دەروازە:فەلەستین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی فەلەستین

بەخێربێن بۆ دەروازەی فەلەستین
مرحباّ بِكم في بـوابة فلسطين
ئاڵای فەلەستین
ئاڵای فەلەستین


ھێمای فەلەستین
ھێمای فەلەستین

فەلەستین (بەعەرەبی: فلسطین، بەئینگلیزی: Palestine، بەلاتینی: Palaestina، بەعیبری: פַּלַשְׂתִּינָה یان פִלַסְטִין) ناوچەیەکی مێژووییە لەناو جەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی شام پێک دەھێنێت، لەمڕۆدا دەورەدراوە بە وڵاتە عەرەبیەکان و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بە زمانی عەرەبی ئەدوێن، بەڵام بەشەکەی تر بە عیبری ئەدوێن و شوێنکەوتووی ئاینی یەھودیین، کۆچکردوو و نەوەی نەتەوەکانی ترن، ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و ئاسیا بە باکووری ئەفریقا ئەگەیەنێت لە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو قارەکەدا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

مزگەوتی ئەقسا (مانای "دوورترین مزگەوت") دەکەوێتە شارە کۆنەکەی ئورشەلیم وە پیرۆزترین شوێنە لە ئیسلام مزگەوتەکە لەسەرەوەی مزگەوتی قودس بنیادنراوە، مزگەوتەکە وەک ئەقسا یان حەرەمی شەریف ناسراوە لە ئیسلام; چەندین دەیەی تر لەدوای مردنی پێغەمبەر محمد. موسلمانان بڕوایان وایە محمد لە مزگەوتی حەرام گوازرایەوە بۆ ئەم شوێنە لە کاتی ئیسرا و میعراج; ھەروەک لە فەرموودەدا ھاتووە کەوا محمد پەرستشی لەم شوێنە ئەنجامداوە تا ١٦یەم یان ١٧یەمی ئەو مانگەی لە دوای کۆچکردنی لە مەککە بەرەو مەدینە، و دواتر خودا ڕێنموویی دەکات کەوا لەجیاتی ئەوە کەعبە بکاتە شوێنی سەرەکی پەرستشی لە مەککە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

گەنجێکی فەلەستینی لە کاتی بەرزکردنی ئاڵای فەلەستین

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئەحمەد ئیسماعیل یاسین (بە عەرەبی: أحمد إسماعیل یاسین‎؛ لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦ – مردووی٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤) سیاسەتمەدار و ئیمامێکی فەلەستینی بووە و لە ساڵی ١٩٨٧دا ڕێکخراوی چەکداری ئیسلامی ناسیۆنالیستی فەلەستینی حەماسی لە کەرتی غەززە دامەزراند. شێخ ئەحمەد یاسین لە گوندی ئەلجورەی ناوچەی مەجدالی باشووری کەرتی غەزە لەدایک بووە و خۆی و خێزانەکەی دوای شەڕی ١٩٤٨ پەنایان بۆ کەرتی غەزە بردووە. لە تەمەنی لاوییەتیدا لە کاتی وەرزشکردندا تووشی پێکان بوو لە ئەنجامدا تووشی ئیفلیجی گشتی بوو. سەرەتا وەک مامۆستایەکی خوێندنی زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی لە ناوەندە ئیسلامییەکان کاری کردووە و دواتر لە مزگەوتەکانی غەزە وەک وتارخوێن و پێش نوێژ بەردەوام بووە. بەھۆی بوێری و خستنە ڕووی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی فەلەستینی لەژێر گوشاری دەسەڵاتی ئیسرائیلدا بوو بە بەناوبانگترین وتاربێژی ناوچەکە، لە تەمەنی بیست ساڵیدا بەشداری خۆپیشاندانی کەرتی غەزە کردووە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ھێرشی سێ قۆڵی ١٩٥٦ دژ بە میسر. دوای جەنگی ١٩٦٧ جەنگی عەرەب و ئیسرائیل کە ئیسرائیل ھەموو ناوچەکانی فەلەستینی خستەژێردەستی خۆی لەوانە کەرتی غەزە، ئەحمەد یاسن بەردەوام بوو لە ھاندانی نوێژخوێنان لەڕێگای مینبەری مزگەوتی عەباسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیلییەکان، جگە لەوەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەخشین و ھاوکارییە مرۆیییەکان بووە بۆ کەسوکاری شەھیدان و گیراوەکان. دواتر بوو بە سەرۆکی کۆڕبەندی ئیسلامی لە غەزە. ئەحمەد یاسن لە ساڵی ١٩٨٣ دا بە تۆمەتی ھەبوونی چەک و پێکھێنانی ڕێکخراوێکی سەربازی و ھاندان لەدژی دەوڵەتی ئیسرائیل دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای ئیسرائیلەوە سزای سێزدە ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرکرا. لە ساڵی ١٩٨٥ لە ئاڵوگۆڕێکی زیندانیی نێوان دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین ئازاد کرا. ئەحمەد یاسن لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوڕێکانی بزووتنەوەی بەرھەڵستی ئیسلامی حەماسیان دامەزراند پاش ئازادکردنی لە زیندان و لەگەڵ بەرپابوونی ڕاپەڕینی فەلەستینی یەکەم لە ساڵی ١٩٨٧ لە دژی ئیسرائیل بەردەوام چاڵاکی ھەبووە بۆیە لە ساڵی ١٩٨٨ھەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ھەڕەشەی دورخستنەوەیان بۆ لوبنان لێ کرد. دواتر لەگەڵ سەدان کەسی تری فەلەستینی لە ساڵی ١٩٨٩ دا دەستگیرکرا، لە ھەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی ھێرشە چەکدارییەکان کە بە چەکی سپی ئەنجام دەدران. لە ساڵی ١٩٩١ دا دادگایەکی ئیسرائیلی سزای زیندانی ھەتاھەتایی و زیندانی پازدە ساڵی تری بەسەردا سەپاند، بەھۆی ھاندان بۆ کوشتنی سەربازانی ئیسرائیل و دامەزراندنی بزووتنەوەی حەماس و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکەی. لە ساڵی ١٩٩٧ بە ڕێککەوتنێکی نێوان ئوردن و ئیسرائیل ئازاد کرا، لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤ لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانی لەگەڵ خالید مەشعەل بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس و دەستەیەک لە ھاوەڵانی کوژرا. شێخ ئەحمەد یاسین لە نێو بەرخۆدانی فەلەستیندا خاوەن پێگەیەکی ڕۆحی و سیاسی و خاوەن ئیمتیاز بووە، بە یەکێک لە گرنگترین ھێماکانی کاری نەتەوەیی فەلەستینی دادەنرێت بە درێژایی سەدەی بیستەم.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان