دەروازە:فەڕەنسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشەکی

ئاڵای فەڕەنسا
ئاڵای فەڕەنسا
Armoiries république française
Armoiries république française

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆراوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای "سپیی ناوەڕاست" ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی "ئینگلیزی" و دەریای باکور، ھەروەھا لەڕووباری "ڕاین" ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە "شەش لا." فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە "بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە". فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەوروپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری "نەتەوە یەکگرتووەکان" یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی "ئەنجومەنی ئاسایش" کە پاشکۆی "نەتەوە یەکگرتووەکان" ەو مافی "ڤیتۆ" ی ھەیە، یەکێکیشە لەو "٩ " وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو

شۆڕشی فەڕەنسا
شۆڕشی فەڕەنسا

شۆڕشی فەڕەنسی ١٧٨٩–١٧٩٩ کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی ١٧٨٩دا لە فەڕەنسا دەستی پێکرد و نەک فەڕەنسا بەڵکوو کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو جیھانی گۆڕی. شۆڕشی فەڕەنسا بە یەکێک لە شۆڕشە ھەرە مەزنەکانی مێژووی کۆن و ھاوچەرخی مرۆڤایەتی دەزانرێت و دەناسرێت و دادەنرێت. مەزنی و ناسنامەی ئەو شۆڕشە بە تەنھا لەوەدا بەرجەستە نابێت، کەوا بووە مایەی بەرپاکردن و ئەنجام دانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ڕیفۆرم و نوێکاری لە ژیانی سیاسی و ئابووری و کایەکانی تر، بەڵکو ئەو شۆڕشە بەشێکی گەورەی ئەوسەدا و شکۆ و ھەیبەتەی کە پەیدای کرد، پەیوەندی بەو کاریگەرییە ھەبوو کە لە سەرکۆی گەلانی جیھان، بەتایبەتی ئەورووپا دروستی کرد. دوای شۆڕش و سەرکەوتنی شۆڕش بنەماکانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە فۆرمی مۆدێرندا دامەزرا.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ناپۆلیۆن بۆناپارت
ناپۆلیۆن بۆناپارت
ناپۆلیۆن بۆناپارت

یەکێکە لەسەردارە مەزنەکانی ئەورووپا و جیھان کە توانیویەتی ئیمپراتۆرییەتێکی بەھێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆرییەتی ڕووس و نەمسی و پروسی و بەریتانی دامەزرێنێ.

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

زینەدین زیدان
زینەدین زیدان

زەینەدین زیدان (بەفەڕەنسی: Zinédine_Zidane) ناسراو بە زیزۆ (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢) یاریزانی پێشووی تۆپی پێ. لەئێستادا وەک ڕاھێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کاردەکات. بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت. زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی وە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کردوە. لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆی پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵمەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا، زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە.

زیاتر...

شوێنی ھەڵبژێردراو

پاریس، تاوەری ئیڤڵ
پاریس، تاوەری ئیڤڵ

پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی (بە فەڕەنسی Seine). ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا (Lutetia) ، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ، نزیکەی ٢.٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین ، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند (کەلتوور) و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا ، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر ، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان