باج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باج، پیتاک یان ماڵیات[١] (بە ئینگلیزی: Tax) بریتییە لە بەشێک لە داھات یان ماڵای تاکەکان کە بە مەبەستی دانی بەشێک لە بودجە یان خەرجەمەنی گشتی[٢]و پاراستنی بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی‌و ئابووری‌و سیاسی وڵات بەھۆی قانوون لە ڕێگای دەوڵەتەوە دادەنرێ.[٣]

ئامانج لە دانانی باج[دەستکاری]

ھەر دەوڵەتێک بۆ بەرێوە بردنی کۆمەڵگا پێویستی بە کەرەستەی ماڵییە تاکوو بتوانێ ئەو ئەرکانەی کە لەلایەن خەڵکەوە وەئەستۆ گرتووە بە شێوەیەکی باش ئەنجام بدا. بەرچاوترین ئەم ئەرکانە بریتین لە:[٤]

  1. پاراستنی سەربەخۆیی‌و یەکپارچەیی وڵات لە ڕێگای دابین کردنی کەڵ‌وپەڵاو ئامرازەکانی بەرگریکردن‌و بەرێوە بردنی ھێزە نیزامی‌و پۆلیسییەکان.
  2. درووستکردن‌و بەرەوپێش بردنی ڕێگاکانی پەیوەندی‌و کەڵ‌و پەلی ھەڵگرتن و گواستەوە.
  3. دابین کردنی تەندرووستی، ئاو، کارەبا، مخابرات‌و زۆربەی کەڵوپەلەکانی پێوەندی کۆمەڵەکی بۆ گشت کۆمەڵگا.
  4. دابین کردنی پەروەردە لە ھەموو ئاستەکاندا.
  5. پێکھێنانی دادگاو پەیرەو کردنی دادپەروەری بۆ چارەسەر کردن‌و نەھێشتنی سکاڵاو دابین بوون‌و بەردەوامی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
  6. دابین کردنی پێداویستییە گشتییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی جێی پەسەند.
  7. دابین کردنی ژێرخانی ئابووری‌و پێشەسازی سەرەکی (مادر) و کلیدی بۆ پێکھێنانی بواری بەرھەمھێنان‌و ڕەخساندنی یەکەی کارو ھاوسەنگی ئابووری.
  8. ھاندانی ڕووحی لێکۆڵینەوە لە پرۆژەی دامەزراندنی سەنتەری گەڕان‌و لێکۆڵینەوەو پشتیوان‌و ھاندانی لێکۆڵەران.
  9. دابین کردنی سەربەخۆیی لە زانست‌و پسپۆرییەکان. پیشەسازی‌و کشت‌و کاڵا.
  10. دابین کردنی خزمەتکارییەکان و پشتیوانی ماڵی لە ڕاستای بەھرەمەند بوون لە بیمەی کۆمەڵایەتی، خانەنشینی، پیری‌و لەکار کەوتوویی‌و دابین کردنی خەدەمات‌و دەرمانی و تەندرووستی بە شێوەی بیمەی گشتی‌و ڕێگا خۆش کردن بۆ ھەبوونی خانووی جێی شایان‌و لەگەڵا بنەماڵەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Farhang-i Dānishgāh-i Kurdistān: Fārsī - Kurdī (Chāp-i 2 ed.). Sanandaj: Dānishgāh-i Kurdistān. p. ٢٠٩٣. ISBN 9789649623979. Retrieved 27ی Augustی 2020. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "taxation | Definition, Principles, Importance, & Types". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 27ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  3. ^ Kagan, Julia. "Taxation". Investopedia (بە ئینگلیزی). WWW.Investopedia.COM. Retrieved 27ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "باج". مرۆڤایەتی ـ Mirovayeti. Retrieved 27ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]