ئورشەلیم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئۆرشەلیمەوە)
Jump to navigation Jump to search
ئورشەلیم
יְרוּשָׁלַיִם (Yerushalayim)

القُدس (al-Quds)

أُورشَلِیم (Ūrshalīm)
شار
وێنەی چەند شوێنی شاری ئورشەلیم
وێنەی چەند شوێنی شاری ئورشەلیم
وڵاتی ڕۆژھەڵاتی شار فەلەستین
وڵاتی ڕۆژاوای شار ئیسرائیل
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩)
 • سەرجەم٧٨٠٬٢٠٠
وێبگەjerusalem.muni.il (ئیسرائیل)

ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس‎، بە عیبری: יְרוּשָׁלַיִם) و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و پایتەختی ئیسرایلە لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین و لەلای جوولەکەش بە ڕەسمی پێی ئەوترێت ئۆرشەلیم

قودس مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە ھەندێک سەرچاوە باس لەوە کراوە کە لە دەوروبەری سالی ٣٠٠٠ پ. ز بۆ یەکەم جار ژمارەیەک خەلکی لێ نیشتەجێ بووە و دەتوانین بڵێین ئەوە سەرەتای دوستبونی قودسە قودس گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ ھەرسێ ئایینەکە: جوولەکە - مەسیح - ئیسلام بۆ جوولەکە گرنگییەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە پێغەمبەر داود ڕزگاری دەکات و ئەیکات بە پایتەختی شانیشیی ئیسرائیل لە دەوروبەری سالی ١٠٠٠ پ. ز و پاشانیش سولیمان ی کوری یەکەم پەرستگای جوولکە بونیادەنێت

کە بەبیرواری جوولەکەکەکان گەنجییەنە و سەروەت سامانێک زۆر لە ژێریدا حەشار دراوە لە ھەندێک بەلگەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتی ھێرشەکانیان ھەندێک لە خاچپەرستانئەم گەنجینەیەیان دۆزیوەتەوە و پاشان بردویانە بۆ ئەورووپا و ناوی خۆیان ناوە سوارچاکەکانی پەرستگا و پاشانیش بەو گەنجینەیە توانیان خۆیان بگەینن بە دەسەلات ێکی بێ پایان

بۆ مەسیحیش گرنگییەکەی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە بەپێی ئنجیل پێغەمبەر عیسا لەسەر گردی کالاڤاری نزیک قودسی کۆن لە خاچ دراوە و بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمان پاشان بەپێی ئەوە لە پەیمانی نوێ باس کراوە سانت ھێلانە ئەو خاچە دەدۆزێتەوە لە نێو قودس پاش ٣٠٠ ساڵ

بۆ موسولمانانیش گرنگییەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوی کە پێغەمبەر ((محمد))(د. خ) لەوێەوە لەگەل جبرئیل ڕۆشتوە بۆ ئاسمان و دواتر گەراوەتەوە و گرنگترین شوێنەکانی قودس بریتییە لە مزگەوتی ئەقسا و قبة صخرة و کەنیسەی گۆری پیرۆز

لە ھەندێک بەلگە باس لەوە کراوە کە ئەوەی سولیمان بونیادی ناوە پەرستگا نەبووە و ئەوە تەنھا ئەفسانەی جوولەکەیە. لەکاتێکدا لە زۆر شوێنی تر تەواو پێچەوانەی ئەمە باس کراوە. (وَاللەُ یَعلَمُ وَأنتُمْ لا تَعلَمُونَ) بە مێژووی دوور و درێژییدا قودس دوو جار ڕوخێنراوە و ٢٣ جار ئابڵوقە دراوە و ٥٢ جار ڕووبەرووی ھێرش بووەتەوە و ٤٣ جار دەستی بەسەردا گیراوە

بەپێی ئەوەی لە تەورات دا باس کراوە ئەم قودسلەلاین شام ی کوری نوح بوونیات نراوەو پاشان خەلکی لێ نیشتەجێ بووە.

پاش مردنی سولیمان ی شانیشینیی ئیسرائیل دابەش دەبێت بۆ دوو بەش بەشی باشوور و بەشی باکوور کە قودس دەبێت بە پایتەختی بەشی باشوور و

پاشان لەلایەن بابلییەکانەوە بە سەرکردایەتی نبوخذ نصّر داگیر دەکرێت و قودس ئەروخێنن و جوولکەکانیان ئاوارە دەبن و زۆربەشیان دەبن بە کۆیلە؛ و قودس لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ و لەو ھێرشەدا گومان دەکرێ کە ئەو ١٠ لەوحەی موسا دیارنەمابن کە یاساکانی بۆ جوولەکە تیا نوسیبووپاش چەندین ساڵ لە بابل لەلایەن ٧٠ حاخام ی جوولەکە کتێبی تەلموود نوسرا و جوولەکە دەستی کرد بە ئیشکردن بە تەلموود و پشت گوێ خستنی پەیامی ڕاستی خودا

پاش ٥٠ ساڵ پاشای ھەخامەنشی [کۆرشی گەورە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ھەخامەنشی] ڕێگای دا بە جوولەکەکانی بابل بگەرێنەوە بۆ قودس و دەست بکەن بە بونیادنانەوەی شارەکە پاشان قودس دووبارە چەندین جار تووشی داگیرکاری بوویەوە لەلاین ڕۆمانییەکانەوە پاش ڕوخانی ئیمپراترۆیەتی ڕۆما و دابەشبوونی قودس بەر بەشی ڕۆمای ڕۆژھەلات دەکەوێت واتا ئیمپراتۆری بیزەنتی و لەو کاتەدا بە تەواوی بوبو بە مۆرکی مەسیحییەت

بەلام دواتر لەلاین فارسەکانەوە (ساسانییەکان) داگیر دەکرێت و لەژێر دەستی ڕۆم دەری دەھێنن

پاش ١٥ سال جارێکی تر دەکەوێتە دەستی ڕۆم و بەو شێوەیە

دەمێنێتەوە تاکو ڕزگارکردنی لەلاین ئیسلامەوە. پاش ئەوی عمر بن الخطاب دەبێت بە خەلیفە فەرمان بە عمرو بن العاص وأبو عبیدة بن الجراح دەکات برۆن بۆ قودس و پەیمانی ئیسلامی تێدا بلاو بکەنەوە پاشان کە کە دەگەن بە قودس سەرۆکی ناتوانن بۆنە ژوورەوە بەھۆی دیوارەکانی دەوروبەرییەوە و لەو کاتە ابو عبیدە نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی قودس و دڵنیای پێدان بەڵام خەڵکی خۆیان لێ گێل کرد و بۆ دوەم جار نامەی ناردەوە بەڵام ئەمجارەیان قودسی ئابڵوقەدا بەھۆی بەردەوامی ئابلوقەی سوپای موسولمانانەوە سەرۆکی قەشەکان بەناوی (سفرونیوس) ئەلێت بە ھیچ شێوەیەک قودس نادەم بە دەستی ھیچ کەسێکەوە جگە لە عمر بن الخطاب خۆی پاشان عمرو بن العاص ئەم داواکارییەی سفرۆنیوس دەنرێرێت بۆ عمر بن الخطاب ئەویش ئەروات بۆ قودس و لەگەل قەشەکان پەیمانێک دەبەستن کە ئازاد بن لە ئایینەکەیان بەرامبەر پێدانی باج وەک ھەر کەسێکی ئاسای ھەلسوکەوتیان لەگەل دەکرێت و دواتریش ڕێگایان دا بە جوولەکەکان بگەرێنەوە بۆ قودس و بەھەمان شێوەی مەسیحییەکان ئازاد دەبن پاشان عمر بن الخطاب دەسی کرد بە گەران بەدوای شوێنی مزگەوتی ئەقسا بەو پێیەی کە لە قورئان باس کرابوو و وەک ئەوەی کە پێغەمبەر (ص) بۆی باس کردبوو و لە ماوەیەکی کورت توانی بیدۆزێتەوە و فەرمانی کرد مزگەوتێکی تر لە شوێنی دروست بکرێت و پاشانیش لەلاین خەلیفەکانی تری ئومەی و عەباسی نۆژەن کراوەتەوە و یەکێک لە مێژوو نوسە عەرەبەکان دەڵێت کە عبد الملک بن مروان مزگەوتی قبة صخرة بونیاد ناوە ڕەنگەکەی کردوە بە ئالتونی بۆ ئەوەی لە کەنیسەکانی نێو قودس جیاواز بێت ئەمەش لە ساڵی ٦٦ کۆچی و جێگای مزگەوتەکە لە ھەموویان دیارترە

پاشانیش لەسەر داوای پاپا ئۆریان ی دووەم ھەڵمەتی خاچپەرستی دەستپێدەکات کە ئامانجی سەرەکی پاپاکان ئەم شارە بوو ئامانجی پاشاکان دەوڵتە موسوڵمانەکان و ئامانجی جەنگاوەران پاکبونەوەی گوناە و سامان بوو ھەر بۆیە مەسیحییەکانی ئەورووپا لە سالی ١٠٩٩ھێرش دەکەنە سەر قودس بە ھێرشی خاچ پەرستانی یەکەم ناسراوە و پاش ئابڵوقەدانی دەستی بەسەردا دەگرن و داگیری دەکەن ھەر لە یەکەم دەقە کە ئەرۆنە نێو قودس نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس دەکوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو ھێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچون پاش نزیکەی ٨٠ سال لە سالی ١١٨٧ سەرکردەی کوردی صلاحدین ئەیوبی توانی قودس لەژێر دەستی خاچ پەرستەکان دەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی ھێرشی سێیەمی خاچپەرستان بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕای کردەوە بۆ وڵاتی خۆی و جارێکی تر موسولمانان دەستیان بەسەردا گرتەوە و جارێکی تر ڕێگا درا جوولکەکەکان بۆی بگەرێنەوە و دەستکرا بە نۆژەن کردنەوی بەلام پاش مردنی صلاحدین و ناکۆکی کورەکانی و لاوازی دەوڵەتی ئەیوبی جارێکی تر قودس دەکەوێتە دەست خاچ پەرستان و نزیکەی ١١ سال تێیدا دەمێننەوە پاشان دووبارە ڕزگار دەکرێتەوە لەلاین پاشا الصالح نجم الدین أیوب دواتر جارێکی تر داگیر دەکرێتەوە لەسەر دەستی تاتار و خوارزمەیکان و کوشت و برێکی زۆری تێدا ئەنەنەوە دواتر تاتارەکان لەسەر دەستی مەمالیکەکانی میسر دەشکێن و مەمالیکەکان دەست دەگرن بەسەر قودس دا و قودس بە شارێکی مەمالیکی دەمێنێتەوە تاکو ھاتنی عوسمانییەکان کە لەم ماوییەش تووشی بوومەلەرزە و بلاوبونەوی نەخۆشی تاعون دەبن خەلکی شارەکە

پاش ھێرشی عوسمانییەکان بۆ سەر مەمالیک لە سالی ١٥١٧ دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژای دەسەلاتی عوسمانی قودس لەژێر دەستی عوسمانییەکان بوو تا سالی ١٩١٧ و شکستی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم.

لەو ماوەیەدا خەلیفەکانی عوسمانی گرنگیان داوە بە شارەکە بەتایەبت سلیمان قانونی یەکەم کە شارەکەی نۆژەن کردووەتەوە و دیوارەکەی دەروەی دروست کردووەتەوە و پۆستە و گەیاندنیان تێدا دامەزراندوە لەگەل چەندین ڕێگا و بانبەلام تەنھا وەک شاریکی ئاسای سەیر دەکرا و گرنگەی ئەوتۆی نەما بوو پاشانیش گرانی و برسیتی ڕووی لە شارەکە کرد بەھی زۆری باج و گرانی شتومەکەوە

دواتر پاش شکست و ڕوخانی عوسمانی بەریتانییەکان دەستیانبەسەر شارەکەدا گرت و دواتریش جوولەکە و مەسیحییەکان بە شێوەیکی بەرچاو بۆی گەرانەوە بەتایبەت زۆری جوولکە وای کرد ژمارەی موسولمان وۆر کەم بێتەوە بەھۆی کرینی زەوییەکانی قودس و دەرکردنی موسولمان و مەسیحییەکان بۆیە چەندین شۆرش تێدا بەرپا بوو بەلام بەرتانییەکان توانیان کۆنترۆلی بکەن و خزمەتی زیتر بە جوولکەکان بکەن نموونەش کردنەوی زانکۆی عیبری دواتریش کێشەی قودس برایە نەتەوە یەگرتوەکان لە پاش جەنگی جیھانی دووەم و نەتەوە یەگرتوەکانیش بریاری دا خۆیان قودس بەرێوە ببەن تاکو دیاریکردنی شێوازیکی حوکم بۆ خەلکەکە کە خۆیان بیانەوێت بەلام پاش پاشەکشێی بەریتانییەکان جوولکەکان ئەم ھەلەیان قۆستەوە و دەولەتی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند ئەمەش بووە ھۆی شەرو کوشتارێکی زۆر کە تا ئێستاش ھەر بەردەوامە کە گرنگرترینیان سەری سالی ١٩٦٧ ە

قودس دەکەوێتە ناوراستی فەلەستینەوە و لە پاش دامەزراندنی دەولەتی ئیسرائیل بەشێکی کەوتوە بەر ئسرائیل تا ئێستاش ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوەو بووەتە ھۆی ململانێی بەردەوامی ئایینەکان تێیدا کە ھەر یەکەیان ھەولدەدات دەسەلاتی خۆی زیاتر بێت لە قودس شاری قودس نزیکەی ٦٠ کم دوورە لە دەریای ناوراستەوە و لەسەر بانێکە لە بنەرەتادا شێوەی قەلایەکی وەرگرتبوو و لە ٤ گەرەک پێکھاتبوو و دیوارێکیش بەدەوریدا بەلام کەم کەم دەبتی کردوە بە فراوان بوون. ھەروەھا لە کۆندا قودس دەوروبەری دارستان بووە بەلام بەھۆی شەر و داگیرکرایەوە ھەمووی لەناوچووە

لە ئێستادا دانیشتووانەکی نزیکەی ٨٥٠ ھەزار کەس دەبن و زۆرینەی جوولکەیە و پاش جوولکەش موسولمانە و ھەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەک ئاماژەم پێدا شارەوانی و دام و دەزگای تێدا دامەزراوە

ناو شاری قودس دابەش کراوە بۆ ٤ بەشی سەرەکی ئەویش باشوور و باکوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا قودس شارێکە پڕە لە شوێنەوار و بینای گرنگ وەک: نەخۆشخانەی گەورەی haddassah لە ڕۆژاوا، باخچەی ئاژەڵانی biblical لە بەشی باشوور و شوێنی دروستکردنی پەیکەر… ھتد بەڵام ئەمانە و چەند شوێنێکی زۆری تر گرنگییەکی زۆری پێ نادێ چونکە گرنگترین بەشی شوێنی شارەکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتە ئەویش کە بریتییە لە شورایەک کە جێگای کۆبونەوەی ئایینەکانە و بۆ ھەر یەکێک لە ئایینەکە گرنگترین جێگای لێیە

بۆ موسوڵمانان مزگەوتی ئەقسا و گومەز بەردینی لێیە و بۆ مەسیحەکان کڵێسای st.anne و کڵێسای گۆڕی پیرۆز و کڵێسای redeemer و چەند شوێنێکی تر… و بۆ جوولەکەکان hahura syng و چەند شوێنێکی تر… سەبارەت بە دەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەم شورایە ئەوا ژمارەیەکی زۆر دەروازەی تیایە وەک:دەروازەی ئاڵتوونی، دەروازەی یافو، دەروازەی شێر، دەروازەی زیۆن، دەروازەی dung دەروازەیdamascusو دەروازەی نوێ.....

و ساڵانە سەدان کەس سەردانی ئەم شارە گرنگە دەکەن ھاوکات ئەم شارە یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرەتای مێژووەوە ناکۆکییەکی زۆری لەسەرە بەڵام بەم لە سالی ٢٠١٨ بە فەڕمی ولاتی ئسرائیل بە پایتەختی خۆی ناساند.

شوێنی ئایینی و گەشتیارییەکان[دەستکاری]

  • مزگەوتی قوبە سەخرە
  • مزگەوتی قەبلی
  • کڵێسای قیامە
  • دیواری بەلاق یان دیواری ڕۆژاوا
  • تاوەری قەڵا
  • دەرگای عەموود یان دەرگای دیمەشق
  • مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  • دەرگای ئەسبات
  • کنێستی ئۆرشەلیمی گەورە
  • دەرگای ساھرە
  • کڵێسای مریەم مەجدەلیە
  • دەرگای خەلیل
وێنەیەکی پانۆرامایی ئورشەلیم (قودس) لەسەر چیای زەیتون گیراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]