بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بانکی ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانکی ئیسرائیل
بە عیبری: בנק ישראל
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەGovernor of the Bank of Israel
ڕێبەرAmir Yaron
وڵاتئیسرائیل
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەئیسرائیل
شوێنی بارەگاکانئورشەلیم
جێگەی دەگرێتەوەBank Leumi Le- Israel B.m.
وێبگەhttps://www.boi.org.il/
دەقی سەرەکی ڕێکخراوەییBank of Israel Law

بانکی ئیسرائیل (بە عیبری: בנק ישראל، عەرەبی: بنک إسرائیل) بانکی ناوەندی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی بانکەکە دەکەوێتە شاری کیریات حەمەمشالە لە ئورشەلیم و نووسینگەی لقێکی لە تەلئەبیب ھەیە. پارێزگاری ئێستا ئەمیر یارۆنە.[١]

ئامانجی سەرەکی بانکی ئیسرائیل پاراستنی سەقامگیری نرخ و سەقامگیری سیستەمی دارایی لە ئیسرائیلە.[٢][٣] ھەروەھا سیاسەتی دراو لە ئیسرائیل بەڕێوەدەبات و جێبەجێی دەکات،[٤] کارەکانی دراوی بیانی ئەنجام دەدات، سەرپەرشتی و ڕێکخستنی سیستەمی بانکی دەکات،[٥] ئاگاداری یەدەگی دەرەکی[٦] و کارەکانی ژێرخانی بازاڕی دارایییە. بانکی ئیسرائیل بەپێی مادەی ٤١ و ٤٤ی پەیڕەوەکەی مافی تایبەتی ھەیە کە دراو و دراوی شیکلی ئیسرائیلی دەربکات.[٧]

باڵەخانەکان

[دەستکاری]

بارەگای ئێستای قودس لەلایەن ئۆفیسی تەلارسازی ئاریە شارۆن و کوڕەکەی، ئێلدار شارۆن دیزاین کراوە. خەڵاتی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەیان لە ساڵی ١٩٦٦ بەدەستھێنا و تا ساڵی ١٩٧٤ لە دیزاینەکەدا کاریان کردووە.[٨] بیناکە لە ساڵی ١٩٨١ کرایەوە، دیزاینەکەی لە ھەرەمێکی ھەڵگەڕاوە دەچێت و ئیلھامەکەی لە ھۆڵی شارەوانی بۆستنەوە وەرگرتووە. بیناکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ چاکسازییەکی گەورەی بەسەردا ھات و نۆژەنکرایەوە.

پارێزگارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 'Karnit Flug named Bank of Israel governor', OCTOBER 20, 2013
  2. «תמיכה בפעילותם הסדירה וביציבותם של השווקים הפיננסיים» (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. «חוק בנק ישראל, התש"ע-2010» (PDF) (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. «ניהול המדיניות המוניטרית» (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. «פיקוח והסדרה של מערכת הבנקאות» (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. «החזקת יתרות מטבע החוץ של המדינה וניהולן» (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. «הנפקת מטבע, והסדרת מערכת המזומנים במשק» (بە عیبری). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. 'Sharon Architects' homepage (in Hebrew). Accessed 10 Jan 2022.
  9. Barkat، Amiram (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Nadine Baudot-Trajtenberg becomes acting BoI Governor». Globes. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.