کەیت وینسلێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Kate Winslet
کەیت وینسلێت

وینسلێت یەکەم نمایشی فیلمی "Divergent" لە وێستوود، کالیفۆرنیا، ئازاری ٢٠١٤
لەدایکبوون
کەیت ئێلیزابێت وینسلێت

(١٩٧٥-١٠-٠٥) ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ڕیدینگ، برێکشایەر،  ئینگلتەرا
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩١- ئێستا
ھاوسەرJim Threapleton (١٩٩٨-٢٠٠١)
Sam Mendes (٢٠٠٣-٢٠١١)
Ned Rocknroll (لە ٢٠١٢ەوە)
مناڵ(ەکان)٣
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار
گۆڵدن گلۆب
بافتا
تۆنی
گرامی
ئێمی

کەیت ئێلیزابێت وینسلێت (لەدایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥) خانمەکتەر و گۆرانیبێژی بەریتانییە، کەیت بە فیلمە مێژوویی-درامییەکانی دەناسرێتەوە. ئەو لە ئەزموونی کارکرنیدا چەندین خەڵاتی بردووەتەوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، جارێک خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی ئێمی، خەڵاتی گرامی و خەڵاتی تۆنی بەدەست ھێناوە.[١][٢]

ئەو لە بەشی درامای قوتابخانەی شانۆی ڕێدرووفسی خوێندووە. یەکەم دەرکەوتنی کەیت لەسەر شاشە، ئەوکاتە بوو کە تەمەنی ١٥ ساڵان بووە لە زنجیرەی وەرزی تاریک (Dark Season)، زنجیرەکە لە چەشنی خەیاڵی زانستییە. لە ساڵی ١٩٩٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی (Heavenly Creatures) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٥، خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتای وەرگرت، ئەمەش کاتێک بوو کە ڕۆڵی ماریانە داشوودی گێڕا لە فیلمی (Sense and Sensibility). کەیت لە ساڵی ١٩٩٧، لە ئاستی جیھانی دەنگدانەوە و ھەواداری پەیداکرد، کاتێک لە فیلمی تایتانیک بەڕۆڵی ڕۆز بەشداریکرد،[٣] لەو کاتەدا ئەم فیلمە بووە پڕداھاترین فیلمی مێژوو.

لە ساڵی ٢٠٠٨، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی خوێنەرەکە (The Reader)، کەیت خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پێدرا،[٤][٥] ھەروەھا بۆ ھەمان فیلم خەڵاتی بافتاشی وەرگرت، لەم ساڵەدا کەیت خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بۆ باشترین خانمەئەکتەر بۆ فیلمی ڕێگای شۆڕش و خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی خوێنەرەکە وەرگرت.[١] لە ساڵی ٢٠١٥، لە فیلمی ژیاننامەیی ستیڤ جۆبز، ڕۆڵی جۆوانا ھۆفمانی گێڕا، بەھۆی فیلمەکەوە بۆیەکەمینجار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم و ھەروەھا بۆ سێیەمجار خەڵاتی بافتای بەدەست ھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Kate Winslet | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  2. ^ "Kate Winslet". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  3. ^ Trzcinski, Matthew; Articles, More; November 3, 2020 (2020-11-04). "'Titanic': This Actress Beat Kate Winslet for the Best Actress Oscar". Showbiz Cheat Sheet (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  4. ^ Serjeant, Jill (2009-02-23). "Kate Winslet wins best actress Oscar for "The Reader"". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  5. ^ "Flashback Friday: Kate Winslet celebrates her Oscars win". HELLO! (بە ئینگلیزی). 2018-03-02. Retrieved 2021-02-16.