جەین واینمەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەین واینمەن
بە ئینگلیزی: Jane Wyman
لەدایکبوون٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٧
St. Joseph، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-٠٩-١٠) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
Palm Springs, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونSarah Jane Mayfield
ناوی خوازراوJane Wyman
ھۆی مەرگھەوکردنی جومگەکان، شەکرە
شوێنی ناشتنForest Lawn Cemetery
باوکManning Jeffries Mayfield
دایکGladys Hope Christian
ھاوسەرErnest Wyman، Myron Futterman، ڕۆناڵد ڕێیگن، Fred Karger، Fred Karger
منداڵMaureen Reagan، Michael Reagan، Christine Reagan
زمانی نووسینئینگلیزی
دەستپێکی چالاکی١٩٣٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
ئەندامی حیزبیپارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
ئامێری مۆسیقادەنگ
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame، Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama، Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama
وێبگەhttp://www.jane-wyman.com/

جەین واینمەن (بە ئینگلیزی: Jane Wyman؛ لە دایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ - مردووی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ، سەماکەر و چاکەخوازی ئەمریکی بوو،[١] لە ماوەی ژیانیدا چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە لەوانە یەک جار خەڵاتی ئۆسکار و سێ جاریش بووەتە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب.

جەین لە ساڵی ١٩٣٣، کاتێک تەمەنی شانزدە ساڵان بوو دەستی کرد بە کاری ھوننەری، ئەمەش کاتێک بوو کە واژووی لەسەر گرێبەستێکی کۆمپانیای وارنەر برۆس کرد. ئەو لە ماوەی ژیانیدا چوار جار بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر، لەنێویاندا یەک جار خەڵاتەکەی بردەوە ئەمەش بۆ فیلمی (Johnny Belinda) بوو لە ساڵی ١٩٤٨.[٢][٣] لە ساڵی ١٩٧٩، فیلمی تەلەفزیۆنیی گەشتە بڕواپێنەکراوەکەی دکتۆر مێگ لۆرێل (The Incredible Journey of Doctor Meg Laurel) بووە دوایین کار بۆ جەین. ئەو جگە لە فیلم و تەلەڤیزیۆن، لە چەند پڕۆگرامێکی ڕادیۆ بەشداریی ھەبوو.

جەین لە ماوەی ژیانیدا، پێنج جار لەگەڵ چوار پیاو ھاوسەرگیری کرد، لە دیارترینیان لەگەڵ ئەکتەر و سیاسەتوانی ئەمریکی ڕۆناڵد ڕێیگن بوو لە ساڵی ١٩٤٠،[٤] بەڵام لە ساڵی ١٩٤٩ جیابوونەوە.[٥]جەین لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jane Wyman | American actress". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ "Jane Wyman, Oscar winner, dies at 93 (Published 2007)". The New York Times (بە ئینگلیزی). 2007-09-10. ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-20.
  3. ^ "Oscar winner Jane Wyman dies at 90". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2007-09-11. Retrieved 2021-02-20.
  4. ^ "Biography". Jane Wyman. Retrieved September 5, 2011.
  5. ^ Meeks, Eric G. (2014) [2012]. The Best Guide Ever to Palm Springs Celebrity Homes. Horatio Limburger Oglethorpe. p. 33. ISBN 978-1-4793-2859-8.
  6. ^ "Johnny Belinda Actress Jane Wyman Dies", USA Today, September 10, 2007.
  7. ^ "Actress, Philanthropist Jane Wyman Dies". Jane-Wyman.com Retrieved September 10, 2007.