ئان بانکرۆفت
ئان بانکرۆفت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Anne Bancroft | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٣١ برۆنکس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٧٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | uterine cancer |
شوێنی ناشتن | Kensico Cemetery |
ھاوسەر | Mel Brooks |
منداڵ | Max Brooks |
پەروەردە | University of California, Los Angeles، ئەکتەرس ستۆدیۆ، American Academy of Dramatic Arts، Christopher Columbus High School، HB Studio |
دانیشتووی | Fire Island، برۆنکس |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥١ |
نەژاد | Italian Americans |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ئانا لیوسا ئیتالیانۆ ناسراو بە ئان بانکرۆفت[١] (١٧ی ئەیلوولی ١٩٣١–٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٥) خانمەکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆنووس و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی بوو. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، دوو جار خەڵاتی تۆنی، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا سێ جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت.
ئان لە ژێردەستی لی ستراسبێرگ لە ستۆدیۆی ئەکتەران فێری تەکنیکی نواندن بوو. لە ساڵی ١٩٥٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی نوار-ھەستبزوێن بەناوی (Don't Bother to Knock) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٥٨، لە یەکەم شانۆگەری خۆی لە برۆدوەی بە شانۆی (Two for the Seesaw) بەشداری کرد، بەھۆی ئەمەشەوە خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٦٢، لە فیلمی سازکەری دەرئاساکان (The Miracle Worker)، بە ڕۆڵی مامۆستا ئان سولیڤان دەرکەوت، کە مامۆستای تایبەتی ھێلین کێلەر بوو، بەھۆی ئەم فیلمەوە ئان بانکرۆفت بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر.[٢] دوای ئەم سەرکەوتنە ناوبراو درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا، بەم ھۆیەوە ٤ جاری دیکە بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.
ئان لە ساڵی ٢٠٠٥ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Anne Bancroft | American actress". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "The 35th Academy Awards | 1963". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
- ^ "Anne Bancroft, the original Mrs Robinson, dies aged 73". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2005-06-08. Retrieved 2021-02-20.
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٣١
- مردووانی ٢٠٠٥
- مەرگەکان بە شێرپەنجە لە نیویۆرک
- خانمەکتەرانی شاری نیویۆرک
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەر ستەیج
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- براوەکانی خەڵاتی فیلمی فێستیڤاڵی کان بۆ باشترین خانمەکتەر
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی