ئنگرید بێرگمان
![]() | بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
ئنگرید بێرگمان (٢٩ی ئابی ١٩١٥–٢٩ی ئابی ١٩٨٢) خانمەکتەرێکی سوێدی بوو، کە لە چەندین فیلمی ئەورووپی و ئەمریکی، فیلمی تەلەفزیۆنی و شانۆ بەشداری کرد بوو.[١] ئەو ماوەی پێنج دەیە چالاک بووە لە کارکردنی لە بواری نواندن.[٢] ئەو ھەندێکجار ناوی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسەکانی سینەما ھاتووە.[٣] ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی تۆنی، چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا.
ئنگرید لە ستۆکھۆڵم، سوێد لە خێزانێکی باوک سوێدی و دایکێکی ئەڵمانی لە دایکبوو. لە سەرەتادا لە فیلمە سوێدی و ئەڵمانییەکان دەستی بە نواندن کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٣٩، لەڕێی فیلمی ئینتەرمیزۆ (Intermezzo)، ئنگرید بە بینەرانی سینەمای ئەمریکی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی کازابلانکا بەڕۆڵی سەرەکی لەپاڵ ھەمفری بۆگارت بەشداری کرد. بێرگمان لە دەیەی چلەکان لە فیلمگەلێکی باشی درامی دەرکەوت، لەوانە For Whom the Bell Tolls (١٩٤٣)، Gaslight (١٩٤٤), The Bells of St. Mary's (١٩٤٥)، ھەروەھا Joan of Arc (١٩٤٨)، لە نێویاندا لە فیلمی گاسلایت خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ١٩٥٦، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی مێژوویی-درامی ئەناستاسیا (Anastasia)، دووەم خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. لە کۆتا ساڵەکانی وەک ئەکتەر، سێیەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان وەک باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٤ بوو بەھۆی فیلمی تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەت (Murder on the Orient Express).
لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی، ئنگرید بێرگمان بە چوارەم مەزنترین خانمەئەکتەری سەدە لە مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک ھەژمارکرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Obituary Variety, 1 September 1982.
- ^ «Biography – The Official Licensing Website of Ingrid Bergman». Ingrid Bergman (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Harlan، Justin (١٢ی نیسانی ٢٠١٨). «Criterion Honors the Great "Betterlater" with ECLIPSE SERIES 46: INGRID BERGMAN'S SWEDISH YEARS». Medium (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «AFI's 100 Years … 100 Stars». American Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی شانۆ
- ئەو دەستپێکانەی پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩١٥
- مردووانی ١٩٨٢
- مەرگەکان بە شێرپەنجە لە ئینگلستان
- باشترین خانمەکتەری پشتگریکەر لە بردنەوەی خەڵاتی ئەکادیمی
- باشترین خانمەکتەرە پشتگریکەرەکان لە بردنەوەی خەڵاتی ئەکادیمی بەریتانی بافتا
- براوەکانی خەڵاتی ناسترۆ دی ئەرجێنتۆ
- خانمەکتەرانی ڕۆلی سەرەکی براوەی خەڵاتی ئێمی لە پێشکەشکردنی ناوازە بۆ کۆمەڵە زنجیرەیەک یان فیلم
- کوپی ڤۆلپی بۆ باشترین خانمەکتەران
- ژنە نووسەرەکانی خۆژیاننامە
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- مردنەکان بەھۆی شێرپەنجەی مەمک
- ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەمریکیان بەدەست هێناوە
- وەرگرانی خەڵاتی ڕێزلێنانی سیزار
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەمریکیان بەدەست ھێناوە
- خانمەکتەرانی فیلمی سوێدی
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی سوێدی
- ھاووڵاتییە سروشتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا