جێسیکا تاندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جێسیکا تاندی
لەدایکبوون٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
مردن١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤(١٩٩٤-٠٩-١١) (٨٥ ساڵ ژیاوە)
Fairfield County, Connecticut، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJessica Alice Tandy
ھۆی مەرگovarian cancer
ھاوسەرHume Cronyn، Jack Hawkins
منداڵTandy Cronyn
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن
پەروەردەDame Alice Owen's School
دەستپێکی چالاکی١٩٢٦
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، Tony Award for Best Featured Actress in a Play

جێسیکا تاندی (٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩–١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤)[١] خانمەئەکتەری ئینگلیز-ئەمریکی بوو، لە ماوەی ژیانی کارکردنیدا لە زیاتر لە ١٠٠ بەرھەمی شانۆیی دەرکەوتنی ھەبوو، ھەروەھا لە زیاتر لە ٦٠ بەرھەمی فیلم و تەلەفزیۆنیی ڕۆڵی گێڕاوە.[٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی بافتا، جارێک خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی تۆمی.

جێسیکا لە دایکبووی لەندەنە، کاتێک تەمەی ١٨ ساڵان بوو، واتە لە ساڵی ١٩٢٧، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لەسەر ستەیجی شانۆی لەندەن دەرکەوت. لە دەیەی سییەکان، ئەو لە چەندین شانۆ بەشداریکرد. ھەر لەو ماوەیەدا، لە چەند فیلمێکی بەریتانیش دەرکەوت. دوابەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئەکتەری بەریتانی، جاک ھاوکینز ئەوا لە ساڵی ١٩٤٠ بەیەکەوە چوونە نیویۆرک سیتی، ئەمریکا. ھەر لەو ساڵەدا لەگەڵ جاک جیادەبنەوە، ئەوان بەیەکەوە کچێکیان ھەبوو بەناوی سوزان.[٢] لە نیویۆرک، چاوی کەوت بە ئەکتەر ھیوم کرۆنین، کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٢ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، لە چەند بەرھەمێکیش بەیەکەوە نواندنیان کردووە.[٣]

لە ساڵی ١٩٨٩، لە فیلمی گەیاندنی خاتوو دەیزی ڕۆڵی گێڕا، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، ھەروەھا بوو بە بەتەمەنترین خانمەئەکتەر ئەم خەڵاتەی پێبدرێت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای بەدەستھێنا.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ تاندی بەیەکێک لە ٥٠ جوانترین ژنانی جیھان دەستنیشانکرا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Berger, Marilyn. "Jessica Tandy, a Patrician Star Of Theater and Film, Dies at 85". The NY Times on the Web. The NY Times Co. Retrieved 11 June 2019.
  2. ^ ئ ا Berger, Marilyn. "Jessica Tandy, a Patrician Star Of Theater and Film, Dies at 85". The NY Times on the Web. The NY Times Co. Retrieved 11 June 2019.
  3. ^ Champlin, Charles (June 18, 1995). "Life After Jessie: For 52 years, Hume Cronyn and Jessica Tandy shared the love story of the century. Her death last year devastated him, but his love lives on". Los Angeles Times. Retrieved November 10, 2020.
  4. ^ Reinhold, Robert; Times, Special To the New York (1990-03-27). "'Driving Miss Daisy' Wins 4 Oscars, Including One for Jessica Tandy (Published 1990)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-15.
  5. ^ "Beautiful Through the Years". PEOPLE.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 1 February 2019.