فرانسیس مەکدۆرماند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانسیس مەکدۆرماند
بە ئینگلیزی: Frances McDormand
لەدایکبوون (١٩٥٧-٠٦-٢٣) ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Gibson City، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونCynthia Ann Smith
ھاوسەرJoel Coen
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەBethany College، Yale School of Drama، Monessen High School
دەستپێکی چالاکی١٩٨٢

فرانسیس لویس مەکدۆرماند (ناوی کاتی لەدایکبوون: سینتیا ئان سمیت؛ لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٥٧) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەری ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، یەک جار خەڵاتی تۆمی، واتە فرانسیس یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرە کەمانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت بەھۆی وەرگرتنی سێ لە دیارترین خەڵاتەکان بۆ ئەکتەرانی سینەمایی.

فرانسیس لە ساڵی ١٩٨٤، بۆیەکەمینجار بە فیلمی Blood Simple دەرکەوت.[٢] لە ساڵی ١٩٩٦، لە فیلمێکی کۆمێدیای ڕەش بەناوی فارگۆ (Fargo) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. دواتر بەبەشداریکردنی لە فیلمەکانی Mississippi Burning (١٩٨٨)، Almost Famous (٢٠٠٠)، ھەروەھا North Country (٢٠٠٥) پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بەدەست ھێنا. لە ساڵی ٢٠١٧، لە فیلمی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri بەڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە بۆ دووەمینجار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری وەرگرت.[٣]

فرانسیس لە ساڵی ١٩٨٤، بۆیەکەمینجار لە شانۆیەکی برۆدوەی لەژێر ناونیشانی (Awake and Sing!) بەشداریکرد. لە ساڵی ٢٠١١، بەھۆی بەشداربوونی لە شانۆگەری خەڵکی باش (Good People) توانی خەڵاتی تۆمی بباتەوە بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ.[٤]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

فرانسیس لە لە ساڵی ١٩٧٩، بەکالۆریۆسی لە شاننۆ بەدەستھێناوە لە کۆلێژی بێتانی، زانکۆی یەیڵ. ھەر لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٢، ماستەری بەدەستھێناوە. ئەوکاتەی لە نیویۆرک سیتی بووە، ھاوژووری ئەکتەر ھاڵی ھانتەر بووە.[٥]

فرانسیس مەکدۆرماند لە ساڵی ١٩٨٤، ھاوسەرگیری لەگەڵ دەرھێنەر جۆیل کۆین کرد، لە ساڵی ١٩٨٥ منداڵێکیان لە پاراگوای بەناوی پێدرۆ لەخۆگرت، ئەوکاتە منداڵەکە ٦ مانگان بوو.[٦][٧] ئەوان وەک خێزان لە نیویۆرک نیشتەجێن، ھەروەھا ماڵێکیشیان ھەیە لە بۆلیناس، کالیفۆرنیا.[٨][٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kisner, Jordan (October 3, 2017). "Frances McDormand's Difficult Women". The New York Times. Archived from the original on February 13, 2018. Retrieved January 17, 2018.
  2. ^ "Frances McDormand". Television Academy (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  3. ^ "Frances McDormand wins best actress award for Three Billboards at Oscars 2018". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2018-03-05. Retrieved 2021-02-15.
  4. ^ "Flashback Friday: Frances McDormand Is One of Broadway's Good People | TheaterMania". www.theatermania.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  5. ^ "Fast Chat: Holly Hunter". Newsday. July 13, 2008. Archived from the original on August 13, 2018. Retrieved August 13, 2018.
  6. ^ Durbin, Karen (March 2, 2003). "The Prime Of Frances McDormand". The New York Times. Archived from the original on December 30, 2019. Retrieved July 21, 2017.
  7. ^ Nesa, Kamrun (2018-03-11). "Everything We Know About Frances McDormand and Joel Coen's Son, Pedro". POPSUGAR Celebrity (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-18.
  8. ^ Britt, Aaron (January 28, 2007). "Going coastal / Is the elusive bohemian enclave of Bolinas getting a bit glossier?". SFGate. Hearst Corporation. Archived from the original on February 21, 2018. Retrieved March 5, 2018.
  9. ^ Bruni, Frank (October 15, 2014). "A Star Who Has No Time for Vanity". The New York Times. Archived from the original on March 8, 2018. Retrieved July 21, 2017.