Brolin
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Jon Peters، Richard Baskin، Barry Dennen
منداڵJason Gould
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارنووسینەوەی مۆسیقا، مۆسیقا، فیلم، جاز
پەروەردەErasmus Hall High School، Lee Strasberg Theatre and Film Institute، The Center for Early Education، HB Studio
دەستپێکی چالاکی١٩٦٠
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
جۆری دەنگمێزۆ-سۆپرانۆ
ئامێری مۆسیقادەنگ
شاکارەکانYentl، Funny Girl، A Star Is Born، Evergreen (Love Theme from A Star Is Born)
خاوەنیThe Barbra Streisand Collection
چەشنtraditional pop، جاز، دیسکۆ
کۆمپانیای تۆمارکردنکۆڵومبیا ڕێکۆردز، Decca، London
کارتێکراوە لەلایەنئانا مانیانی، Billie Holiday، Mariangela Melato، Monica Vitti، Eleonora Duse
وێبگەhttps://barbrastreisand.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

باربارا سترایسەند (لە دایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٤٢) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و فیلمسازێکی ئەمریکییە. ئەو لەماوەی حەوت دەیە لە کارکردنی پیشەگەرییانە، بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانە پێنج جار خەڵاتی ئێمی،[١] دوو جار خەڵاتی ئۆسکار،[٢] نۆ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب،[٣] دە جار خەڵاتی گرامی، ھەروەھا خەڵاتێکی تۆنی.[٤]

سترایسەند لە شەستەکان دەستی بەکارکردن کرد لە شانۆ برۆدوەی، دوای ئەمەش لە چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی دەرکەوت، پاشان لەگەڵ کۆمپانیای کۆلۆمبیا ڕیکۆردس ڕێککەوتنێکی واژوو کرد کە بەم ھۆیەوە لە ساڵی ١٩٦٣، یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی زە باربارا ستریسەند ئەلبووم (The Barbra Streisand Album). لە ماوەی دەیەی شەستەکانی سەدەی بیستەم بووە گۆرانیبێژێکی دیار، دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ ھاتە ناو بواری سینەما لە ڕێی فیلمی کیژی گاڵتەچی (Funny Girl)، ھەر بەھۆی یەکەم فیلمییەوە، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٧٦، بەشداری کرد لە فیلمی ئەستێرەیەک لە دایکبوو (A Star Is Born)، بەھۆی ئەم فیلمەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە پۆلینی باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ، ئەمەش لەڕێی گۆرانی ھەمیشە زیندوو (Evergreen) بوو.

بە فرۆشتنی ١٥٠ ملیۆنن دانە لە بەرھەمەکانی، باربارا بەیەکێک لە ئەستێرە و ھونەرمەندە پڕفرۆشەکانی گشت مێژوو دادەنرێت.[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Barbra Streisand Goes Platinum for History-Making 31st Time with Partners". Broadway World. January 20, 2015.
  2. ^ "Academy Awards Database". Academy of Motion Picture Arts and Sciences. January 29, 2010. Retrieved July 26, 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "Awards Search". Hollywood Foreign Press Association. Archived from the original on April 2, 2015. Retrieved December 10, 2014. ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Tony Awards Drop Competitive Special Event Category". Los Angeles Times. June 19, 2009. Retrieved February 3, 2014.
  5. ^ Embley, Jochan (March 6, 2019). "Barbra Streisand to headline British Summer Time: How to get tickets for BST Hyde Park". Evening Standard. Retrieved March 6, 2019.
  6. ^ McDonald, Soraya. "After 51-year absence, Barbra Streisand takes the host chair at 'The Tonight Show'". The Washington Post. Retrieved June 17, 2015.