نیکۆڵ کیدمن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نیکۆڵ کیدمن
ھاوڵاتی ئوسترالیا
کیدمەن لە (٦٥)ەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرلین، شوباتی ٢٠١٥
لەدایکبووننیکۆڵ مەری کیدمەن
(1967-06-20) ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٣)[١]
ھۆنۆلولو
ھاوایی
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
نیشتەجێسیدنی
 ئۆسترالیا
ناشڤیڵ
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەئوسترالی و ئەمریکی
پیشەخانمەئەکتەر و دەرھێنەر
ساڵانی چالاکی١٩٨٣ تاکوو ئێستا
شارسیدنی، نیو ساوت وێلز، ئۆسترالیا
داراییAU$331 million (March 2015)[٢][٣]
ھاوسەرتۆم کرووز (ھاوسەرگیری ١٩٩٠–جیابوونەوە ٢٠٠١)
کەیس ئوربان (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦)
منداڵەکان٤
خزمەکانئەنتۆنیا کیدمەن (خووشک)
وێبگە
وێبگەی فەرمی

نیکۆڵ مەری کیدمەن (بە ئینگلیزی: Nicole Mary Kidman) لە دایک بووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧ خانمەئەکتەری ئەمریکی-ئوسترالی و براوەی «خەڵاتی ئۆسکار» و گۆرانیشی وتووە.

ئەو لە ساڵی ١٩٨٩ بە بەشداری لە فیلمی بێدەنگی گۆڕستانی ئاوازەی دەرکرد. کیدمەن کارنامەی ھونەری خۆی لە دەیەی ٩٠ و وێڕای ھاوسەری پێشووی تۆم کرووز بەدەست ھێنا. ئەو بە بەشداری لە فیلمی بۆ ئەو مردن زۆر ڕێزی لێ گیرا و توانی چەند خەڵاتێکی وەکوو؛ گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتی ئیمپایەر و ئەنجوومەنی ڕەخنەگرانی لەندەن بەدەست بێنێ. دوای ئەمە بە دەرکەوتنی لە فیلمی چاوە تەواو داخراوەکان و خەڵکی تر و مولێن ڕوژ لایەنگرێکی زۆری بۆخۆی پەیدا کرد و سەرنجەکانی خستنە سەر خۆی.

نیکۆڵ لە ٢٠٠٢ بەھۆی نواندنی سەرنجڕاکێش لە فیلمی کاتژمێرەکان خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن، گۆڵدن گلۆب و بفتای بردەوە. کیدمەن لەم فیلمە دا ڕۆڵی ڤیرجینا وۆڵف ڕۆماننووسی ئینگلیزی دەربڕی کە کەسێک بوو تووشی نەخۆشی دەروونی ھاتبوو.

دوای ئەمە بە دەرکەوتن لە فیلم گەلێکی وەکوو کوێشتانی سارد و لە دایک بوون درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا و ئافەرینێکی زۆری وەرگرت.

لە ساڵی ٢٠١٠ بەھۆی ڕۆڵ و نواندنی باشی لە فیلمی ھێلانەی کەروێشک توانی دیسان نێوزەدی وەرگری خەڵاتی ئۆسکار بێت

ژیان[دەستکاری]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

باوکی نیکۆڵ ئیرلەندی و دایکیشی سکۆتلەندی بووم، کە ھەردووکیان لە ئوسترالیا لە دایک ببوون. بەڵام نیکۆل لە شاری ھۆنۆلولوی ویلایەتی ھاوایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بوو و بۆیە ھەردوو ڕەگەزنامەی ئوسترالی و ئەمریکی ھەیە. باوکی، «ئەنتۆنی» زانای کیمی کلینیکاڵ و دایکی «جەنێڵ ئان» فێرکاری پەرەستاری بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Monitor". Entertainment Weekly (1264). 21 June 2013. پەڕە 26. 
  2. ^ BRW.  ون یان واڵا |title= (یارمەتی)
  3. ^ "Bridges among Australia's richest women". Sky News Australia. 8 March 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.