بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گریر گارسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ئیلینن ئێڤلین گریر گارسۆن (٢٩ی ئەیلوولی ١٩٠٤–٦ی نیسانی ١٩٩٦) گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەرێکی ئینگلیز بوو. ئەو لە چەند بەرھەمێکی گەورەی کۆمپانیای مێترۆ گۆلدوین مایەر لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم بەشداری کرد، لەم فیلمانەدا ژنانی بەشێوەی ئازا و پاڵەوان نیشان دەدا. لە ماوەی ژیانیدا حەوت جار بووەتە پاڵێوراوی ئۆسکار، ئەمەش لە نێو خانمە ئەکتەرەکان چوارەم زۆرترین ژمارەیە.[١] گریر خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکارە.

گریر لە ساڵی ١٩٣٩، بۆیەکەمینجار لە فیلمی ماڵئاوا بەڕێز چیپس (Goodbye, Mr. Chips) دەرکەوت، لەم فیلمەدا گریر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو، وێڕای ئەوەی یەکەم فیلمی بوو بەڵام بەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی خاتوو مینیڤەر (Mrs. Miniver)، ئەم فیلمە لە دەرھێنانی ویلیام ویلەر بوو، گریر لە پاڵ والتەر پیگۆن ڕۆڵی سەرەکی گێڕا، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە گریر خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەست ھێنا.[٢]

جگە لە فیلمە سینەمایییەکان، گریر گارسۆن لە کاری شانۆ و بەرھەمی تەلەفزیۆنییش دەرکەوتنی ھەبوو. گارسۆن لە فیلمکردن تا ھەشتاکانیش بەردەوام بوو، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دوایین فیلمیدا بەناوی بەلەمی خۆشەویستی (The Love Boat) دەرکەوت.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Quigley's Annual List of Box-Office Champions, 1932–1970». Reel Classics. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Persons With Acting Nominations in 3 or More Consecutive Years» (PDF). Academy of Motion Picture Arts and Sciences. ١ی ئازاری ٢٠١٨. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Troyan، Michael (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠). A Rose for Mrs. Miniver: The Life of Greer Garson (بە ئینگلیزی). University Press of Kentucky. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٣١-٢٨٤٢-٩.