شێرپەنجەی مەمک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

شێرپەنجەی مەمک (بە ئینگلیزی: Breast cancer) شێرپەنجەیەکە کە گەشە دەسەنێ لە شانەکانی مەمکدا.[١] ھەندێ کات نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک پێکھاتووە لە لوویەک لەناو مەمکدا، گۆرانی شێوەی مەمک، چالییەک لە پێستدا، ھاتنە دەروەی شلە لە گۆی مەمکەوە، ھەلگەرانەوەی گۆیەکان، یان سوور ھەڵگەرانوو زبر بوونی پارچەیەکی پێستی مەمک.[٢] لەو شوێنانەی کە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتووە، دەشێببێتە ھۆی ئازاری ئێسکەکان، ھەوکردنی لیمفە گرێکان، ھەناسە کورتی، ڕەنگ زەردی.[٣]

ھۆکارە مەترسیدارەکانی گەشەسەندنی ئەم نەخۆشییە لە ئافرەتاندا بریتییە لە، قەڵەوی، کەمی ڕاھێنانی فیزیای، خواردنەوە کھولیکان، تیشکی ئێکس، ئەو ھۆرمۆنانەی کە چارەسەرن بۆ تەمەنی بێئومێدی، زوو کەوتنە سەر خوێن، منداڵبوون ی درەنگ یان ھەر نەبوونی، ھۆکاری بۆماوەی.[٢][٤] نزیکەی ٥–١٠٪‏ ئەم بارودۆخە ھۆکارەکی جیناتە کە دەمێنێتەوە لە باوانەوە.[٢] باوترین جۆری شێرپەنجەی مەمک ئەوەیە کە گەشە دەسێنێ لەو بۆریچکە خانانەی کە شیری تێدا بەرھەم دێت.[٢] زیاتر لە ھەژدە جۆری کەی شێرپەنجەی مەمک ھەیە.[٤]

نیشانەکان[دەستکاری]

یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک ھەبوونی لووە کە جیاوازە لە شانەکانی تری مەمک.[٥] ھەروەھا چربوونەوەی شانەکانیش ھۆکارێکی ئەم نەخۆشییەیە، یەکێک لە مەمکەکان کە قەبارەکەی گەورەتر یان بچووکتر دەبێ، سەر گۆیەکان شوێن و شێوەیان ئەگۆرێت و ھەڵئەگەڕێتەوە، پێستەکەی وشک ئەبێتەوەو ھەڵدەقڵیشێت، برین لە دەوری گۆی مەمک، ئازار لە بەشەکانی سنگ و بنباڵدا و ھەڵئاوسان لە بەشی خواروی بنباڵو ئێسکی چەڵەمەدا.[٦] ھەرچەندە ئازار لە سنگدا بۆ دیاری کردنی شێرپەنجەی مەمک پشتپێبەستراو نییە، بەڵام ئەتوانرێت بەسود بێت بۆ دیاری کردنی کێشە تەندروستییەکانی تری مەمک.[٥][٧][٨]

سەلماندن[دەستکاری]

کاتێک کە شک لە ھەبوونی شێرپەنجەی مەمک بوو دەبێت پزیشک «مامۆگرافی» بکات. ئەم مامۆگرافییە ھەبوون یان نەبوونی شێرپەنجە دەسەلمێنێت، دوای ئەوەش بۆ دڵنیای تەواو دەبێت «بایۆپسی» بکرێت.

قەدەغەکردن[دەستکاری]

شێوازی ژیان[دەستکاری]

ئافرەتان دەتوانن مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمبکەنەوە بە بەردەوام بوون لە ڕاھێنانی وەرزشی و کێشی تەندروست، و کەم کردنەوەی خواردنوەوە ئەلکھولییەکان، و شیردان،[٩]بەم ڕێگایانە دەتوانین ٣٨٪‏ توشبوون بەم نەخۆشییە کەم بکەینەوە.[٩]

نەشتەرگەری پێشوەخت[دەستکاری]

بە لابردنی ھەردوو مەمک پێش ئەوەی نەخۆشییەکە دیاری بکرێت یان لوو تێیدا دەربکەوێت.[١٠][١١]

چارەسەرکردن بە دەرمان[دەستکاری]

مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە وەکوو دەرمانی (تامۆکسیفین).[١٢]

دوای نەشتەرگەری[دەستکاری]

ئەنجلینا جۆولی لە ساڵی ٢٠١٠ پێش لە نەشتەرگەری مەمکی

زۆر جار لە خانمەکاندا دوای نەشتەرگەری ھەست بە لە دەست چوونی ژنایەتی دەکرێت لە بەر ئەوەی کە ئەم ھەستە لاواز و ناخۆشە لە کۆڵی خانمەکان بکرێتەوە، نەشتەرگەریێکی تریان بۆ دەکرێت کە بۆ جوانکارییە ئەم نەشتەرگەرییە ئاوایە کە لە جێی ئەو مەمک (یان ھەردوو مەمک) کە ھەڵ دەگیرێت دوو دانە مەمکی دەستکرد کە بە ڕوواڵەت، شکڵ و جنس دەقاودەق وەکوو مەمکی بەڕاستینەیە، دادەنرێت. بۆ وێنە ئەم نەشتەرگەرییە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ٣ ھەنگاودا لەسەر ئەکتەری سینمای ئەنجلینا جۆولی ئەنجام درا و دوای نەشتەرگەرییەکە گەڕاوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و بێ ھیچ گرفتێک درێژەی بە ژیانی دا.[١٣][١٤][١٥]

ئەو شتانەی مەترسی تووشبوون زۆر دەکەن[دەستکاری]

ھەندێک ھۆ و دەلیل ھەن کە ئاستی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زۆر دەکەن وەک ئەمانەی لە خوارەوە دێن:

  • تەمەنی سەر
  • تووشبوونی دایک، خۆشک، باوک یان برا
  • شوێنی نیشتەجێ بوون
  • ئەو کەسانەی ھیچکات ئاوس نەبوون
  • ھەبوونی ھەڵە لە جینۆمدا: وەکوو بوونی جینی ناکۆکی BRCA1 و BRCA2
  • خواردنی زۆری خۆراکی چەور
  • دەسپێکردنی خوێنی مانگانە لە تەمەنی خوار و تەواو بوونی لە تەمەنی سەرۆ
  • خواردنی مەشرووب و شتی ئەلکولدار
  • ژیانی ناچالاک و دانیشتن لەسەر جێگە بۆ ماوەی زۆر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Breast Cancer". NCI. January 1980. Archived from the original on 25 June 2014. Retrieved 29 June 2014.
  2. ^ ئ ا ب پ "Breast Cancer Treatment (PDQ®)". NCI. 23 May 2014. Archived from the original on 5 July 2014. Retrieved 29 June 2014.
  3. ^ Saunders C, Jassal S (2009). Breast cancer (1. ed.). Oxford: Oxford University Press. p. Chapter 13. ISBN 978-0-19-955869-8. Archived from the original on 25 October 2015.
  4. ^ ئ ا World Cancer Report 2014. World Health Organization. 2014. pp. Chapter 5.2. ISBN 978-92-832-0429-9.
  5. ^ ئ ا Merck Manual of Diagnosis and Therapy (February 2003). "Breast Disorders: Breast Cancer". Archived from the original on 2 October 2011. Retrieved 5 February 2008.
  6. ^ Watson M (2008). "Assessment of suspected cancer". InnoAiT. 1 (2): 94–107. doi:10.1093/innovait/inn001.
  7. ^ American Cancer Society (2007). "Cancer Facts & Figures 2007" (PDF). Archived from the original (PDF) on 10 April 2007. Retrieved 26 April 2007.
  8. ^ "Breast Cancer Evaluation". eMedicine. 23 August 2006. Archived from the original on 12 February 2008. Retrieved 5 February 2008.
  9. ^ ئ ا "Lifestyle-related Breast Cancer Risk Factors". www.cancer.org. Retrieved 2018-04-18.
  10. ^ Hartmann LC, Schaid DJ, Woods JE, Crotty TP, Myers JL, Arnold PG, et al. (January 1999). "Efficacy of bilateral prophylactic mastectomy in women with a family history of breast cancer". The New England Journal of Medicine. 340 (2): 77–84. doi:10.1056/NEJM199901143400201. PMID 9887158.
  11. ^ Meijers-Heijboer H, van Geel B, van Putten WL, Henzen-Logmans SC, Seynaeve C, Menke-Pluymers MB, et al. (July 2001). "Breast cancer after prophylactic bilateral mastectomy in women with a BRCA1 or BRCA2 mutation". The New England Journal of Medicine. 345 (3): 159–64. doi:10.1056/NEJM200107193450301. PMID 11463009.
  12. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Nelson2013 نەدراوە
  13. ^ "Angelina Jolie: I had preventive double mastectomy" Archived ١٤ی ئابی ٢٠١٣, لە وەیبەک مەشین.. CBS News. Retrieved 14 May 2013.
  14. ^ Dr. Kristi Funk (May 14, 2013). "A Patient’s Journey: Angelina Jolie" Archived ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.. Pink Lotus Breast Center. Retrieved 15 May 2013.
  15. ^ "نامەی ئەنجلینا جۆولی بۆ نیۆیۆرک تایمز بە کوردی". Archived from the original on ٢١ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved ١٥ی ئایاری ٢٠١٣. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان