دایان کیتن
Diane Keaton | |
---|---|
![]() کیتن لە ساڵی ٢٠١٢ | |
لەدایکبوون | دانیە ھال ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٦٦–ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
دایان ھاڵ کیتن (لە دایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦)[١][٢] خانمەئەکتەر و فیلمسازی ئەمریکییە، ناسراوە بەھۆی کەسایەتی و شێوازی دەرکەوتن و پۆشینی جلووبەرگەکانی.[٣] کیتن خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی بافتا، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتێکی ئەی ئیف ئای بۆ کارەکانی لە ژیانی ھونەریدا وەرگرتووە.
لە سەرەتای کارەکانیدا، کیتن ڕووبەڕووی سەختی و ئالنگاریی بوویەوە، ساڵی ١٩٧٠ بە ڕۆڵێکی پاڵپشت لە فیلمی دڵدارەکان و کەسە نامۆکانی دی (Lovers and Other Strangers) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٢، لە فیلمی سەرۆک خێزان وەک ئەکتەری سەرەکی دەرکەوت و ناوبانگی بەھۆی ئەم فیلمەوە پەیدا کرد، دواتر لە بەشی دووەم (١٩٧٤) و بەشی سێیەم (١٩٩٠)ی ھەمان فیلم دەرکەوت.[٤][٥] دایان زیاتر لەو فیلمانە بەڕووی جیھان ناوبانگی ھەڵفری، کاتێک لەپاڵ وودی ئاڵندا دەردەکەوت و ھەر ئەویش دەرھێنانی بۆ دەکرد، وەک فیلمەکانی Play It Again, Sam (١٩٧٢)، Sleeper (١٩٧٣)، Love and Death (١٩٧٥)، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٧ کاتێک بەیەکەوە لە فیلمی ئانی ھال بەشداربوون، دایان کیتن بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٦]
بەھۆی دەرکەوتنی لە چەند فیلمێکی کۆمێدی، لە سەرووی ھەموویانەوە ئانی ھال، کیتن بڕیاریدا کە بچێتە ناو چەند فیلمێکی جیددی و درامی وەک فیلمەکانی، Looking for Mr. Goodbar (١٩٧٧)، Interiors (١٩٧٨)، ھەروەھا سێ پاڵێوراوبوونی بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەرگرت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Reds (١٩٨١)، Marvin's Room (١٩٩٦)، ھەروەھا فیلمی Something's Gotta Give (٢٠٠٣).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Philip French (November 20, 2011). "Then Again: A Memoir by Diane Keaton – review". The Guardian. Retrieved October 7, 2015.
- ^ "UPI Almanac for Saturday, Jan. 5, 2019". United Press International. January 5, 2019. Archived from the original on January 5, 2019. Retrieved September 6, 2019.
actor Diane Keaton in 1946 (age 73)
- ^ Yaeger, Lynn (2020-10-25). "Diane Keaton Is the Fairy Godmother of Fearless Style". Town & Country (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- ^ Thompson, Simon. "Diane Keaton Wrote Off 'The Godfather Part III' But Is Floored By Coppola's Recut". Forbes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- ^ Weaver, Nicole; Articles, More; August 22, 2017 (2017-08-22). "'The Godfather': 12 Shocking Behind-the-Scenes Secrets". Showbiz Cheat Sheet (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
{{cite web}}
: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Hochman, David. "Our Conversation with Oscar-Winning Actress Diane Keaton". AARP (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-14.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ھۆڵیوود
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دایان کیتن تێدایە. |
- CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤٦
- وێنەگرانی ئەمریکی
- کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ژنە ئەمریکییە نووسەرەکانی سەدەی ٢١ەکەم
- ژنە وێنەگەرەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرانی لۆس ئەنجلەس
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- ژنە کۆمیدیاکارە ئەمریکییەکان
- ژنە ئەمریکیە دەرھێنەرەکانی فیلم
- ژنە ئەمریکییە بەرھەمھێنەرەکانی فیلم
- ژنە ئەمریکییە فۆتۆگرافەرەکان
- بەرھەمھێنەرانی فیلم لە کالیفۆڕنیا
- بلۆگەرە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- وێنەگرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- گۆرانیبێژانی ژنی ئەمریکی
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- خەڵکی دیزنی
- دەرھێنەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا
- ژنە بیرەوەرییە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر