ئێما ستۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێما ستۆن لە ئازاری ٢٠١٤
لەدایکبوون
ئیمێلی جان ستۆن

(١٩٨٨-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
نیشتەجێیلۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا
ناوەکانی ترئیمێلی ستۆن، ڕیلێی ستۆن
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٤ - تاکوو ئێستا


ئێما ستۆن (بە ئینگلیزی: Emma Stone؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەم ١٩٨٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کە بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانەش خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بە گرانترین خانمەئەکتەر دانرا بەوەرگرتنی ٢٦ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.[١] ھەر لەو ساڵەدا، ئێما لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لە پێرستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات.[٢]

ئێما بە بەشداریکردنی لە فیلمی سوپەر باد ناسرا، بەشداری لە فیلمێکی ترسێنەری کردووە بە نێوی دوورگەی زۆمبی (Zombie Land) لە ساڵی ٢٠١٠، ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە سەرسوڕھێنەرەکە (The Amazing Spiderman) بەڕۆڵی گوین، ناوبراو بەباشترین ئەکتەری کۆمێدی دانراوە لە ساڵی ٢٠١١ ئەوەش بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی کۆمێدی (Easy A).[٣][٤]

ژیانی ئەکتەری[دەستکاری]

سەرەتای نواندن (٢٠٠٤–٢٠٠٨)[دەستکاری]

ستۆن سەرەتا بەرنامەی تەلەفزیۆنی دۆزینەوەی بەھرەکان (In Search of the New Partridge Family) لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشداریکرد.[٥] دواتر لەچەند زنجیرەتەلەفزیۆنییەک وەکو میوان بەشداربوو لەوانە میدەیم (Medium) و ماڵکۆم ئن زە میدڵ (Malcolm in the Middle).[٦][٧]

ستۆن لەکارەکانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەی نواندن لە درامای heroes، بەڵام نەیتوانی براوە بێت بۆ ڕۆڵگێڕان لەو درامایە.[٨] وە لە ساڵی ٢٠٠٧، سەرکەتو بوو لە بردنەوەی یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکێکانی درامای Drive، بەڵام ئەم درامایەش ھەڵوەشایەوە لەدوای پەخش کردنی حەوت ئەڵقە.[٩] لە ساڵی ٢٠٠٧ ستۆن بەشداری کرد لە فیلمی کۆمیدی superbad لە بەردەم دوو ئەکتەری گەنجدا مایکڵ سیرا و جوناھـ ھیڵ.[١٠] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دوو فیلمی کەدا بەژداری کرد کە بریتی بوون لە (The Rocker) و (The House Bunny)، فیلمی زە ڕۆک لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا بەتایبەت ڕۆڵگێڕانی ئێما ھەروەھا لەڕووی بازرگانییەوە شکستی ھێنا، وە فیلمی زە ھاوس بەنی لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١١][١٢][١٣]

پێشکەوتن (٢٠٠٩–٢٠١١)[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩ ناوبانگی ئێما ستۆن زیارتربوو کاتێک یەکەمی نواندنێکی کورتی کرد لەگەڵ ئەستێرە ماسیۆ ماکۆنی لە فیلمی Ghosts of Girlfriends Past، وە دووەم کە بووە ھۆی دروست بونی ناوبانگی فیلمی زۆمبیلاند (Zombieland) بووە لەگەڵ دوو ئەستێرەدا ودی ھارسیلۆن و جەیسی ئایزنبیرج، کە ئەم فیلمەیان توانی زیاتر لە ١٠٣ میلیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە.[١٤] وەکۆتا فیلمی لەو ساڵەدا بریتی بوو لە Paper Man لەگەڵ دوو ئەستێرەدا کە بریتی بوون لە جەیڤ دانیلز و ڕیان ڕینۆڵدز.

لە ساڵی ٢٠١٠، ستۆن ھەستا بە پێشکەش کردنی یەکەم فیلمی پاڵەونتییە نەمرەکەی Easy A،[٤] ئەوەی دەرچونە گەورەکەی تۆمار کرد لەکاتی پەخش کردنیدا، ستۆن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلوب. وە لە ساڵی دواتر سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستھێنا لە فیلمی Crazy, Stupid, Love لەگەڵ سێ ئەستێرەی تردا کە بریتی بوون لە ستیف کاریل و جۆلیان مۆر و ڕیان جوزلینج، فیلمەکە توانی ١٤٢٫٩ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەکاتێک تێچووەکەی ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو.[١٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Robehmed, Natalie (August 16, 2017). "The World's Highest-Paid Actresses 2017: Emma Stone Leads With $26 Million". Forbes. Archived from the original on August 17, 2017. Retrieved August 17, 2017.
  2. ^ Larson, Brie. "Time 100: Emma Stone". Time. Archived from the original on April 20, 2017. Retrieved April 21, 2017.
  3. ^ Wilner, Norman (September 9, 2010). "Emma Stone". Now. Archived from the original on January 14, 2016. Retrieved September 16, 2010.
  4. ^ ئ ا "Emma Stone On 'Obsessing' Over Her Breakout Role In 'Easy A'". Access Hollywood. August 31, 2010. Archived from the original on April 9, 2016. Retrieved March 27, 2016.
  5. ^ Grossberg, Josh (June 7, 2013). "Emma Stone Flashback: See Star Sing on Partridge Family Reality Competition in Pre-Fame Days". E!. Archived from the original on May 8, 2016. Retrieved March 24, 2016.
  6. ^ Owings, Lisa (2014). Emma Stone: Breakout Movie Star. ABDO Publishing Company. p. 22; 33. ISBN 978-1-62968-026-2. Retrieved May 16, 2016.
  7. ^ "Printing – Emma Stone – Interview Magazine". Interview. Archived from the original on August 16, 2016. Retrieved August 21, 2016.
  8. ^ Diehl, Jessica; Wolfe, Alexandra. "Hollywood Is Her Oyster". Vanity Fair. Archived from the original on March 12, 2016. Retrieved March 17, 2016.
  9. ^ "Emma Stone Biography". FYI. Archived from the original on April 23, 2016. Retrieved March 17, 2016.
  10. ^ Duan, Noel. "Emma Stone's Best Hair Moments". Teen Vogue. Archived from the original on April 11, 2016. Retrieved March 23, 2016.
  11. ^ "French auds flock to 'Barcelona'". Variety. October 14, 2008. Archived from the original on April 4, 2016. Retrieved March 23, 2016.
  12. ^ "The Rocker". Rotten Tomatoes. Archived from the original on March 12, 2016. Retrieved March 24, 2016.
  13. ^ Hendrix, Graddy (October 29, 2010). "Rainn Wilson on His New Spiritual Book and How The Rocker's Epic Flop Changed His Life for the Better". New York. Archived from the original on April 6, 2016. Retrieved March 23, 2016.
  14. ^ "2009 Yearly Box Office Results". Box Office Mojo. Archived from the original on April 6, 2016. Retrieved March 26, 2016.
  15. ^ "Crazy, Stupid, Love. (2011)". Box Office Mojo. Archived from the original on April 17, 2016. Retrieved March 29, 2016.