گۆلدا مائیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
گۆلدا مائیر چوارەمین سەرۆککوەزیرانی ئیسرائیل

گۆلدا مائیر (لەدایکبووی ٣ی ئایاری ١٨٩٨ لە کیێڤ، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا – مردووی ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە ئورشەلیم، ئیسرائیل) کەسایەتی مامۆستا و سیاسیی ئیسرائیلی بوو ھاوکات چوارەمین سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بوو، ماوەی سەرۆککوەزیرانی گۆلدا مائیر لە ١٧ی ئازاری ١٩٦٩ تاکوو ٣ی حوزەیرانی ١٩٧٤ بوو. بەر لەم کارەشی لەحکوومەتەکانی پێشووی ئیسرائیل وەزیر بووە لەماوەی (١٩٤٩ تاکوو ١٩٥٦) وە ھەروەھا وەزیری کارووباری دەرەوەی ئیسرائیلیش بووە لەماوەی (١٩٥٦ تاکوو ١٩٦٦) وە وەزیری کارووباری ناوخۆ بوو لەماوەی (١٦ی تەممووزی ١٩٧٠ تاکوو ١ی ئەیلوولی ١٩٧٠) واتە چەند مانگێک بوو. گۆلدا یەکەمجار لە حیزبی ماپای دەستی بە کاری سیاسەت کرد ئینجا چووە ناو حیزبی کرێکاران.