ماری دریسلر
ماری دریسلر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Marie Dressler | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨ Cobourg، کەنەدا |
مردن | ٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤ سانتا باربارا، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Leila Marie Koerber |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Memorial Park |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، film producer، ئەکتەری شانۆ، سیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم |
شوێنی کارکردن | ستۆدیۆکانی کیستوون، مێترۆ-گۆلدوین-مایر |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٨٦ |
ئەرشیڤەکان لە | Marie Dressler Foundation |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
ماری دریسلر (ناوی کاتی لەدایکبوون؛ لێلا ماری کۆیەربەر؛ ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦٨–٢٨ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەئەکتەری شانۆ و سینەما، کۆمێدیاکاری کەنەدی بوو، ئەو لەسەردەمی بێبازاڕیی مەزن و سەرەتاکانی فیلمی بێدەنگ چالاک بوو.[١][٢] ماری سێیەمین براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین خانمەکتەر.
ماری کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، ماڵەوەی جێھێشت، لەگەڵ گرووپی شانۆیە گەڕۆکەکان گەشتی دەکرد، بەمھۆیەوە بەھرەی خۆی دۆزییەوە لە بواری کۆمێدی و شانۆ، ھەروەھا خەندە خستە لێوی خەڵکی. دواتر ئەزموونەکەی لەڕێی شانۆی برۆدوەی پەرەپێدا و پاشان چووە ناو بواری فیلمی سینەمایی کە لەسەرەتادا بە فیلمی بێدەنگ دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩١٤، لە فیلمێکی کۆمێدی بێدەنگ بەناوی (Tillie's Punctured Romance) لەپاڵ چارلی چاپلن دەرکەوت.[٣]
لە دەیەی بیستەکان، چالاکییەکانی تەواو کەمی کرد، تەنیا بەھۆی پاشەکەوتەکانییەوە دەیتوانی لە شوقەی ھاوڕێیەکی درێژە بەژیانی بدات. لە ساڵی ١٩٢٧، گەڕایەوە بۆ کارکرد لە فیلمە سینەمایییەکان، ئەوکاتە تەمەنی ٥٩ ساڵان بوو، بەڵام توانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ١٩٣٠، بەھۆی بەشداریکردی لە فیلمی مین و بیڵ (Min and Bill)، توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست بھێنێت.[٤]
ماری لە ساڵی ١٩٣٤، بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Obituary Variety, July 31, 1934, page 54.
- ^ Marie Dressler: North American Theatre Online, alexanderstreet.com; accessed July 27, 2016.
- ^ Theatre, Submitted by Arcada (2017-12-01). "Arcada to show Charlie Chaplin silent film". Daily Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17.
{{cite web}}
:|first=
has generic name (help) - ^ "The 4th Academy Awards | 1932". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-17.