پەیمانی نوێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیمانی نوێ (بەئینگلیزی: New Testament، بەعەرەبی: العهد الجدید، بەگریکی کوەینە: Καινή Διαθήκη) بریتییە لە بەشی دووەمی پەرتووکی پیرۆز لەلای مەسیحییەکان. پەیمانی نوێ پێک دێت لە ٢٧ پەڕتووک، کە بریتیین لە چوار ئینجیلەکە: ئینجیلی مەتتا، ئینجیلی مەرقۆس، ئینجیلی لۆقا و ئینجیلی یوحەننا، ھەروەھا کرداری نێردراوەکان و چواردە نامەی پۆڵس و حەوت نامەی تری لەلایەن نێردراو قوتابییەکانی دیکەوە و دوا پەڕتووکیش پەڕتووکی ئاشکراکردنە، پەیمانی نوێ تەواو کاری پەیمانی کۆنە کە وەکوو زنجیرەک لە پەیمانی کۆن دەست پێ دەکات تاوەکوو پەیمانی نوێ، لە پەیمانی نوێدا یەزدان ئەو پەیمانانەی جێبەجێ کرد کە لە پەیمانی کۆن دابووی، ئەوە بوو لە پەیمانی نوێ کوڕە تاقاناکەی یەسوعی مەسیح بووە کەفارەتی ئەو گوناھ و نەفرەتەی لە دێرزەمانەوە بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتبوو، کە پێشتر هەموو مرۆڤێ گوناھ بار بوو، ئەبوو بە قوربانی و خوێن ڕشتنی ئاژەڵێک گوناهەکەی لەسەر خۆی لادابا و ئەو قوربانیە دەبووە کەفارەتی ئەو کەسە، بەڵام یەزدان پەیمانێکی نوێی بەست ئەویش ئەوە بوو ئەم نەفرەتی سزای گوناھ و مردنەی هەڵگرت بە لە خاچ دانی مەسیح و ڕژانی خوێنی، کە بووە دوا قوربانی و بۆ مرۆڤایەتی و چیتر پێویست ناکات مرۆڤ قوربانی بکات، چونکە بەرخی خودا باجەکەی لە پێناو هەموواندا.